هاووڵاتییەکی دیکەی کورد لە زیندانی سەڵماس لە سێدارە درا

0
971

روژی کورد: زیندانییەکی کوردی خەڵکی سەڵماس کە لەلایەن دەزگای “قەزایی” رژیمی ئێرانەوە حوکمی لەسێدارە درانی بۆ بڕابوویەوە، لە زیندنای سەلماس حوکمەکەی جیىەجێ کرا.

بەرەبەیانیی رۆژی پێنج‌شەممە، ٢٨ی گەلاوێژ هاووڵاتییەکی کورد بەناوی “ئایدین تەیموورپوور” لە ناو زیندانی شاری سەڵماسدا بە بڕیاری دەزگای دادوەریی رژیم لەسێدارە درا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، خەڵکی گوندی “ئەسەپەرە” و دانیشتووی گوندی  “باڵۆ”ی سەربە شاری ورمێ بوو، کە حوکمەکەی پاش ئەوەی لەلایەن دیوانی باڵای رژیمەوە پشتڕاست کرایەوە، لە زیندانی سەڵماسدا بەڕوەچوو.

ناوەندی دێمۆکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردۆتەوە، بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە بۆ دوایین چاوپێکەوتن لەگەڵ کوڕەکەیان، بانگهێشتی زیندانی سەڵماس کرابوون.

لەماوەی کەمتر لە ٢٠ رۆژی رابردوودا زیاتر لە ٥٠ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتگەلی سیاسی، عەقیدەتی و “بازرگانی به ماددە هۆشبەرەکانەوە لەسێدارە دراون.

لەسێدارە درانی هاووڵاتییانی کورد لە ماوەی رۆژانی رابردوودا، ناڕەزایەتیی ناوەندەکانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤی لە ئاستی نێونەتەوەییدا لێکەوتەو و به “جینایەت” لەقەڵەمیان دا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.