ساڵوەگەڕی دامەزراندنی ئەنجومەنی ئەدەبیی کوردی لە کرماشان، بەرز ڕاگیرا

0
980

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد لە کرماشان، ئەنجومەنی ئەدەبیی کوردی سەر بە بنکەی ناحکومیی “ژیار”، لە ڕێوڕەسمێکدا ساڵوەگەری دامەزراندنی خۆی بەرز ڕاگرت.

ڕۆژی دووشەممە 3ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی، ئەو ڕێوڕەسمە بە ئامادەبوونی کۆمەڵێکی بەرچاو لە شاعیران، نووسەران و لایەنگرانی ئەدەبی کورد لە هۆڵی ئەو ئەنجومەنە بەڕێوەچوو.

ئەنجومەنی ئەدەبیی کوردی لە کرماشان، ماوەی ساڵێکە بەردەوام لە ڕٶژانی دووشەممەی هەر حەوتوویەکداکۆڕی شێعر خوێندنەوە، ڕەخنە و شرڤۆڤەی ئەدەبی بەڕێوەدەبات و لە لایەن ئەژمارێکی بەرچاو لە لایەنگرانی ئەدەب، شاعیران و نووسەرانەوە، پێشوازی لێدەکرێ.

هەوەها لە ماوەی ڕابردوودا ئەنجومەنێکی ژینگەپارێزی بەناوی “نیشتمان سەوز” لەژێر درووشمی “پاراستن ژینگە، پاراستن ژیانە” دەستی بە چالاکی لە ئاستی کرماشان و دەورووبەری کردووە و لایەنگرانی ژینگەی لەدەور خۆی کۆ کردۆتەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت