وتەبێژی بەرەی نوسرە (جبهە النصرە) کوژرا

0
787

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەڕانسە، چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە کە بنکەکەی لە لەندەن ـە دەڵێ، ئەبوو فراس ئەلسووری و منداڵەکەی و هەندێک ئەندامی ڕێکخراوی ئیسلامیی بەرەی نووسرە، جوندولقەسا و هێزی ئیسلامگەرای ئوزبەکستان کە لە کۆبوونەوەیەکدا بەشدارییان کردبوو، لە هێرشێکی هەواییدا کوژراون، تا ئێستاش ڕوون نییە ئەو هێرشە هەواییە لە لایەن سوورییەوە ئەنجام دراوە یان ڕووسیە.

ڕامی عەبدووڕەحمان، بەڕێوەبەری چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە دەڵێ: ئەبووفوراس ئەلسووری و چەند فەرماندەی تر کە لە گووندی کفرجالس لە باکووری ڕۆژئاوای ئێدلب، کۆبوونەوەیەکیان ساز دابوو، لە هێرشێکی هەواییدا کوژراون.

ئەبووفوراس ئەلسووری، وتەبێژی ڕێکخراوی ئیسلامی بەرەی نووسرەیە.

شایانی ئاماژەیە کە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، کەسانی پلەبەرزی ڕێکخراوە ئیسلامییەکان لە سووریە بوونە ئامانجی هێرشەکانی ئەمریکا و وڵاتانی تر و کوژراون.

چەند ڕۆژ بەر لە ئێستا وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بڵاوی کردەوە کە عەبدووڕڕەحمان مستەفا ئەلقادولی، وەزیری داهاتی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کە بەناوی حاجی ئەیمەن دەناسرا لە عەمەلیاتێکدا کوژراوە. ئەو عەمەلیاتە دوو حەوتووی ڕابردوو لە سووریە ئنجام دراوە.

ئەلقادوولی لە ناو ڕیزی مەترسیدارترین تیررۆرسیتەکاندا بوو کە لەژێر بەدواداچووندا بوو. ناوبراو عێراقیە و خەڵکی موسڵە و لە ساڵی ٢٠٠٤ بەو لاوە پەیوست بە ئەلقاعیدە بووە، یا ساڵی ٢٠١٢ لە عێراق زیندانی بووە و دوای ئازاد بوونیشی چووە بۆ سووریە و پەیوەست بە ڕیزەکانی داعش بووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.