ئاگربەستی سووریە بۆ ٤٨ کاتژمێری تریش درێژ کراوە

0
960

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەواڵی ڕێککەوتنی ئەمریکا و ڕووسیا لەمەڕ درێژكردنەوەی ئاگربەستی سووریای بڵاو کردەوە.

ڕۆژی کورد: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیە  لەمەڕ درێژکردنەوەی ئاگربەست لە سووریە ڕێککەوتوون،

بەپێی ئەو ڕاگەیندراوە، ئەمریکا و ڕووسیە ڕێککەوتوون تا ئاگربەستی سووریە بۆ 48ماوەی  کاتژمێری دیکە لە درێژ بکەنەوە.

درێژکردنەوەی ئاگربەست لە کاتێکدایە کە پێش جەژنی قوربان، ئەمریكا و ڕووسیا لەمەڕ درێژکردنەوە ئاگربەست لە سووریا بۆ ماوەی 48 كاتژمێر ڕێككەوتبوون.

 ئاگربەستی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا تەنیا داعش، قاعیدە و بەرەی فەتحولشام-ی ناگرێتەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت