دوو شارۆمەندی بەلووچ بە هۆی تەقەی هێزەکانی ڕژیم لە ئاگردا سووتان

0
604

ڕۆژی کورد: دوو شارۆمەندی بەلووچی ـی خەڵکی “سەرباز” بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هیزەکانی لقی میرسادی سپای تیرۆریستیی پاسداران و دوای وەرگەڕان و ئاگرتێبەربوون لە ترۆمبیلەکەیان سووتان و بوون بە خەڵووز و دوو کەسی تریش بە تووندی بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی  کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، بەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٧ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی لە ڕێگای ئیرفشانی سەرباز، ترۆمبیلێکی خەڵک ئەو ناوچەیان داوەتە بەر دەستڕێژ و لە ئەنجامدا دوو کەس لە شارۆمەندانی “سەرباز” لە ناو ئاگری ترۆمبیلەکەدا سووتاون و دوو کەسی دیکەش بە تووندی بریندارن.

شایەتحاڵان گوتوویانە: “هێزەکانی میرسادی سپای تیرۆریستیی پاسداران وەدوای وانێت بارێکی تویوتا کە باری برینجی پێ بووە کەوتوون و تەقەیان لێکرووە، دوای ئەوەی کە گوللـە وە تەگەری ترۆمبیلەکە کەوتووە، هاژووتوانەکە نەیتوانیوە ترۆمبیلەکە کۆنترۆڵ بکات و لەگەڵ ترۆمبیلێکی تری ناو ڕێگا وێکدەکەون و لە ئەنجامدا هەر دوو ترۆمبیل ئاگر دەگرن و دو کەس لە نەفەرەکانی ناو ترۆمبیلەکە لا ناو ئاگردا دەسووتێن و دوو کەسی تریش بە تووندی بریندار بوون.

شایەتحاڵان گوتوویانە دوای ئاگرگرتنی ترۆمبیلەکان، هێزەکانی لقی میرسادی سپای تیرۆریستیی ڕژیم لە جیاتی  بەهانوەچوون، شوێنەکەیان بەجێهێشتووە.

بەپێی ئاماری چالاکانی بەلووچ، لە ساڵی ڕابردودا ٥٢ کەس لە شارۆمەندانی بەلووچ لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان بە هۆی تەقی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم کوژراون و بریندار بوون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت