ڕاوێژکاری باڵای خامنەیی: ئەگەری پێکەوەلکانی کوردستانی سووریە و عێراق لە ئارا دایە

0
1701

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی دەنگ و ڕەنگی ئێران، ڕاوێژکاری باڵای خامنەیی ئەمڕۆ دووشەممە 26ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، یەحیا ڕەحیم سەفەوی، ڕاوێژکاری باڵای خامنەیی ڕایگەیاندووە کە ئەگەری پێکەوە لکانی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان بە یەکتریەوە هەیە.

ڕۆژی کورد: ڕاوێژکاری باڵای خامنەیی هەروەها لەمبارەوە گوتوویەتی: “ئەگەری ئەوە هەیە کە ئێراق بەسەر دوو ناوچەی باکوور و باشور و تەنانەت بەسەر ٣ ناوچەشدا دابەش بێ و کردەکانی سووریەش لە باکوور واتا لە ناوچەی فرات، بیانهەوێ بە کوردەکانی عێراقەوە بلکێن و خۆیان ڕێکبخەن.

یەحیا ڕەحیم سەفەوی کە یەکەم جارە لێدوانی لەو شێوەیە بدات، لەمەڕ یەمەن ـیشەوە دواوە و گوتوویەتی: “یەمەن ـیش دابەش دەبێ بە دوو بەشی یەمەن ـی باکوور و باشوور لیبی ـیش بە هەمان شێوە بەسەر ٢ وڵاتدا دابەش دەبێ و سعوودیەش لە درێژخایەندا بە هەمان ئاقاردا هەنگاو دەنێت”.

سەفەوی کە فەرماندەی گشتیی پێشووی سپای پاسداڕانی ئێران بووە، هێرشی ئەمریکا بۆسەر ئەفغانستانی لە بەرژەوەندیی ئێران لە قەڵەم داوە و گوتی: “داگیرکردنی ئەو وڵاتانە لە لایەن ئەمریکاوە، دوو دوژمنی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات، لە ناو برد و “قەبارەو هێزی سیاسیی ئێران”ـی زیاتر کرد”

هەرچەند کارناسانی سیاسی و بەشێک لە لێکۆڵەرەکانی جیهان و ناوچە و کوردەکانیش لایان وایە کە بەرنامەیەک بۆ دابەش بوونی ئێران لە ئارا دایە، بەو حاڵەشەوە، ڕاوێژکاری باڵای خامنەیی هیچ ئاماژەیەکی بە دابەش بوونی ئێران یان بە کوردەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات نەداوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت