دوایین و وردترین زانیارییەکان لەسەر شەڕی ئەمڕۆی شنۆ

0
1173

ڕۆژی کورد: بەپێی دوایین هەواڵی گەیشتوو لە هەواڵنێری ڕۆژیکورد لە شاری شنۆوە دوایین زانیارییەکان بریتین لە:

لە ئێستادا ناو ئاوایی حەسەن نووران پڕە لە هێزی ڕژیم بە جاش و پاسدارەوە و حکومەت نیزامی ڕاگەیێندراوە.

لە گووندی قەرەقەسل، هێزەکانی ڕژیم ماڵێکیان داوەتە  بەر ئارپیجی و کورێکی ئەو ماڵەش لە لایەن ئەو هێزانەوە دەست بەسەر کراوە.

هێزێکی زۆر و بەرچاو لە لای پیرانشارەوە بەرەو ئاوایی حەسەن نووران و شوێنی شەڕ و پێکدادانەکان هاتوون.

لە ئێستادا شەڕ بە شێوەی بەربەرین لە ئارادا نیە و جار جار دەنگی تەقەیەک دەبیسترێ.

ڕێگای گووندی حەسەن نووران بۆ شنۆ و گووندی دێ شەمس بە تەواوی لە گەمارۆی هێزەکانی ڕژیم دایە.

لەو شەڕەدا فەرماندەیەکی باڵای هێزەکانی ڕژیم و ٥ پاسدار کوژراون

لەو شەڕەدا جاشیک بەناوی “ئەسکەندەر مامەل” خەڵکی ئاوایی باڵاگیر ـی سەر بە شاری شنۆ کوژراوە.

نەخۆشخانەی شاری شنۆ بە شێوەیەکی بەرچاو برینداری شەڕی ئەمڕۆی تێدایە و ئیزنی هیچ کەسی ئاسایی نادرێت بچتە ناو نەخۆشخانە و لە فەلەکەی فەرمانداری بەرەو نەخۆشخانە لە کۆنترۆڵی هێزەکانی ڕەژیم دایە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت