ئێران: کەشتیەکی ئیماراتی لە کەنداو دەستی بەسەردا گیرا

0
661

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی ئیرانا، ئەبووتالب گرایلو، جێگری زەریایی و بەندەریی فەرمانگەی گشتیی بەندەر و زەریاپێویی پارێزگای خوزستان، وێڕای ڕاگەیاندنی هەواڵی دەستبەسەرداگیرانی کەشتیەکی ئیماراتی لە کەنداو لە لایەن ئێرانەوە گوتی: “ئەو کەشتیە ئیماراتیە ناوی کەنداوی وەک کەنداوی فارس لە ناو بەڵگەنامەکانی خۆیدا نەنووسیوە ئەوە لە حاڵێکدایە کە ناوی کەنداو لە سەرجەم دەقە میژوییەکاندا هەمێشە بە ناوی کەنداوی فارس نووسراوە”.

ئەو بەرپرسەی بەندەرەکانی پارێزگای خوزستان گوتیشێ: “ناوەندی چاوەدێری و پرسگەی شناوەرەکانی ناوچەی تایبەتیی ئابووریی بەندەری خومەینی بە مەبەستی پێشگرتن بە ڕووشان و و لە ناوچونی ئەو ناوە نەتەوەیی و مێژووییە لە لایەن کەشتیە بیانییەکان ئەو کارەیان کردووە.

گرایلو گتیشی: “لە کاتی چاوەدێری کردنماندا کەشتیەک بە ناوی فیۆدۆرا و بە ئاڵای پاناما و خاوەندارێتیی کۆمپانیایەکی ئیماراتیمان دۆزیەوە کە وشەیەکی ساختەی لە جیاتی کەنداوی فارس بەکار هێنابوو هەر بۆیە دوای دۆزینەوە و ناسینی، ڕامانگرتووە و تا کاتی ڕوونبوونەوە هیچ خزمەتگوزاریەکی پێ نادرێت.

لە ماوەی ڕابردوودا و بەتایبەتی دوای ئاگردانی سەفارەت و کۆنسوولگەریی عەرەبستان لە ئێران لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە لەسێدارەدانی شێخ نەمر، مەلای شیعەی عەرەبستان لە لایەن ئەو وڵاتەوە، پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعودیە و ئیمارات و چەند وڵاتێکی تری عەرەبی بەرەو گرژی چووە.

لە ئێستادا ئێران، سعوودیە بە ژاندانی کوردەکان بۆ شێواندنی دۆخی ناوخۆیی ئێران تاوانبار دەکات، تاوانێک کە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕەتی کردۆتەوە و دەڵێ خەباتی ئێمە لەسەر ویستی خەڵکی خۆمان و بەپێی داوای ئەوان، هاتۆتە ئاراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت