پارێزەرێک لە ئێران دوو ئەفغانیی لەسێدارە دا

0
569

ڕۆژی کورد: ڕژیمی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی ١٧ی جۆزەردان، دوو کەسی ئەفغانیی کە لەلایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی لە سێدارەدرانیان بەسەردا سەپێدرابوو، لە یەکێک لە زیندانەکانی تاران لەسێدارە دا.

هەواڵدەریی فارس لە زاری پارێزەری یەکێک لە سکاڵاکارانی ئەو دوو کەسە ئەفغانییەوە بڵاو کردەوە کە دوو کەسی ئەفغانی بە تۆمەتی دەستدرێژەیی جنسی لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارە دراون.

ئەو هەواڵدەرییە ئاماژەی بە ناوی ئەو دوو کەسە ئەفغانییە نەکردووە بەڵام ڕایگەیادووە ئەو دوو کەسە لە زیندانەکانی تاران لە سێدارە دراون.

ئەو ڕاپۆرتە ئاماژەی بەوە کردووە کە دۆسیەی ئەو دوو کەسە بە مەبەستتی جێبەجێ کردنی حوکمەکانیان ڕەوانەی دادگای پەردیسی کەرەج کراوە.

هەواڵدەریی فارس ئاماژەی بە ناوی ئەو “پارێزەرە” نەکردووە، بەڵام لە دیمانەیەکدا بە هەواڵدەریی “فارس”ی ڕاگەیاندووە کە بە دەستی خۆی حوکمی لەسێدارە دانەکەی بەڕێوە بردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت