17 زیندانی مەزەهەبیی تر مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە

0
178

ڕۆژی کورد: ئەمڕۆ سێ شەممە ١٢ی گەلاوێژی 1395ی هەتاوی و بە گوێرەی خودی ئیتلاعاتی ڕژیم، ٢١ کەس لە سێدارە دراون کە تەرمی ١٧ کەسیان لە لایەن بنەماڵەکەیانەوە بیندراوە و ناوی ١٨ کەسیان ئاشکرایە.
لە هەمان کاتدا بە گوێرەی هەواڵی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ، ١٧ کەسی تر لە زیندانیانی مەزهەبیی سوننە مەزهەب، مەترسیی لەسێدارە درانیان لەسەرە کە بە هۆی ئاشکرا نەبوونی ناوی ٤ کەسی تر لە لەسێدارەدراوەکانی ئەمڕۆ ناوی ٢١ کەس بە شێوەی خراوەیە:

1- بارزان نەسرووڵازادە
2- جەماڵ مووسەوی
3- حیکمەت شەریفی
4- خوسرەو بیشارەت
5- داوود عەبدووڵاهی
6- عومەر عەبدووڵاهی
7- عەلی موجاهیدی
8- فەرهاد سەلیمی
9- قاسم ئابستە
10- کامڕان شێخە
11- کەیوان موئمنی
12- محەممەد غەریبی
13- محەممەد یاوەرڕەحیمی
14- محەممەدکەیوان کەریمی
15- موختار ڕەحیمی
16- وریا قادری فەرد
17- ئومید پەیوەند
18- ئومید مەحموودی
19- ئەمجەد ساڵحی
20- ئەنوەر خزری
21- ئەیووب کەریمی

لە هەمان کاتدا سەرەڕای ئەوەی کە ناوی شەهرام ئەحمەدی کە ماوەی ٧ ساڵە بە تاوانی عەقیدەتی لە زیندان دایە لە ناو لیستەی لەسێدارەدراوەکانی ئەمڕۆ سێ شەممەدا هەیە، خێزانی ناوبراو لە ڕێگای نامەیەکی گشتییەوە داوای لە سەرجەم مرۆڤدۆستان کردووە بەر لە لەسێدارەدرانی مێردەکەی بگرن لە بە قسەی ئەو، بڕیارە بەرەبەیانیی سبەی چوارشەممە لەسێدارە بدرێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت