داواکاریی ڕۆژی کورد بە بۆنەی ساڵیادی کۆچی گەورە هونەرمەندی کورد، موجتەبا میرزادە

0
794

ڕۆژی کورد: یازدەساڵ پێش ئێستا و لە ڕێکەوتی 26ی پووشپەری ساڵی 1384 ی هەتاویدا، دڵە گەورەکەی گەورە هونەرمەندی کورد، مامۆستا موجتەبا میرزادە لە لێدان کەوت و بۆ هەتا هەتایە بەجەستە جێی هێشتین، بەڵام بە ڕۆح، بۆ هەمیشە لەگەڵ ماندا دەمێنێتەوە.

ئەم گەورە هونەرمەندە لە ساڵی 1324 هەتاوی، لە شاری کرماشان سەر بە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاوی بەم دنیا هەڵهێنا و بوو بەو ئەستێرە گەش و ڕازاوەیە لە ئاسمانی هونەری کوردیدا و یادی بۆ هەمیشە بە بەرزی دەمێنێتەوە.

داوامان لە هەموو هونەرمەند و هونەر دۆستان ئەوەیە هاوکاریمان بفەرموون بۆ کۆکردنەوەی کارە هونەرییەکانی مامۆستا موجتەبا میرزادە تا بتوانین بەم شێوە هەرچەند کەمیشە، ئەمەگناسیی خۆمان لە هەمبەر ئەم مامۆستا مەزنەی جیهانی موزیک و گۆرانیی کوردی نیشان بدەین.

کورتەیەک لە ژیاننامەی مامۆستا موجتەبا میرزادە:

موجتەبا میرزادە
موجتەبا میرزادە

موجتەبا میرزادە لە سالی ١٩٤٥ لە شاری کرماشان ھاتۆتە دنیا. لە تەمەنی مێرمندالی دا بە ھۆی رادیۆ ھمسایە‌ (ھاوسێ)ەوە لە گەل مۆسیقا ئاشنا بووە. ئەو کات لە ڕێگای ئەۆ ڕادیۆیەوە گوێ لە ڤیۆڵۆنی مامۆستایان خالدی و پەرویز یاحەقی دەگرت.

یەکەم ئامیری مۆسیقا کە موجتەبا لە تەمەنی منداڵی دا دەستی دایە، نای وە پاشان سەنتوور بوو. یەکێک لەو دەرگایانەی کە مۆسیقای کوردی بە رووی میرزادەی ھونەرمەند و بەلیمەت دا ککردەوە، ئاشنا بوونی ناوبراو لە گەڵ مامۆستای کۆچ کردوو حەسەن کامکار باوکی کامکارەکان بوو.

لەو ھەل ودەرفەتا بووکە موجتەبا توانی کۆمەڵێک ئەزموون لە مامۆستا کامکار وەرگرێ وە پاشان ببێبە فەرمانبەر لە ڕادیۆی کوردی سنەدا. دوای ساڵێک لە سنە‌، گەرایەوە کرماشان وە لە گەڵ گۆرانیبێژی گەورەی کورد وەک نەمر حەسەن زیرەک، مەزھەر خالقی، ئیبراھیمی خۆشنەوا، مورتزا توندڕە‌و وە ھاشمی رەبێعی دوای ئاشنا بوون، دەستیی کرد بە تۆمارکردنی چەندین بەرھەمی کوردی کە تا ئیستاش ھۆنەری کوردی لە ئاستێکی بەرزدا دەینرخێنی وە وەک شانازیی یەکی نەمر لە میرزادەوە بۆ کورد و گۆرانی کوردی دەمێنێتەوە.

موجتەبای میرزادە لە ساڵی ٢٠٠٥دا کۆچی دوایی کرد.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت