دۆخی  جەستەیی محەمەد عەبدوڵلاهی نالەبارە/ یان لەسێدارە یان ئازادی

0
609

ڕۆژی کورد: دۆخی جەستەیی محەممەد عەبدووڵاهی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە سێدارە بەهۆی ٣٢ ڕۆژ مانگرتنەوە بەروو خراپتر بوون دەچێ و سەرچاوەکان باس لە مەترسیی گیانی بۆسەر ئەو چالاکە سیاسییە کوردە دەکەن.

محەممەد عەبدوڵلاهی زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە سێدارە بەهۆی مانگرتنی ٣٢ ڕۆژە، تووشی لاوازیی جەستەیی بووە، ئاژانسی هەواڵدەریی موکریان تووشی خوێن‌ڕێژیی ڕیخۆڵە و سەرەگێژە بووەو، ئەوە  لە کاتێکدیە کە ڕۆژی شەممە ڕەوانەی نەخۆشخانەش کراوە، بەڵام ئیزنی لێدانی سیڕۆم و شکاندنی مانگرتنەکەی نەداوە.

ئەو سەرچاوەیە نووسیویەتی جێگری دادستانی ورمێ داوای لە محەممەد عەبدوڵلاهی کردووە کۆتایی بە مانگرتنەکەی بێنێ و داوای لێبوردن و لێخۆش بوون بکات.

سەرچاوەکە ئاشکرای کردووە، محەمەد عەبدوڵلاهی سەرجەم تۆمەتەکانی ڕەت کردۆتەوەو بە جێگری دادستانیی  ورمێ‌ ـی ڕاگەیاندووە کە یان لە سێدارەم بدنە یان لە زیندان ئازادم بکەن.

موکریان ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە بەرپرسانی زیندانی ورمێ بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ ئەو زیندانیە سیاسیە مەنگرتوویەیان لە قەرەنیتینەی ئەو زیندانەدا ڕاگرتووە.

ئەو چالاکە سیاسییە کوردە، لە ڕێکەوتی ٩ی جۆزەردانەوە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە حوکمی دادگای ڕژیم و دۆخی پەروەندەکەی مانی لە خواردن گرتووە.

ئەو چالاکە سیاسییە کوردە ڕێکەوتی ٤ی خاکەلێوەی ساڵی ٨٩ لە شاری مەهاباد دەستبەسەر کرا و لە کاتی دەستبەسەر کردنیشیدا بەهۆی تەقەی هێزە ئیتلاعاتییەکان بریندار بوو و پاش چەند کاتژمێر چاوەدێری کردن لە نەخۆشخانەی نیزامیی سوپای پاسداران، بۆ حیفازەت ئیتلاعاتی سپای تیرۆریستیی پاسداران گوازرایەوە.

محەممەد عەبدوڵلاهی ساڵی ٩١ پاش ١١ جار دادگایی کران بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی دژبەری ڕژیمی ئیسلامیدا لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی مهابادەوە حوکمی لەسێدارە درانی بۆ بڕاوەو دواجار لە دادگای پێداچوونەوەو لە لایەن دیوانی باڵای ڕژیمەوە حوکمەکەی پشتڕاست کرایەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت