دۆزرانەوەی٥٠ گۆڕی بە کۆمەڵ لە شەنگال و چەند باژێڕێکی عێراق

0
634

ڕۆژی کورد: نێردراوێکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، هەواڵی دۆزرانەوەی ٥٠ گۆڕی بە کۆمەڵی لە شنگالی کوردستانی باشوور و چەند شارێکی عێراق، راگەیاند.

یان کۆبیچ کە لە زستانی ساڵی ڕابردووە لە لایەن سەرۆکی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بۆ کاروباری عێراق ڕاسپێردراوە، بە شۆڕای تانەهیی ئەو ڕێکخراوەی ڕاگەیاندووە، گۆڕە بە کۆمەڵەکان سەلمێنەری ڕووداوی جینایتگەلی ترسناک بە دەستی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامین.

گۆڕە بە کۆمەڵەکان لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا و پاش ئەوەی ئەو ناوچانەی لەلایەن هێزەکانی پیشمەرگە و دەوڵەتی ناوەندیی عێراقەوە لە داعش پاک کرانەوە، لەلایەن نێردراوی تایبەتیی سەرۆکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دۆزراونەتەوە.

نێردراوی تایبەتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە: “پێویستە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بە شێوەیەکی جیددی لەگەڵ ئەم کردەوەیەی چەکدارانی داعش، خۆی یەکلایی بکاتەوە.

گۆڕە بە کۆمەڵەکان لە نزیک شنگال لە کوردستانی باشوور و هەروەها باژێڕەکانی ئەنبار، ڕومادی و تکریت، دۆزراونەتەوە کە تیایدا دەستەی ٢٠ هەتا ٥٠ کەسیی بە دەستی دەوڵەتی ئیسلامی کوشتار کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی یان کۆبیچ، ژنان و پیاوانی ئیزیدیی شنگال، سەربازانی عێراقی و خێڵە عێراقییەکان لە گۆڕە بە کۆمەڵەکاندا دۆزراونەتەوە.

کۆبیچ هەروەها ڕایگەیاندووە:  “تەنیا ئەم بەڵگانە دەیسەلمێنن کە لە عێراقدا “جینایەتی شەڕ” یان “ژینۆساید” ڕووی داوە و پێویستە کۆمەڵگەی جیهانیش بە ئاگا بێتەوە.

نێردراوی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتووشیەتی: “داعش تەنیا بە هێرشی سەربازی لە ناو ناچێت، چونکە دوژمنێکی سەرسەختە و ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ تاکتیکی نوێ دێنێتە ئاراوە، بۆیە دەبێ بناغەی هۆکارەکانی دروستبوونی توندئاژۆیی بدۆزینەوە”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.