سوپای پاسداران کامیاران زۆرتر کۆنترۆڵ دەکات

0
341

رۆژی کورد: سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سوپای پاسدارانی شاری کامیاران رایگەیاند: حفازەتی ئتلاعاتی کامیاران لە رێگای کامێراکانی چاوەدێریی پۆلیسی ھاتۆچۆی ئەو شارەوه، ھاتووچۆی ھاوڵاتیان زۆرتر کۆنترۆڵ دەکات.

بە پێی ئەو زانیاریانە بریارە ژوورێکی تایبەت بۆ سوپا لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھاتووچۆی کامیاران دابنرێ. ئەم بڕیارەش لە دانیشتنێکدا لەگەڵ بەشێک لە مامۆستایانی ئایینیی بەکرێگیراوی رژیم دراوە.

ماف نیوزیش رایگەیاندووە کە محەمەدحوسێن رەجەبی فەرماندەی سوپای سنە لە لایەن محەمەد پاکپوور فەرماندەی ھێزی زەمینیی سوپایەوە ئاگادار کراوە کە دەبێ ھەرچی زووتر باروودۆخەکە کۆنترۆڵ بکات ئەگینا لە سەر کار دوور دەخرێتەوە.

ئەم جمووجۆڵەی ھێزەکانی رژیم دوابەدوای چەندین شەڕی قورس لەگەڵ پێشمەرگەکانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستانی خۆرھەڵات دێتە ئاراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت