دوای چەند ڕۆژ بێ سەروشوێنی، تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوە

0
670

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، تەرمی لاوێکی مهابادی دوای حەتوویەک بێ سەروشوێنی، ئەمڕۆ لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.

تەرمی لاوێکی مهابادی بەناوی جەلال جەوانمەرد، کوڕی ڕەسووڵ، تەمەن ٢٣ ساڵان و خەڵکی گەڕەکی خولێراوێی شاری مهاباد، دوای حەوتوویەک بێ سەروشوێنی ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بناو لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.

کەسێکی نزیک لە بنەماڵەی جەوانمەرد بە ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند کە ئیدارەی ئیتلاعاتی مهاباد هەڕەشەیان لە بنەماڵەکەی کردووە کە نابێ بە هێچ شێوەیەک باس لە کوژرانی کوڕەکەیان لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بکەن.

دەگوترێ جەلال لە ژێر ئەشکەنجەی ئیدارەی ئیتلاعات گیانی لە دەست داوە.

لە ماوەی ٢ مانگی ڕابردوودا، شەپۆلێکی بەرین لە دەست بەسەر کرانی هاووڵاتیان لە شارە جیاجیاکانی کوردستان لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستی پێکردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت