بەرپرسێکی پێشووی دادوەریی ئێران: لەسێدارەدانەکانی ١٣٦٧ بە فەرمانی خومەینی بوو

0
542

ڕۆژی کورد: عەلی ڕازینی، سەرۆکی پێشووی لقی 41ی دیوانی باڵای ئێران لە وتووێژێک لەگەڵ هەواڵدەریی فارس باسی لەوە کردووە کە لەسێدارەدانەکانی هاوینی 1367، هەر هەمووی بە فەرمانی خودی خومەینی ئەنجام دراوە.

عەلی ڕازینی کە خۆی یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ئەو دادگایی کردنانە بووە لە وتووێژ ەگەڵ هەواڵدەری فارس گوتوویەتی: “بەشێک لە مونافقەکان تاوانگەلی نوێیان هەبوو کە خومەینی فەرمانی دا دوو جار دادگایی بکرێنەوە، هەر بۆیەش تاقمێکی پێکهاتوو لە دادوەرەکان هاتن و لە ماوەیەکدا هەر هەموویان دادگایی کران و حوکمیان بۆ دەرچوو”.

ئەو کۆمەڵە خەڵکە کە ڕازینی باسیان لێوە دەکا هەمان ئەو کەسانەن کە بە دادگایی کراوی چەند خولەکیی “هەیئەتی مەرگ”، ناسراون و ناوبانگیان دەرکردووە.

عەلی ڕازینی کە لە کۆماری ئیسلامی سەرۆکی دادگای تایبەتی مەلایان بووە و ئێستاش ئەندامی مەجلسی بژاردەکانە لەو وتووێژەدا دەڵێ: “خومەینی لە کۆتایی ژیانیدا چەند کاری کرد تا هێڵ و ڕێبازی داهاتووی حکومەت دەست نیشان بکات کە بریتی بوون لە: ” دەرکردنی حوکمی مورتەدبوونی سەلمان ڕوشدی کە ڕازینی ئەوەیان بە بەربەرەکانی و ململانێی فەرهەنگی لەگەڵ ڕۆژئاوا پێناسە دەکا، هەڵوەشاندنەوەی شۆڕای ڕێبەری، وەلانانی ئایەتووڵا مونتەزری و حوکمی بڕیاردان لەسەر چارەنووسی زیندانیانی سیاسی کە مەبەستی لەوەیان لە سێدارەدانی زیندانیانی سیاسیە.”

ڕازینی لە کوشتاری زیندانیانی سیاسی لە ساڵی ١٣٦٠ لە خوراسانی ڕەزەوی بەشدار بووە و خۆشی لەو وتووێژەدا لەمبارەوە دەڵێ: “من ساڵی ١٣٦٠ وەک حاکمی شەرع چوومە بجنوورد، بەرپرسانی فەرهەنگیی باژێڕەکە بە منیان ڕاگەیاند کە 80 تا 90 لەسەدی گەنجەکانی ئەو باژێڕە ئەندامی گرووهەکێکن و 20%یش حیزبووڵایی و بێ خەتی سیاسی. بجنوورد لەو شوێنانە بوو کە مونافقین بەر لە  ٣٠ی جۆزەردان، شەڕی چەکدارییان لەوێ دەست پێکردبوو، هەر کە 5 کەسم دادگایی کرد و لەدار دران، بەزمەکە تەاو بوو و کۆتایی پێهات”.

ڕازینی دواتر لە باژێڕی مەشهەدیش دەستی کرد بە لەدار دان، لەوێ چەند کیژیشی لەدار دان.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.