ئەنجومەنی ئاسۆی ڕوون هێرشی حکوومەتی تاران بۆ خەڵکی سوورێن ـی بانەی مەحکووم کرد

0
723

ڕۆژی کورد: ناوەندی بانەی ئەنجوومەنی ئاسۆی ڕوون ، لە ڕاگەیێندراوێکدا هێرشی حکوومەتی تاران بۆ سەر خەڵکی سوورێن ـی مەحکووم کرد.

دەقی ڕاگەیێندراوەکە بە شێوەی خوارەوەیە: 

هێرش کردنی سەر خەڵکی کاسبکار و بەتایبەت ژن کە گەورەترین ڕاهێنەری مرۆڤایەتیە، بەهەر بیانۆیەکەوە بێت کارێکی چەپەڵە کە دوورە لە مرۆڤایەتی.

ئاگاداربووینەوە هێزە نزامیەکانی هێرشیان کردوتەسەر خەڵکی ئاوایی سوورێن و لەو هیرشەدا خاتوونێک بە گوللەی هێزە نزامیەکان کووژراو وچەند خاتوونێکی تریش بریندار بوون. ئێمەش دڵگران بویین بۆیە دڵگەرانین کە ئەم چەشنە تاوانانە دەبێتە هۆی ڕق و نائەمنی ناوچە و شارەکان و هەروەها وەک دڵەڕاوکێ دەکەوێتەوە ناو دڵی چالاکانی بواری کۆمەڵایەتی، بۆیە بەناوی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنی کۆمەڵایەتی زانستی و فەرهەنگی ئاسۆی ڕوون لە ڕۆژهەڵات و ناوەندی بانە بەتوندی ئیدانەی ئەو جۆرە هێرشانە دەکەین

دەستەی بەڕێوەبەرایەتی
ئەنجومەنی کۆمەڵایەتی
زانستی و فەرهەنگی ئاسۆی ڕوون
ناوەندی بانە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت