دوو به‌رهه‌می ئه‌حمه‌د قازی له‌ چاپ دران

0
299

“عصر غوارها” و “نسل اژدها” که‌ له‌لایه‌ن “ئه‌حمه‌د قازی”یه‌وه‌ له‌ ئینگلیزی بۆ فارسی وه‌رگێڕابووه‌وه‌ له‌مدواییانه‌دا بۆ جاری دووهه‌م له‌لایه‌ن بڵاڤگه‌ی “علمی و فرهنگی” چاپ و ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێب کرا.

“وینا دلمار” نووسه‌ری “عصر غوارها” له‌م ڕۆمانه‌ مێژووییه‌دا له‌و دێوه‌زمانه‌ی قسه‌ ده‌کات که‌ به‌شێک له‌ مێژووی هاوچه‌رخ له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌ پێکهاتووه‌. ڕووداوه‌کانی ئه‌م ڕۆمانه‌ له‌سه‌ر سێ که‌سایه‌تیی مێژوویی واتا “ناپلئۆن بناپارت”، “تامس جفرسون” و “توسن لوورتور” ڕوو ده‌دات و سه‌رده‌مێک که‌ ناوی لێده‌بردرێت سه‌رده‌مێکه‌ که‌ به‌ریتانیا موسته‌عمه‌ره‌کانی ئه‌مه‌ریکای له‌ ده‌ست داوه‌ و ئه‌مه‌ریکا خه‌ریکه‌ په‌ره‌ده‌ستێنێت.

ئه‌م ڕووداوانه‌ هاوپه‌یوه‌نده‌ به‌ سه‌رده‌مێکه‌ که‌ فه‌ڕه‌نسا ڕاپه‌رینی ئه‌نجام دا و هه‌ندێ که‌سایه‌تی وه‌کوو “دانتۆن” و “روبسپیر” خۆیانیان نیشان دا. به‌ بڕوای نووسه‌ر له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌گه‌ر بیرۆکه‌کانی “لوورتور” چاپ نه‌ده‌کرا مێژووی ئه‌مه‌ریکا و فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ ڕاپه‌رین و گۆڕانکارییێکی هه‌ره‌زۆر به‌ره‌وڕوو نه‌ده‌بوویه‌وه‌ و هه‌ندێ دێوه‌زمه‌ له‌ گۆڕه‌پانی جیهانیدا ئاشکرا نه‌ده‌بوون.

کتێبی “نسل اژدها” که‌ له‌لایه‌ن “پرل باک” براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبێل و نووسه‌ری ئه‌مه‌ریکاییه‌وه‌ نووسراوه‌ ڕۆمانێکه‌ له‌باره‌ی شه‌ڕه‌ خه‌مباره‌کانی خه‌ڵکی چینی هاوچه‌رخ.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت