دێموکڕاسی و فرە فەرهەنگی

0
126

نووسەر: ویل کیملیکا / رفائیل کۆن ئالماگۆڕ

وەرگێڕلە سۆئێدییەوە : حامید مائیلی (خەمین)

سەرەتا

یەکێک لە باس هەڵخڕێنترین پرسی ئەوڕۆی لیبڕالدیموکڕاسییەکان سیاسی بوونی فرەفەرهەنگی کەمە ئێتنیکییەکانە .

کەمایەتییە فەرهەنگییەکان پێویستییەکی زیاتری بیر وڕای گشتی بۆ بە فەرمیناسی ئەو پێناسە جیاوازانەی خۆیان،و ئازادییەکی بەرینتر و هەلێکی زیاتر بۆ پاراستن و پەرە پێدان بەو ڕەنگاوڕەنگی فەرهەنگییەی خۆیان هەیە. وەک وڵام بۆ ئەوخواستە ،میکانیسمی نوێی خولقێنەر دە زۆر وڵاتاندا خەریکە بە مەبەستی سەلماندنی ئەو جیاوازییانە لەبەر چاو دەگیرێن.

ئەو بەشە باسی هێندیک لەوپرسیارانە دەکا,کە ئەو خواستانەی سەلماندوون،بە تایبەت بە ئاماژە بەو دژوارییانەی کەلە باکووری ئەمریکا و ئیسڕائیل لەمەڕ داواکاری ئەوکەمایەتییانە بۆشارۆمەندبوون لە گۆڕێن.

لەبواری مێژوویییەوە لیبڕالدێموکڕاتەکان،بەو هیوایە بوون کەبە یارمەتی ئەویاسا بنەماییانەی کە پارێزەری مافی تاکن، بتوانن جێیەک بۆ چارە سەری فەرهەنگی کەمە نەتەوەییەکانیشیان تێیدا بدۆزنەوە و دە ڕاستیشدا بارستایی مافی تاک و مافی سیاسی کەپارێزەری ئەو کەمایەتییانە بن، ناکرێ لەبەرچاونەگیرێن .

ئازادی کۆڕ و کۆمەڵ ،مەزهەب ،بزووتنەوە،و ڕێکخراوی سیاسی یارمەتیدەری تاکەکان دە ڕێکخستن وپاراستنی تاقم و دەستە و یەکێتییەکان، کە بتوانن خۆیان دەگەڵ ئەوئاڵوگٶرانەی کە دە هەلمەرجەکاندا پێکدێن ،بگونجێنن ، تابیر وبۆچوونی خۆیان بەرەو ەپێش بەرن و خواستی خۆیان بەرنە نێو جەماوەرێکی زیاتر .

وادیارە هەر دێ و زیاتر دەسەلمێ کە ئەومافە شارۆمەندییە هاوبەشییانە ناتوانن ببنە بنەمایەکی تێر وتەسەل و گشتگر  وگونجاو دەگەڵ چارە سەری هەموو شێوە پرسییەکی فرە نەتەوەیی .

هەرچۆنێک بێ ،هێندیک کۆمەڵ  یان”هێندێک لە جواراوجۆری”  مافەکانیش پێویستن . ودە ڕاستیشدا ڕەوتێکی زۆر دیارو  بەرین دە لیبڕالدیموکڕات دابۆ سەلماندنی بەرینتری مافەکانی ئەو گرووپە جیاوازانە هەیە .دیسان هەر ئەو ڕەوتە هێندێک پرسیاری گرینگ دە تێئۆری و دە کردەوەدا دەورووژێنن. چلۆن پەیوەندییەک دە نێوان مافی ئەو گرووپانە و مافەکانی تاک دا هەیە ؟ دەتوانین چ بکەین ئەگەر هات و مافی ئەو گرووپانە دەگەڵ مافەکانی تاک نەگونجاوییان بوو؟

ئەرێ لیبرالدیموکراسی  دەتوانێ ئیزن بدا گرووپە کەمایەتییەکان  مافی تاکی ئەندامانی خۆیان بەرتەسک بکەنەوە ،یان وا باشە کە مەرج بۆ ڕەچاوکردنی پرەنسیپەکانی لێبرالی بۆ هەموو ئەو گرووپانە دابندرێ؟

هەر بە ڕاستی ئەو پرسیارانە ئەوەندەش هاسان نین .پەیوەندی نەتەوەیی فەرهەنگی کەزۆر جار هاخنراوە لە زۆر ئالۆزییان کە شوینەواریان بە سەر دەستەگەلی سادە یان وڵامگەلی سادەوە دیارن.

ئیمە ئەگەر سرنجمان دابێتە هێندێک جیاوازییەکانی نێوان گرووپەکانی جیاواز و مافەکانی جیاوازی گرووپی توانیومانە ڕەوتەکەمان هێندێک بەرەو پێش بردبێ.

ئێمەلەم وتارەدا سەرەتا فەرقی نێوان دوو شێوە لە فەرهەنگی پلورالیزم دیاری دەکەین : دەوڵەتانی فرە نەتەوەیی و دەوڵەتانی فرە ئێتنیکی،و دواتریش فەرقی نیوان بەربەستەکانی ناوخۆیی و پاراستنی دەرەوەیی دیاری دەکەین .

تێگەی بەربەستەکانی ناوخۆیی گرووپێک، مافەکانی ئەو گرووپە لە هەمبەر ئەندامانی دژبەری ئەو گرووپە دەگرنەوە ،تێگەی پاراستنی دەرەوەیی  بە گشتی مافەکانی ئەوگرووپە لەهەمبەر کۆمەڵگای زۆرینە دا دەپارێزێ.

ئێمەزیاتر درێژە بە شیکاری زاتی تەحەممولی لیبرالی دەدەین و دواتریش سنووری تێوەگلانی دەوڵەتیش دیاری دەکەین .

دوو شێوە لە فەرهەنگەکانی کەمایەتی

بە گشتی سەرجەم دێموکڕاسییەکان جۆرێک لە فرە فەرهنگییان پێوە دیارە . هەر بۆیەشە دەتوانرێ سەرجەمیان بە “فرەیی” تاریف بکرێن .بەڵام وێنەی فەرهەنگی فرە ئێتنیکی لە نێوان ولاتاندا فەرقییان زۆرە و ئەو جیاوازییەش بۆ تێگەییشتن لە دیاردەی فەرهەنگی فرەکەمایەتییەکان گرینگن .چەشن ناسییەکی تەسەل لەفەرهەنگی فرە ئێتنیکی دەبێ کارێکی یەکجار ئاڵۆزبێ ،بەلام مەبەست لەم وتارە، دیاری کردنی جیاوازییەکی بنەرەتی دە نێوان دوو شێوە فەرهەنگی پلورالیزمی ،واتە “دەوڵەتانی فرە نەتەوەیی” لەهەمبەر”دەوڵەتانی فرە ئێتنیکی” دایە،

(ئا) دەوڵەتانی فرە نەتەوەیی: دە ئاخافتنی ڕۆژانەماندا ئەغڵەب  وڵاتانی سەربەخۆ بە “دەوڵەتانی نەتەوەیی”یان باس دەکەین  .بەڵام زۆر وڵات هەن بە کردەوە فرە نەتەوەیین و زیاتر لە یەک نەتەوەی تایبەتیان تێیاندا دەژین .مەبەستی ئیمە لە “نەتەوە” لێرە لە مێژوویەکی هاوبەش ،کەم تا کورتێک لە بواری پێکهاتەوە تەسەل ،بەشیک یان هەمووی خاکەکەی داگیرکراو .خاوەن چەند زمان و فەرهەنگی جیاواز، نەتەوەیەک کە لەلایەن یەکێک لە زلهێزە ئیمپریالیستەکانەوە دراوە بە یەکی دیکە و ئەوەی خاوەنی سەرەکی وڵاتەکەیە ئیستیعمارگەرێک هاتووە دانیشتوانی دەست بە سەر کردووە.

بەڵام هێندێک لە دەوڵەتە فرە نەتەوەیییەکان بە گرێبەستێکی دڵخوازانە لە نێوان چەند فەرهەنگدا فیدراسیونێکیان ساز کردووە کە هەر هەموو بەرژەوەندی خۆیانی تێدا دەبیننەوە .ئیسرائیل چلۆنایەتییەکی تێکەڵاوییە لە نێوان جوولەکەکان و فەلەستینییەکان کە حەول بۆ پێکەوە ژیانێكی ئاشتەوایی دەدەن .ئەو سیستیمە لیبرالییە کە ئەوان حەولی بۆ دەدەن، بریتییە لە “بژی و ئیزن بدە ئەوانیتریش بژین”.جوولەکەکانی ئیسرائیل زیاتر پەرۆشی ئەمنییەتی خۆیانن.کاتێک ئەوان هەست بەوە بکەن کە فەلەستینییەکان هیچ مەترسییەک نین بە سەر بوونایەتی ئەوانەوە ، ئیزن دەدەن کە لایەنی خێرۆمەندانەی بیر وباوەڕێ خۆیان پەرە پێبدەن .جگە لە هێندێک لەو شارانە کە جوولەکە و فەلەستینی لێیدەژین ،وحەولی ئەوەش نادەن کە تێکەڵاوییان هەبێ.

هەر کامیان دەکۆمەلگایەکی تایبەت بە خۆیدا دەژین و بە گشتی حەولی زاڵبوون بە سەرئەو جیاوازییەدا نادەن .هەردوو نەتەوەکە لێکدانەوەی خۆیان لەمەڕ مێژوو و ڕووداوەکان و وهۆیەکان و هەلومەرجی هەنووکییان هەیە ،وێڕای وەیکە زۆربەی جوولەکەکان لەسەر ئەو باوەڕەن کە وڵاتەکەیان وەدەست کەوتۆتەوە ،زۆربەی فەلەستینییەکانیش بە دەست داگیرکراوی و لانەوازییەوە دەناڵێنن .دەپەیوەندی دەگەڵ ئەو هەلومەرجەی هەنووکەیی ،ئەغڵەب فەلەستینییەکان دەڵێن کە تووشی هەڵاواردەیی بوونەوە و هەست بەوە ناکەن کە لەئیسڕائیل دالە ماڵی خۆیانن. جوولەکەکانی ئیسڕائیلیش وەک وڵام باس لە یەکسانی شارۆمەندانی فەلەستینی دەکەن . دەو پەیوەندییەدا لێرەیە کە دەتوانین هەست بە جیاوازی نێوان بە ڕواڵەت فوڕمۆڵ وشارۆمەندی بە مانای ڕاستەقینەی خۆی بکەین . تێگەی شارۆمەندی بە گشتی وەک ناسنامەیەکی دان پێداهێنراو کە تاکێک دەتوانێ لەلایەن دەوڵەت وەک هەموو شارۆمەندی دەوڵەتەکانی تر بیدرێتێ کە دەگەڵ مافەکانی مرۆڤ دەگونجێن  .هەموو ئەوانەی کە هەڵگری ئەوتۆ کەسایەتییەک بن ،کاتێک شیاو وشازە، کە دە ئەرک و ماف دا لە ڕاست قانوون دا یەکسان بن.

دەکرێ بگوترێ کە جوولەکەکانی ئیسرائیل خاوەن شارۆمەندییەکی تۆکمە وتەیارن،واتە خاوەن ئەو ڕێزەن کە دەبێ هەر تاکێک لێیگیرابێ و بە گوێرەی قانوون ئەوجۆرەی کە شیاوە پێیان ڕادەگەن.هەلومەرجەکە تەواو جیاوازە تا ئەو جیگایە دەگەڕێتەوە سەر ئەوانەی کە فەلەستینی ئیسڕائیلین کە ئەوڕۆ سەتا نۆزدەی دانیشتوانی وەخۆ دەگرێ. ئەگەرچی بە فەرمی ئەو سیستیمە بە نێوی کەلک وەرگرتنی هاوبەشییانەی فەلەستینی ئیسرائیلی لەو ئازادییە و کەرەسانە دەستەبەر کراون، بەڵام دە کردەوەدا ئەوان ئەو بارستایی و مافانەیان نییە، کە جوولەکەکان هەیانە. جگە لەوەش ،ئەوان دەبێ دەگەڵ هێندیک لەئازادییە بەرتەسکراوەکان  دە ژیانی رۆژانەیاندا خۆ بگونجێنن،دەحاڵێکدا  زۆرینەی دانیشتوان کە جوولەکەکانن ئەو ئاستەنگانەیان نییە .لە باکووری ئەمریکا کەمە نەتەوەکان کە سوور پێستەکانی ئەمریکان ،پۆرتۆریکییەکانی بە ڕەچەڵەک مێکزیکی کە لە دوای ساڵەکان ١٨٤٨ وە لە باشووری ڕۆژاوای ئەمریکا نیشتەجێن،وخەلكێکی بە نێوی ئابوورییەکان و کوبێکییەکان لە کانادنیشتەجێن. لە ئوروپا هێندێک وڵاتی فرە نەتەوەیی  هەن کە، یان بە زۆرەملی ئەوانیان وەسەروڵاتی خۆیان خستووە وەک “نۆڕویژ ،فینلاند، کە ئەژمارێک لە خەڵک بە نێوی سامر کە بە سامی ناسراون ،لێیاندەژین”دیارە لە نۆڕویژ ئەژماریان زۆرترە ” یان بۆ وەیکە کەم تا کورتیک  فیدراسیۆنێکی دلخوازانەیان لە یەک یان دوو یان زیاتر لە فەرهەنگەکانیی ئوروپایی بۆ نموونە (بلژیک و سویس ) بەیەکەوە پێکهێنابێ .بەڵام ئەوکەمەنەتەوانەی دەستیان بە سەرداگیرابوو، حەولی خۆیان بۆ پاراستن و ڕاگرتنی سەربەخۆیی سیاسی خۆیان ،جا یان ڕاستەوخۆ لە ڕێگای جوێبوونەوە یان لە ڕێگای فۆڕمێک لە خۆبەڕیوەبردنی هەرێمی دەدا. جا دیارە ئەوان زۆرتر لە دەوری بیرۆکەی ناسیونالیزم پشتئەستوور بە زمان “نەتەوە” بۆ وەیکە بتوانن مەبەستی خۆیان بۆ مەرجی سەربەخۆیی بسەلمێنن.

دەحالێکدا ئیدئۆلۆژی ناسیونالیزم، سەربەخۆیی بە شتێکی “هاسایی” یان “سروشتی “دەزانێ و ئامانجی کۆتاییشێتی، بەڵام جا بە هۆی ئابووری یان دێمۆگڕافییەوە بێ، ئەوهەلە بۆ هێندێک لەکەمەنەتەوەکان نەلواوە .جگە لەوەش، بیری مێژوویی بۆ دەوڵەتێکی سەربەخۆ لە جیهانێک کە ئابووری جیهانی و پێکهاتە نێونەتەوەییەکان ڕوو لە گەشەن، شتێکی ڕەتکراوەیە .

هەر بە وهۆیەشەوەیە خواستی تایبەت سەبارەت بە لێکۆڵینەوە بۆ دەستەبەرکردنی شێوی تری خۆبەرێوەبەرایەتی ،بۆ نموونە وەک فیدرالیسم لەئارادایە .بە ڕاستی هێندیک لە لێکدەرەوەکان باسی ئەوە دەکەن ،کە ئیمە شاهیدی بزووتنەوەیەکی “فیدرالی”لە هەموو جیهانین،هەر بۆیەشە  فیدڕالیزم نیشانی داوە کە زۆرترین توانایی بۆ تەحەممولی ناسیونالیزمی کەمە نەتەوەکانی دە نێو دەوڵەفرەنەتەوەیییەکاندا هەیە.

(ب)دەوڵەتە فرە ئێتنیکییەکان: سەرچاوەیەکی تری ئەو فرە چەشنییە لە کٶچبەرییە،بەتایبەت کاتێک ئەژمارێكی یەکجار زۆر لە تاکەکان و بنەماڵەکان لە لایەن وڵاتانی ترەوە وەرگیراون و تایبەتمەندییەکانی ئێتنیکی خۆشیان پاراستووە . زۆر وڵات هەن کەگرووپگەلی یەکجار زۆریان تیدا دەژین،بەڵام هەر ئەو دونیا نوێیە”وڵاتی لانەوازان” (مەبەست لەو وڵاتانەیە کە کۆچبەری زۆری تێدا دەژین) شن کە گەورەترین ئەزموونیان دەو بوارەدا هەیە .بەتایبەت ئوسترالیا ،کانادا وئەمریکا .تا ساڵی ١٩٦٠ ئەو سێ وڵاتانە سیستیمی “بە ئینگلیسی کردن”یان لەمەڕ کۆچبەران بەڕێوە دەبرد. بەو مانایە کە کۆچبەران بە فەرهەنگی باوی وڵاتانی خانەخێوی ئاسمیلە دەکران “دەتوێندرانەوە” و دوای ماوەیەک کە بەسەر چوون ،لێکجوێکردنەوەیان لە بواری قسە کردن ،جل وبەرگ  ،رابواردنی کاتی بێکاری ، چێشت لێنان ،ڕادەی تاقمی بنەمالەییان ، و هتد …دەگەڵ ئەوانەی کە لە وێ لەدایک ببوون، دژوار بوو.

بەڵام لە دەستپێکی ساڵی ١٩٧٠ بەولاوە هەر دەهات زیاتر لە سەر ئەوەیکە ئەو مۆدیلە ئاسمیلەکردنانە هەم نامۆیە و هەم بێ ئینسافانەیە .هەرسێک وڵات بە شینەیی تەحەممولی زیاتر، یان فرەفەهەنگییان کردە ڕەوتێکی خۆیان ،کە دەراستیدا دەبێتە هۆی ئەوە کە هاندەر بێ کە کۆچبەران میراتی ئێتنیکی خۆیان بپارێزین.کۆچبەران لە پاراستنی هێندیک لە داب ونەریتی کۆنی خۆیان وەک خواردن ،جل وبەرگ ،ڕابواردن،مەزهەب و هاتووچۆ دەگەڵ یەکتر سەبارەت بە پاراستنی ئەوداب ونەریتانەیان.ئەوەش لەمەودواوە وەک کردەوەیەکی نائەمریکائی یان نا ئوسترالیایی دانەدەنرا .لە ئیسڕائیلیش ، ئێمە دەبینین ئەوجوولەکانەی کە هی ئێر وئەوێی دونیایەن، هەڵگری فەرهەنگی جۆراوجۆرن، دە دەوڵەتێکی نوێدا دەژین.

ئیسڕائیل لە ساڵی ١٩٤٨ لە کۆمەلگایەکی کۆچبەران سازکراوە. دە ماوەی ١٩٥٠ دا ئەو بیرۆکە بوو کە “ژیانێکی ئیسرائیلی /جوولەکە” بێننە دی.دە ڕاستیدا ئەو باوەڕە بوو کە ژیانێکی یەکدەست بە شێوەی وڵاتانی رۆژاوایی وەدی بێنن. یەکەمین سەرۆکوەزیرانی ئیسڕائیل ،داود بنگۆریەن دەیگووت ئیمە نامانەوێ خۆمان دە قابغی خۆماندا حەپس بکەین .ئێمە بە دڵ فراوانییەوە ئامادەی وەرگرتن و وەدەست هێنانی ئەو دڵانەین کە خاوەن فەرهەنگی جۆراوجۆری دونیایەن . بەکردەوە ماوەی گەشەکردن، نیشاندەری نکۆڵی کردن لە هێندیک فەرهەنگ بووە وئەو حەولانەش بەستێنی بێ مەشرووعییەتی خۆیانی ڕەخساند ،ڕەنگبێ ئەو سەردەم “١٩٥٠”لەبنەرەتەوە وەک وەدەست هێنانی ڕووحی جوولەکە/ ئیسرائیل بیریشی لێنەکرابێتەوە .لە جیاتی ئەوەیکە هاندەری پلورالیزم بێ ، فەرهەنگی پلورالیزم وەک مەترسییەک لە هەمبەر ئەو بلیمەتە”نوخبە” دامەزرێنەرانە سەیر دەکرا.

هەستی تیکەڵاوییەک لە ئێتنیک گرایی و باوکسالاری  دەگەڵ بێ تەحەممولی ،نفوزهەڵنەگری و جارو باریش تەنانەت تووندەتەبیاتییەکی بەرچاوی ئاوێتەی “ئێمە” و “ئەوان” . نەریتی ڕۆژهەلاتی ناوین وەک مەترسییەک لە هەمبەر پێشکەوتوویی ،گەشەکردن بۆ نموونە لەهەمبەر دێموکڕاسی ئیسڕائیل  دادەنرا.

لە سەر ئەو باوەڕە کە فەرهەنگی ڕۆژهەلاتی ناوین وەک تیشکێک دەدرەوشێتەوە ،بێوەیکە بزانن کە  چەندە کارە ساتاویی بووە. زۆر کەس پێیانوابوو کەلە دەرفەتی خۆیدا خەڵكی رۆژهەلاتی ناوین کە بە بەهاکانی وڵاتانی ڕۆژاوایی گەییشتن، ڕۆژی ئەوەش دێ کە”ئەوان” سپاسی “ئیمە” ( بلیمەتانی ئەشکنازی ئوروپا ) بکەن کە یارمەتیدەریانین بۆ خۆگونجاندن دەگەڵ شێوە ژیانی ڕۆژاوایی .مەبەست لەو گەڵاڵە کردنە ئەوە بوو کە “ئێمە” ئینسانگەلێکی خیرخواز ڕۆژهەڵاتی ناوینمان بەرەو پێشکەوتووییەک دە ڕادەیەکی بەرزتردا برد و دە بەرژەوەندی خودی ئەواندا فەرهەنگی ئەوانمان گۆڕی.وەک ئاکامێکی ئەو حەولانە ئەوانمان لە مرۆڤە “دواکەوتووییەسەرەتایی”یەوە بەرز کردۆتەوە تابتوانن بە سەر تەواوییەتی خۆیاندا بچنەوە وخۆیان وەک نموونەیەکی ئوروپایی ببیننەوە.

چاوەڕوان دەکرا کەئەومرۆڤە” سەرەتایییە” (ئینسانە بەدەوییەکان)دونیا بگۆڕێ، و بە گویڕەی بایخگەلێکی نوێ ژیانێكی نوێ لە ژێر سێبەری سیوسیالیسم، ناسیونالیسمی مۆدێڕن ،سێکولاریزم و هەروەها ڕەوتی دیموکڕاسی سەرهەڵبدا .و قەرار بوو بە پێی ئەو بناخە بەهاگەلە دەوڵەت و ئەو نەتەوایەتییە دابمەزرێندرێ .کە زۆربەی بەهاکان بە دوور لە تێگەی  ڕۆژهەلاتی ناوین دادەنران وپێیانوابوو لایەنی باشی ئەوە بوو کە ئاستەنگی گەورەیان لەدوو دەبێ .قەراربوو کە خۆیان بگونجێنن ،دونیای کۆن لە بیر خۆیان بکەن و ئەو بەهاگەلە بسەلمێنن کە دەگەڵ چوارچێوەی ئیدئۆلۆژی نەتەوەیی یەکدەگرنەوە.ڕەوتی ئەو ئالوگۆڕی ئەو فەرهەنگییە هیچ جێگایەکی بۆ پاراستنی نەریت و فەرهەنگی بەر لەسەرهەڵدانی ئیسڕائیل نەهێشتەوە .دە نێوەڕاستی ساڵەکانی ١٩٦٠ دا تێگەی تێکەڵاوکردن لەلایەن “میزووگ گالیۆت “بۆتواندنەوەی فەرهەنگی ڕۆژهەلاتی ناوینی دە فەرهەنگی ئوروپایییەدا  بە دەوڵەت و ڕێبەرایەتی ئاژانسی یەهوودییەکان بە مەبەستی سەقامگیر کردنی فرەفەرهەنگی”پلورالیزمی فەرهەنگی” پێشنیار کرا.فەرهەنگی ئیسڕائیلی وادیارە ئیدی چیتر بەرنامەیەکی یەکلایەنە نەبێ ،بەڵكوو کۆیەکە لە  یەکسانی لە هێندیك وردە فەرهەنگی ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژاوایی کە هەر کامیشیان هەڵگری جیاوازی ومیراتی ڕابردووی خۆیانن.

کۆتایی نییەتی خێرخوازانە دیار نەبوو وبیرۆکەی پێکهێنانی “ستاندارد”ێکی ئیسرائیلی لە گوێنی  “سەبرا” سێبەری بە سەر وێنەی  فرە فەرهەنگییەوە وەک خۆی درێژەی بوو.دە ماوەی ساڵەکانی ١٩٧٠ دا حەول درا کە مەزهەبی شارەستانی دەگەڵ هێما وئێما کانی وڵات بگونجێنن.ئێمە پێداگری لە سەر ئێتنیک و بۆنەکانی ئێنتیکیمان بە چاوی خۆمان دەدیت. ئەو گەشە کردنە ڕەوایە بە جیاوازییەکی داب ونەریتییەوە لەلایەن گرووپە ئێتنیکییەکانی ڕۆژهەڵاتی وەک کوردیی “بۆنەی هەڵپەڕکێ ” و باکووری ئەفریقایی “بۆنەی پێ دە زەوی کوتان”،دوای ساڵی ١٩٧٧ کە لیکوود دەستەڵات بە دەستەوە دەگرێ دەبینرا.سەتا هەشتای دەنگەکان لە مەر ئەوەبوون کە ئەوبۆنەی ” پێ دەزەوی کوتانە” دە لیستی بۆنەکانی نەتەوەیی باوێژرێن.بێبەری بوونی ڕۆژهەلاتی ناوین لە گۆڕەپانی پێکهاتەکانی فەرهەنگی دا خۆیان دە قەیران و بەرتەسکردنی پەرەی ئابووری دە هەرێمەکەدا دەنوێنن کەنەخشێکی بەرچاوی دە سەرهەلدانی حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆندا گێڕاوە .زۆربەی خەڵك پێیان وابوو ئەگەر دەنگ بدەنە لیکوود, ئەوان دەتوانن هێندیک لە مەزنایەتی و شانازییەکانیان بپارێزرێ . ئەگەر چی لیکوود سەرنەکەوت کە ئاڵوگۆڕێک دە ئابووریدا پێکبێنێ، بەڵام وای کرد کە هەستی رۆژهەڵاتییانە بەرز ڕابگرێ .

لیکوود بەرابەری هەستێکی ڕەوانی دەنێوان دوو گرووپی ئێتنیکی کۆمەلگای ئیسڕائیلی وەک “ئەشکنازی / ڕۆژهەڵاتی ناوینی “دا وەپێش خست . لەوانەی کە کردی ، دانی یەک پێناسەی پێکهاتەیی بە کردەوە نەریتییەکان و فولکلورییەکان بوو. ئەوانەی کە بە ڕەچەڵەک خەڵكی ڕۆژهەڵاتی ناوین بوون و لە هێندیك داب ونەریتی سووننەتی خۆیان شەرمیان دەکرد و ئازاری دەدان ،وای کرد کە لەدەربڕێن ئەو هەستانە لە ڕاست بیر وڕای گشتیدا هیچ نیگەرانییەکیان پێوە دیار نەبوو.

بۆ نموونە ،دوای ساڵی ١٩٧٧ ئێمە زیاتر شاهیدی ژیانەوەی  فەرهەنگی پەرەستن وبوونەکان لە گوڕستان ولەو شوێنانەی کە بە پیرۆز دەزانران بووین .لە ڕوانگەیەکی ڕەوانییەوە ئەو ڕەوتە باس لە یەک ئاڵوگۆڕی بنەڕەتی دەکا .کردەوەی سوننەتی ، نوێگرایی تێکنیکی ،هەر وەهاخواستی ڕۆژاوایییانە خۆیان وەک دیاردەگەلێکی بەرحەق کە دەبوو یەکیان لە تەنیشت ئەوەی دیکەیان بێڵێتەوە ،خۆیان دەنواند .ئەوەش بەو مانایە نەبوو کە ئیسڕائیل لە نێوان نوێگرایی و سوننەتگراییدا وبە قوربانی کردنی لایەنێک لە هەموو سەردەمێک و لە هەموو بوارێکدا لە ڕێگای تۆبزەوە یەکیان هەلبژێرێ.بە پێچەوانە دەتوانێ ئەو یەکگرتووییەک دەگەڵ لایەنی دووهەم و ڕاگرتنی هاوسەنگییەکی  دوولایەن لە ڕێگای پەرەپیدانی یەکتر تەحەممول کردن ، حاڵیبوون لە تاقم ودەستەی جیاواز هەروەها دەستەبەر کردنی جۆرێک پێکەوە هەڵکردن وەدی بێنێ.

ئەو نییەتە نەرێنییە لە هەمبەر فرە فەرهەنگی کە دە ساڵانی ١٩٥٠ دا بەڕێوە دەچوو، دە ساڵی ١٩٨٠ دا  نییەتی ئەرێنی جێگای گرتەوە و هەرتک فەرهەنگی  ڕۆژاوایی و ڕۆژهەڵاتی دە کۆمەڵگادا بە ڕەوا دادەنرێن .لە ئیسڕائیل ئەو قەڵشە نەتەوەیییە زۆر زیاتر لە جیاوازی فەرهەنگی خۆی دەنوێنێ .تەنانەت ئەگەر ئیمە هەستی دوژمنکارانەش بە کەم بگرین وئەو بێ مەتمانەییە کەلە ڕۆژهەڵاتی ناوین لە هەمبەر ئەشکنازی کە ئاکامی ئەو بێ بەریییانە و هەڵاواردنانەن و هێشتا بەشێکن لە گرفتی ئەمنییەتی ،زیاتر خۆیان دەنوێنن .

یەکەمین وگرینگترین گرفت،  دابینکردنی ئەمنییەتی سنوورەکانی ئیسڕائیل و هێورکردنەوەی تەنگژەی نێوان ئیسڕائیل و فەلەستینییەکانە بە شێوەیەک کە هەرتکلا خواستەکانیان دابین کرابێ.  ئێمە دەبێ ئەوەش لەبەرچاوبگرین کە کەسایەتی فەرهەنگی ئیسڕائیل بە هۆی شەپۆلی کۆچبەران، خەریکە ئالوگۆڕی بە سەردادێ ،بە تایبەت لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئوروپا و بە تایبەتیتر لە کۆمارەکانی پێشووی یەکێتی سۆڤییەتەوە .وا دەنرخێندرێ کە دوای ساڵەکانی ١٩٨٩ زیاتر لە ٧٥٠٠٠ کەس لە وڵاتانی پێشووی سۆویەتەوە هاتبێتنە ئیسڕائیل . لە کۆمەلگاکانی ئانگلوساکسییەکان پرسی ئەمنییەتی کەمتر زاڵە .لێرە هێندیک لەو ئینسانانە نیگەرانیی خۆیان لە هەمبەر ئەو هەلومەرجە فرە فەرهەنگییە” دە پەیوەندی دەگەڵ ئەو شەپۆلەی کۆچبەران کە دەتوانێ هاندەری ئەو گرووپە کۆچبەرانە بێ کە هەڵگری ئەو مەبەست و ئەو خواستانەن وەک کەمە ئێتنییەک ،واتە دەستپێکێک بێ بۆ بیر لیكردنەوە لە مەڕ خۆیان وەک “نەتەوەگەلێک” کە مافی خۆ بەرێوەبردنیان هەیە ،و کەمتاکورتیک پەرە بەو چەمکە بدەن کە باس لە پێکهاتەیەک بۆ جوێبوونەوە بە گوێڕەی زمانی خۆیان بکا.

بەڵام ئەوە نە ئامانج و نە کاریگەری ئەو سیاسەتانەی لە گۆڕێی ئەو سێ وڵاتە گەورانەی کۆچبەرانە.  دە ژیانی کۆمەڵایەتی دا ، گرووپە کۆچبەرەکان هێشتاش زۆربەیان دە پێکهاتەکانی نێو کۆمەڵگاکانی گەورەتردا  بەشدارن .ئەوان دەگەڵ شارۆمەندانێک کە لەوێ لەدایکبوون دە پێکهاتەکانی پەروەردە ،ئابووری ،یەهوودی و سیاسی هاوبەشدا تێکەڵاون،چالاکن  بە  زمانی زۆرینە دەدوێن وەک هەمووان . جیاوازی بەرچاوی ئەوان دە مانیفێستێک کە لە سەرتاوە لە بنەماڵەکانیان و ڕیکخراوە دڵخوازانەکانەوە سەرهەڵدەدا دیارە. چونکوو ئەوان لەو پێکهاتە کە لەبواری زمانی تایبەت بە خۆیان چالاک بن بێبەرین ،چونکوو ئەوان لە وڵاتەکانی خۆیان ناژین ،تاقمێکی زۆر کەم لەو گرووپە کۆچبەرانە  بیر لەخۆیان وەک “نەتەوەگەلێک” یان داخوازی مافی خۆبەڕێوەبەرایەتییەک ناکەنەوە .

فرە فەرهەنگی بۆیەشە بۆ کۆچبەران باشترینە نەک سەبارەت بە ڕەدی زمانی و تیکەڵاوی پێکهاتەیی، بەلكوو وەک ئالوگۆڕێک دە ڕەوتی تێکەڵاوی کۆمەڵایەتی .کۆچبەران چاوەڕوانی ئەوەیان لێدەکرێ کە هێشتاش هەر خەریکی  فێر بوونی زمانی زۆرینە و تواندنەوەیان دە پێکهاتەکانی هابەشیدا بن .دەڕاستیدا فیربوونی زمانی ئینگلیسی لە مەدرەسەکانی ئوستڕالیا و ئەمریکادا بەشێکە لە دەرسە تۆبزییەکان بۆ منداڵان . تەنانەت لە ئیسڕائیل زمانی عیبری لە مەدرەسەکانی یەهوودی تۆبزییە،و لە کانادا منداڵان دەبێ یەکێک لەو دوو زمانە باوانە واتە “فەڕانسەیی و ئینگلیسی” فێر بن . فرەفەرهەنگی  مەرج بۆ تێکەڵاوی زمانی و پێکهاتەیی دەگەڵ هی سەر بە زۆرینەکان کە ئاسمیلە بوونی فەرهەنگی بەرچاویان لە دوو دەبێ ،نە بە پێویست و نە بە مەنتیقی و نە بەعاقڵانەی دەزانێ .بە پێجەوانەمەرجی دەوڵەت بۆ تێکەڵاوی زمانی و پێکهاتەیی عادڵانەیە ئەگەر ڕێفۆرمی ئەوپێکهاتە هاوبەشییانە  ببێتەهۆی جێکردنەوەی پێناسەگەلێکی زیاتر لە گرووپە کۆچبەرەکان .

وەک ئاکامێکی گشتی لە مەڕ کۆچکردن دە پەیوەندی دەگەڵ هەڵکشانی ڕادەی تەحەممولی پێناسەی ئێتنیکەکان دا،ئەمریکا و ئوسترالیا وەک دوو کۆمەڵگای گەورەی ئینگلیسی زمان لە ڕێگای وەخۆگرتنی “زۆرترین گرووپی ئێتنیکی ” ییەوە ،پرسی ئەو وردە فەرهەنگە سەربەخۆیانەی چارەسەر کردووە و نیشانی دا وەک کانادا ئەوەیکە ئێمە بە “فرەئێتنیکی”نێوی دەبەین چارە سەری بۆئەو گرووپە ئێتنیکییانە دە نێو هەرتک کۆمەڵگای ئینگلیسی زمان و فەڕانسەیی زمان دا دۆزیوەتەوە.ئێمە لە ئیسڕائیل چاومان بە دیاردەیەکی تایبەت دە نێوان کۆچبەرانی  ئیتیوپیایی و ڕووسی بە نێوی “ئالیا” دەکەوێ واتە “کۆچ بە مەبەستی ژین دە کۆمەلگای جوولەکان” دە ماوەی ئەو چواردە ساڵانەی دواییدا.زۆربەی ئەو کۆچبەرانە وایان پێ باشترە کە دە کۆمەڵگایەکی تایبەت بە فەرهەنگی هاوبەشدا بژین  .

پێکەوە ژیان وڵامدەرەوەی تاقمێکی زۆر لە پێداویستییەکانی ئەوانە ، هەستێکی باوەر بە خۆیی ،یەکگرتوویی ، و ئەمنییەتییان دەداتێ .ئەوان تەنانەت گرفتی ئابووری خۆشیان بە یارمەتی یەکتر چارە سەر دەکەن و توانیویانە بە زمانی خۆیان ڕینمایی پێویست بدەنە ئەو کەسانە کە ناسیاو بوون ،ئەو کەسانە کە دە زۆر شتاندا هاوبەشن و توانیویانە لەیەکتر تیبگەن .داشداری یەکتری بوون و هەستیان کردووە کە دە دژوارییەکاندا هاوبەشن . بە گشتی .هێندیک وڵات وەک ئاکامی (ئیستیعمار ،داگیرکاری ، کۆنفیدراسیۆن) “فرەنەتەوە” یین و هێندیکیش وەک  ئاکامی کۆچبەری”کۆئێتنیک”ین  و هیندێک وڵات وەک کانادا و ئەمریکا و ئیسڕائیل هەڵگری هەرتک نموونەن  .

جادیارە نموونەی تریش لە کۆئێتنیکی هەیە : کۆگرووپی کە نە کۆچبەرە و نە کەمە نەتەوە وەک ( ئەفریقاییەکان ، قەرەچییەکان ، کریکارانی تورکی میوان لە ئالـمان ،کریکارانی میوانی سەرتاسەری دونیا لە ئیسڕائیل ). بەڵام ئیمە لە سەر دوو نموونە لەوانە ورد دەبینەوە .بەشێک کە دە لیبرال دیموکڕاسییەکان دا هاسایین ،و هەروەها ئەزموونی ساڵانی زۆری لیبرال دیموکڕاسییەکان ئەوەیان فێر کردووین کە ئەو”فرەچەشنی” یانە چییان دەگەڵە ، هەرتک کۆچبەری و فرە نەتەوەیی خولقێنەری زۆر تەنگژە و ڕووبەڕو بوونەوەن بۆ لیبرالدیموکڕاسییەکان.بەڵام ئیمە دەشتوانین سەیری زوور نموونەی ناسراو  بکەین کە چلۆن ئەو تەنگژە و ڕووبەڕوو بوونەوانەیان بەڕێوە بەرین و ئیمە دەتوانین چاوێک لە ئەزموونی ئەو شێوە ڕووبەڕووبوونەوانە بکەین کە لیبرال دیموکڕاسییەکان لە هەمبەرمافی فەرهەنگی ئەو کەم نەتەوانە بوویانە .

دوو شێوەلە مافی گرووپی

هەرتک لە گرووپەکانی کۆچبەر وکەمە نەتەوەکان بە شێوەگەلی جیاوازی قانوونی و هەڵسوکەوت بە کردەوە بە دووی بە فەرمی ناساندن پێناسەی فەرهەنگی ئێتنیکی خۆیانەوەن .ئەو مەرجە زۆرجار هەرتک پارێزەران و ڕەخنەگرانیان دە زماندا لە ڕاست “مافەکانی گرووپی” دەریانبڕیوە .پارێزەران ئەغڵەب مافی گرووپی وەک تەواوکەرەوەیەکی مافی تاک تاریف دەکەن ،و بەدەوڵەمەند کردن و پەرە پێدانی پرەنسیپی لیبرال دیموکڕاسی بۆ چارەسەری ئەو گرفتە نوێیانە کە دەگەڵی بەڕەو ڕوو دەبنەوەدادەنێن،وێڕای وەیکە ڕەخنەگرانیان لەسەر ئەو باوەڕەن کە دەستەبەرکردنی مافی گرووپی بە مانای بەرتەسک کردنەوەی مافی تاکە ،و مەترسییەکە بۆ بنەما و پرەنسیپەکانی لیبڕال دیموکڕاسی .

چن ئەوپەیوەندییانەی نیوان مافەکانی تاک و مافەکانی گروپپی و ئەوانی بە هێزیان دەکەن یان بە پێچەوانە ئەوانەی کە بەرهەڵستیانن ؟

وڵامی ئەوپرسیارە سادەیە ، ئێمە دەبێ ئەوانەی کە دەیانگرێتەوە لەبەر چاویان بگرین .دوو شێوە لە مافەکان کە وەک گرووپ لێیدەدوێن : یەکەمی باسی لەو مافە بۆ گرووپ دەکا کەلە هەمبەر ئەندامانی خۆی هەیەتی ،دووهەمییان لەو مافە بۆ گرووپ دەدوێ کەلەهەمبەر کۆمەلگایەکی گەورەتر هەیەتی . هەرتک شێوە لەو مافگەلە”کۆیی” یە دەتوانین وەک پاراستنی سەقامگیری مافی نەتەوەیی ،مافی ئێتنیکی یان مافی گرووپەمەزهەبییەکان سەیر بکرێن .

شێوەی هەووەڵ بە مەبەستی پاراستنی ئەوگرووپە لە هەمبەر تەنگژەکانی ناوخۆیی لەبەرچاو گیراوە بۆ نموونە ( هەڵوێست لە ڕاست هێندیک لەو ئەندامە تایبەتانە کە داب و نەریتی باوی ناوخۆیی ڕەچاو ناکەن)، وێڕای وەیکە ئەوەی دووهەمییانە بە مەبەستی پاراستنی زەختی دەستتێوەردانی دەرەکییەکان بۆ نموونە ( هەڵوێستی ئابووری، سیاسی دە کۆمەلگای گەورەتر دا). بە جیاوازی دە نێوان ئەو شێوە مافە گرووپییانە ئەوەی هەووەڵییان بە “ئاستەنگەکانی ناوخۆیی” و ئەوەی دووهەمییان بە “داشداری دەرەکییەکان” نێو دەنێین .جا دیارە تەواوی ئەو شێوە دەوڵەتانە بە مانای بەرتەسک کردنی ئازادیین کە  شارۆمەندان بۆ نموونە ( ماڵیات بدەن ، بچنە سەربازی ) .تەنانەت لێبرال ترین دیموکڕاسی ئاستەنگ بۆدەستەبەر کردنی مافی تاکەکان و پێکهاتە دیموکڕاتەکان ساز دەکا .بەڵام هێندێک گرووپ دەحەولی ساز کردنی بەرتەسک کردنەوەی زیاتریش داهەن هەلبەت نە بە مەبەستی پاراستنی پێکهاتە لیبرال دیموکڕاتەکان ،بەلكوو بە پێچەوانەوە بە مەبەستی پاراستنی مەزهەبە نەریتییەکان یان نەریتە فەرهەنگییەکان .

لە ڕوانگەی کۆمەڵناسییەوە، لە زۆرکۆمەلگای جۆراوجۆرە دا نیشان دراوە کە زۆر گرووپ حەولی دەستەبەر کردنی مافی یاساییان ، بە مەبەستی بەرتەسک کردنەوەی ئازادی ئەندامانی خۆیان لە ژێر نێوی دەربڕینی هاودەردی یان پاراستنی ڕەسەنایەتی فەرهەنگی داوە.کاتێک ئێوە سەیری ئەوبۆنانە دەکەن کە لە جیهاندا بەڕێوە دەچن، هەڵاواردن و بە سووک گرتنی ژنانتان چاو پێدەکەوێ. وەک نموونە ( بە شوودانی کچانی منداڵ ، خەتەنەکردن ، قەتڵی نامووسی بە نێوی پاراستنی شەڕەفی بنەماڵە). ژنان مەحكوومن بەوە کەپاراستنی دابی پیاو سالاری زۆر بە گران لە سەریان بکەوێ . مافی گرووپیی کە لە سەر بنەمایەکی بیر وباوەری دینی و فەرهەنگی نێشتیمانی دامەزراوە، ژنان دەخەنە ژێر زەخت و یاسا ئورتۆدۆکسییەکانی دینییان لە مەڕ بەڕێوە دەبەن .

جا دیارە مەترسی بەرەو هەڵکشانی زەخت لە سەرتاکەکان لە گۆڕیدا هەیە ،ویڕای وەیکە مەترسی مەرجی مافی گرووپی دەتوانێ بە مەبەستی پاراستنی فەرهەنگ و هەستی کۆمەڵایەتی هەموو قانوون و نەزم وەلابنێ و مەرج لە هەمبەر کۆمەڵگا هەڵبکشێ نە ئەو کاتەی کە دزێوترین شت دە کۆمەلگادا دەقەومێن .بە گوێرەی بۆچوونی ئێمە هەموو ئەو بەرتەسک کردنەوانەی ناوخۆیی هەمیشە ناعادڵانەن .جا دیارە گرووپەکان ئازادن لە هێند بەرتەسک کردنەوەی وەک مەرجێک بۆ بە ئەندام بوون دەو ڕێکخراوە بێ بەرژەوەندییانەدا،بەلآم کەلک وەرگرتن لە دەستەلآتی دەوڵەتی بۆ دابەشکردنی بەرژەوەندییەکانی گشتی ،یان بەرتەسک کردنەوەی ئازادی ئەندامان ،هەڵوێستێکی ناعادڵانەیە.

لە ڕوانگەی لیبرالییەوە ،دەستەڵاتدارانی هەر کۆمەلگایەک دەبێ ڕیزی مافی مەدەنی و سیاسی شارۆمەندانی خۆیان بگرن و ئەندامانی ئەو گرووپە فەرهەنگییانەش دەبێ کەلک لەو ئازادییە وەر بگرن کاتیک بەوە گەییشتوون کە ناتوانن دەو گرووپانەدا بمێننەوە.ئینسانەکان دە کۆمەلگایەکی دیموکڕات دا باشە لە چوونە دەر یان هاتنەوەیان بۆ نێو ئەو گرووپە فەرهەنگییانە ئازاد بێ و تۆبزیان کە ببنە هۆی بەرژەوەندی خواستی سیاسی حیزبایەتی خەڵکانی تر. ئەوەیکە ئێمە لێی داوین بە تایبەت زیاتر ژنان کە لە هەلومەرجی بە کەمگرتنی شوڤینیستییانەدا دەژین دەگرێتەوە. نموونەیەکی بەرچاوی لەمەڕ کوشتنی ئەو ژنانە کە لە هێندیک لەو کۆڕ وکۆمەڵە فەرهەنگییانە لە ئیسڕائیل دامەزراون و لە ژێر پاراستنی شەڕەفی بنەماڵەیی ، بەتایبەت دە کۆمەڵی بودووئینییەکان و درووزییەکان  ، جاری واشە د ەکۆمەڵە هاوبەشە مەسیحییەکانیش دا دەکوژرێن .

کە زۆربەی قوربانییەکان ژنانن کە وادەزاندرێ بە هۆی کاری  نەشیاویان بووە.  دە ئەوتۆ کۆمەلگایەکدا شەڕەف لە ژیان و فەرهەنگ لە قانوون بە بایخترە.خەبەرەکان باس لە کوشتنی ژنان دەکا سەبارەت بە تۆمەتبار کردنیان بەوەیکە گۆیا پرەنسیپەکانی ئەخلاقییان ڕەچاو نەکردووە .ڕەچاونەکردنی پرەنسیپی سێکسی لەلایەن ژنێكی کە مێردی کردووە هۆی کوشتنی ئەو دەستەبەر دەکا. تۆمەتبار بوونی  ژنی بێ مێرد “بێوە ژن” بە ڕەچاونەکردنی پرەنسیپەکانی سێکسی و تووشی “گوناە” بوون هەمیشە هەر جەزای کوشتنە . ئەو پیاوەی کە کچ و خوشکی خۆیان دەکوژن نیشانی دەدەن کە پیاوەتی خۆیان بە سەر ژنەکانیاندا سەلماندووە.زۆر پیاو دە ئەوتۆ کۆمەلگایەدا بە مەبەستی شەڕف پارێزی تووشی ئەو  قەتڵانە دەبن کە بە”پرسێکی ناوخۆیی” دادەنێن،واتە کە کۆمەلگا مافی ئەوەی نییە کە پێش بەو قەتڵانە بگرێ .دە ئەوتۆ کۆمەڵگایەکدا ئەو پرسە شتێک نییە کە باس بکرێ .

لەو قوربانییانەی کە ڕزگاریان بووە تەنیا چەند کەسیک ئامادە بوون دژ بە بنەماڵەکەیان شاییدی بدەن.لە هێندێک جاریشدا ئەو قەتڵانە بە نێوی خۆکوژی لە قەڵەم دراون ، و تەنیا پێویستی بە سڕێنەوەی هێندیک شتە کە کۆتایی بە پرسەکە هێنرابێ. کاتێک کچەکە بەر لەوەیکە قەتڵەکە ڕووبدا دەرناکەوێ،پۆلیسیش هیچ ویستێک بۆ تێوەگلانی دە پرسەکەدا نانوێنێ ،ئەو تاوانە بە شتێک دادەنرێ کە وەک کەسێک بریاری دابێ کە کارێک ئەنجام بدا واتە وەک “ئەمرێکی شەخسی و ناوخۆیی” دەزاندرێ نەک بە شتێک کە لەلایەن کۆمەلگایەکی تایبەتەوە دەبێ چارە سەرییەکی بۆ بدۆزرێتەوە.خۆی دە خۆیدا ئاکامی ئەو شێوە ڕوانگەیە بە نێوی پارستنی شەڕەفی بنەماڵەیی لەمەڕئەو تاوانە دەتوانێ پاساوێکی تەواو بێ بۆ کوشتنی کەسێک .

گرفتەکە لێرەیە کە دە کۆمەلگای موسڵمانەکان و درۆزییەکاندا هیچ هێزێک نییە کە بتوانێ پارێزەری بنەماکانی لەمەر مافەکان وەک” مافی ژیان ” بێ ،کاتێک “کچانی قسە لە سەر” دەگڕێتەوە . ئەوکچانەی کە سەبارەت بە پەڵەدار کردنی شەڕەفی بنەمالەییان لە ترسان ڕادەکەن و لەلایەن پۆلیسەوە یان دەیانگێڕنەوە نێو بنەماڵەکانیان یان دەیاندەنە دەست ئەو کەسانە کە جێگای ڕێزن وەک،شێخ ،قازی ، موختار یان سەرۆک هۆزێک . ئەو ڕژیمانە بە قیمەتی گیانی ژنان نەریتی پیاوسالارانە دەپارێزن . ژنان بێدیفاعن و دەنگۆیەکی درۆ بەسە کە کۆتایی بە ژیانی کەسێک کە بە ڕەفتارێکی نەگونجاو تۆمەتبار کراوە بهێندرێ .

ئەوە باوەڕی ئێمەیە کەئاماژە بە شتگەلێک بکەین کە لە هزری ئێمە بە دوورە کە بتوانین تەحەممولیان بکەین . دیموکڕاسی ناتوانێ ئەونەریتە ستانداردانەی کە دەبنە هۆی ئازار و سووکایەی و شکاندنی حورمەتی ئینسانەکان ،تەنانەت ئەگەر ئەوانەی کە لەلایەن هێندیك فەرهەنگیشەوە سەلماون تەحەممول بکا.هیندیک لەو نەریتە ستانداردانەش کە لیبرالەکان پێیانوایە هەڵەن ، ئەو ستانداردانەی کە دەبنە هۆی ئازاری لەشی ژنان ، منداڵانی لەبەر مەمکان ،کوشتنی ژنان ،خەتەنەی کچان ، قەتڵی نامووسی ،هەڵەیەک دژ بە سروشت.

هیچ گرووپێک مافی بێ ئەملا وئەولای دژ بە ئەندامانی خۆی نییە . جاری وایە کۆمەڵگا خوازیاری تێوەگلانی هەیە و دەیەوێ هێندێ بەرتەسکی بۆ هێندیک لە نەریتە فەرهەنگییەکان ساز بکا . ئەوەش قەت بەو مانایە نییە کە گرووپە فەرهەنگییەکان مافیان لە هەمبەر کۆمەلگایەکی گەورەتر دا لە ڕاست ئەو پرسگەلانەی کە ناکرێ زەرەر و زیانی بەرچاویان بۆ تاقمیتر لێبکەوێتەوە،نییە. ئیزن بدەن با بە سەر ئەو بەشەدا بچینەوە کە پاراستنی دەرەکی دەگرێتەخۆ .  شێوەی دووهەمی مافەکانی گشتی ،پاراستنی دەرەکی خۆی دیفاعە کاتێک گرووپێک دەیەوێ ئەو بەشە لە پێناسەی خۆی بپارێزێ کە دەتوانی بە هۆی هەڵوێستی کۆمەڵگایەکی گەورەتەوە خەوش هەڵگرە وبەرتەسک دەکرێتەوە .بۆ نموونە، زەوی تەرخان کراو بۆ کەلک لێوەرگرتنێکی پاوانخوازانەی گروپە ئێتنیکییەکان و چاوەدێری بە سەرییەوە سەبارەت بەوەیکە نەکرێتە هۆی دەوڵەمەند بوونی ئەوانەی لە دەرەوەی ئەو گرووپەن . تەزمینی نوێنەرایەتی پێکهاتەیەک لە کەمایەتییەکی مەشوەرەتی و قانوونی بەختی ئەوە گرووپە کە بۆ سەر لە نوێ هەڵبژاردنەوەی کە کاریگەری بە سەر هەڵوێستە هاوبەشییەکاندا دەبێ لە کورتێ دەدا .نوێنەرایەتییەکەی تا ڕادەی ناوچەیەک ئەگەری ئەوە بۆ گرووپە کە دەخولقێنێ کە هێندیك لە هەڵوێستەکان سەربەخۆیانە لەلایەن خۆیەوە بگیرێ .ئەو جۆرە لە پاراستنی دەرەوەیی  ئەغڵەب دەگەڵ لیبرال دێموکڕاسی یەکدەگرنەوە  ودەتوانێ دە راستیدا بۆ سەقامگیر کردنی عەدالەت لەپێداویستییەکان بێ. ئەوە یارمەتیدەرە بۆ وەیکە گرووپە جیاوازەکان لە کۆمەلگایەکدا لە هەلومەرجێکی یەکسانی زیاتر دا بگونجێنێ ، ودەتوانێ لەو پێشلکارییانەی کە دەرحەق بە کەمایەتییەکان دەکرێ کەم بکاتەوە . هێندێک لە پێداویستییەکان بۆ پاراستنی دەرەوەیی ناعادڵانەن . هەڵاواردنی ڕەگەزی (ئاپاڕتاید) لەو جێگایە کە هێندێ لە کەمایەتییەکان سەروەت و سامانی وڵاتیان بە دەستەوەگرتووە و هاوکاتیش وەک هەڵاواردەچین و زۆربەی دەستەڵاتی سیاسیشیان پاوان کردووە ،و زمانی خۆشیان بە سەر گرووپەکانی تردا دادەسەپێنن ،ناعەداڵەتییەکی یەکجار بەرچاوە.وەک واقیعییەت، هەڵاواردنی رەگەزی ئەفریقای باشوور. لەوێ سپی پێستەکان کە ئەژماریان کەمتر لە سەتا بیستی دانیشتوانە، سەتا هەشتاو حەوتی خاکی وڵاتیان بە دەستەوەیە،وێڕای وەیکە دەستەڵاتی سیاسیشیان پاوان کردووە،و زمانی خۆشیان بە سەر گرووپەکانی تر دا داسەپاندووە ناعەدالەتییەکی زەقە و ئەفریقای باشووری کردە دووهەمین وڵات دە مێژوودا وەک پێکهاتەیەک بۆ ڕەگەزپەستی.

دە ێموکڕاسیدا کەمایەتی ئەغڵەب لە توانایی یان خواست بۆ داسەپاندنی خۆی بە سەر گرووپی گەورەدا بێ بەرییە . ئەو پاراستنی دەرەوەییەی کە ئەوان داوای دەکەن نییەتی خۆ داسەپاندن ، دەست بە سەر سەروەت و سامان داگرتن  و داسەپاندنی زمانی خۆیان بە سەر گرووپەکانی تری لە پشت نییە .وەک قانوون ،کەمایەتییەکان حەول دەدەن کە چاویان بە سەر زۆرینەکانەوە بێ کە نەکا لە سەروەت  وسامانێکی لە ڕادە بەدەر کەلک وەربگرن کە دەئاکامدا ببتە هۆی ڕووتاندنەوەی کەمایەتییەکان لە بواری سەروەت و سامانەوە کە دەتوانن ئەوپێکهاتانە خۆیانی پێ ڕابگرن کە ئەوان تێیداهابەوشن . ئێمە پێمانوایە ئەو حەوڵەش بەرحەقە .

وێڕای وەیکە بەرتەسککردنەوەکانی ناوخۆیی تا ڕادەیەک دەگەڵ ستانداردی لیبرال دیموکراسیدا دژایەتییان دەگەڵ پشتیوانی دەرەوەیی هەیە تا ئەوجێگایە کەحەولی بەرەو پێشبردنی یەکسانی دە نێو گرووپەکاندا دەدرێ و ئیزن نادرێ بەهیچ گرووپێک کە خۆی بە سەر ئەوەی دیکەدا داسەپێنێ .هەر بۆیەشە گرینگە کە دیاری بکرێ کە ئەو داوایە کە لەمەڕ فەرهەنگی ئێتنیکییەوە لە گۆڕێن ئاخۆ بەرتەسک کرنەوەکانی ناوخۆیی یان پشتیوانی دەرەوەیی و بنەماکانی ئەو داوایە دەگرنە خۆ .وڵام بەوپرسیارە هەمیشەکارێكی هاسان نییە،بە تایبەت لەبەروەیکە مافی خۆبەڕێوەبەری پشتیوانی دەرەوەیی تەزمین بکا یان بەرتەسک کردنەوەکانی ناوخۆیی بەڕێوە بەرێ .

بەڵام ئەوە جێگای ئاماژەیە کە هێندیک لە گرووپە ئێتنییەکانی فەرهەنگی تەنیا خوازیاری پشتیوانی دەرەوەن . هێندیک لە کەمە نەتەوەکان و گرووپە کۆچبەرەکان یش هەر خەریکی ئەوەن کە وریایی خۆیان لە مەڕ ئەوەیکە کۆمەلگا گەورەکان ڕووتیان نەکەن و دەست بە سەرپێداویستییەکانیان کە ژیانی ئەوانی پێوە گرێدراوە دانەگرن ،بەڵام هیچ چاوەدێرییەکیان بە سەر ئەوە کە ئەندامانی خۆیان سەرقاڵی بەڕێوە بردنی ئەو داب ونەریت یان هەڵسوکەوتانەن کە بە دوورە لە بنەماکانی نەریتی ئەوان . ئیمە ئاماژەیان پێدەکەن چونکوو هێندێک لە لێکۆلەرەوان پێیانوایە کە ئەگەر کەمایەتییەک خۆی لیبرالە و مافی هێندیك لە ئەندامانی تایبەتی خۆیان رەچاو دەکەن ،هیچ پێویستییەک بە ڕەچاو کردنی مافی جیاواز بیران نییە .ئەگەر کەمایەتییەک خوازیاری مافی گروپی جیاواز بیرانە ،جگە لەو مافە هاوبەشییانەی لیبرالی،دەبێ بە جۆرێک بێتەحەممول بێ .بەڵام تەنانەت ئەو کەمایەتییە زۆر لیبرالانە دەتوانن هێشتا داوای پشتیوانی دەرەوە بکەن وەک ،داخوازی خاک ، تەزمینی نوینەرایەتی ، مافی خۆبەڕێوەبردن یان هیندیک قانوونی دەگمەن بە مەبەستی پاراستنی ئەو بەشە لە ئابووری یان دەستەڵاتی سیاسی خۆیان دە کۆمەلگایەکی گەورەدا کە دەتوانن خەوش هەڵگربن .هیچ دژایەتییەک لەمەڕ ئەو داخوازییە بۆ پشتیوانییەکی زیاتر وەک مافی بەرحەق بۆ ئەندامانی ئەوگرووپەی تیدا نابیندرێ . دە ڕاستیشدا ئەوتۆ گرووپێک دەتوانێ وەک گارانتیەک بۆ شارۆمەندی و مافی سیاسی بۆ ئەندامانی خۆی داوا بکا .

بەڵام ئەو دەرفەتێکی ساکارە ،لانیکەم دە پرەنسیپدا .تەنانەت ئەگەر تاقمیك تێئۆریزانی لیبرال و لێکۆلەرەوە دە ڕەوتی مێژوودا دژایەتی خواستی پشتیوانی دەرەوەیان کردووە ،وەک پرەنسیپی لێبرالی هیچ پاساوێک لە گۆڕێ نییە کە نەتوانی خواستی گرووپە ئێتنیکییەکانی فەرهەنگی کە خۆیان لیبرالن دە بەرنامەی خۆیاندا نەگونجێنن .دەرفەتی دژوارتر ئە وگرووپانە دەگرێتەوە کە ناتەحەممولن و خەریکی کێشەکانی ناوخۆیین ،و حەول دەدەن کە خۆیان لە ڕێگای گەیاندنی ئازاری بەکردەوە بە ئەندامان بتوانن خۆیان بەسەردا بسەپێنن .ئێمە باسی ئەو کەمایەتییە فەرهەنگییانەمان کرد کە لە ئیسرائیل هەن کە ناتەحەممولی خۆیان نیشان داوە و نێیەتی ئازار پێگەیاندنیان بە ژنان هەیە.ئێمە خوازیاری شیکردنەوەی زیاتری پرسە دژوارەکانی وەک بەرتەسکیگەلێک بۆ ئەندامانی گرووپەکانین کە لە ئازاری جیددی جسمییان لێناکەوێتەوە .بۆ نموونە : باسی ئەژمارێک لە سوورپێستەکانی “پێئۆبلۆ” لە ئەمریکایە کە ڕازین بەو شێوە خۆبەرێوەبردنە و دە دابەشکردنی خانوودا ئەو کەسانە کە دینی عەشیرەیی خۆیان بەڕیوە نابەن بە شێوەیەکی بەرین هەڵاواردن هەیە.ئەوان بە چاوی سووک دەڕواننە ئەو ژنانەش کە مێردیان بە کەسانێک کە لە دەرەوەی عەشیرەتی خۆیانن کردووە.بۆ نموونە هێندیک لە گرووپە کۆچبەرەکان  و کەمایەتی مەزهەبییەکان کەلک وەرگرتن لە”فرە فەرهەنگی” بە کردەوەیەکی داسەپاندنی پیاوسالاری بە سەر ژنان ومنداڵاندا دادەنێن .تاقمێك کۆچبەر و گرووپە مەزهەبییەکان دەتوانن داوا مافی بەرگری لە منداڵان بە تایبەت”کچان” بکەن تا خوێندەوارییان نەگاتە ئەو ڕادەیە کە تەرکی کۆمەلگای خۆیان بکەن  ،یان مافی بەردەوام بەڕێوەبردنی نەریتی کۆنی وەک ئیزدیواجی بە تۆبزی کە شتێکی باوە دەنێو گرووپە فەرهەنگییەکانی کۆچبەر لە ئەمریکای باکوور و ئیسرائیل .

تەحەممول وەک تەبیاتی لیبرالی

چلۆن دەوڵەتە لیبرالەکان دەگەڵ پرسگەلی گرووپەکۆچبەران، گرووپە فەرهەنگی ،نەتەوەییەکان ڕووبەڕوو ببنەوە  کە دواکاری ” ماف” ن بۆ بەرتەسک کردنەوەی مافە بنەماییەکانی شارۆمەندی بۆ ئەندامانی خۆیان کە بەپاراستنی ئەرکی مێژوویی خۆیانی دەزانن و هاوکاتیش خۆ لە تووند تیژی دەپارێزن ؟ هێندیک لەو پرسانە پرسگەلێکی دژوارن. ئەوە بۆ دەوڵەتە لیبرالەکان هاسانە کە دەگەڵ ئەو خواستەی ئەوگرووپانە کە خۆیان لیبرالن ڕووبەڕوو ببنەوە ،بەڵام مەکوورە کە هێندیک لە کەمایەتییەکان لە ڕوانگەی قودرەتەوە خوازیاری ڕەدی لیبرالیسمن، و دەیانەوێ هەموو هێڵە نەریتییەکانی نالیبرالی کۆمەلگا پێکەوە ڕێکبخەن .ئەرێ هەر ئەوە بەشێک نییە لەوەکە جیاوازی فەرهەنگی ئەوان بنوێنێ ؟ ئەگەر ئەندامانی کەمایەتییەک توانایی بەرێوبردنی مەزهەبی ئۆرتۆدۆکسی یان نەریتی نەخشی جەنسییەتی لەدەست بدا ،بەو مانایە نییە توانایی ڕووبەڕوو بوونەوەیان لە ڕاست تەنگژەکان کۆمەڵگا لەدەست داوە وحەول دەدەن کە خۆیان وەک کۆمەلگایەکی جیاواز بپارێزن ؟ئەرێ پێداگری لە سەر مافەکانی تاک شێوەیەکی نوێیە لە بە ناوەند کردنی ئێتنیک ،کە لیبرالەکان وەک فەرهەنگی زۆرینە دەیڕوانن بە مەبەستی لێکنیزیکە کردنەوەی فەرهەنگەکان تر ؟ ئەرێ واقیعییەت ئەوەیە کە لە بنەڕەتەوە ناتەحەممولی نییە ئەگەر لە کەمەنەتەوەییەک یان فیرقەیەکی مەزهەبییمان بوێ کە کۆمەڵگای خۆیان بە گوێرەی پرەنسیپەکانی “ئێمە” ی لیبرال ڕیکبخەن؟ ئەو پرسیارە دژوارانە بوونە هۆی خولقاندنی تەنگژەی یەکجار بەرچاو،نە تەنیا هەر لە نێوان لیبرالەکان و نالیبرالەکان ،بەلكوو لە نێو خۆی لیبرالیسم دا . تەحەممول خۆی دە خۆیدا لەبەهاکانی گرینگی لێبرالییە ، وێڕای بەهاکانی تری لیبرالی وەک ،ئازادی تاک و سەربەخۆیی شەخسی.گرفتەکە جا دیارە ئەو بەهایانە دەتوانن دە دژایەتی دەگەڵ : پەرەپێدانی ئازادی تاک کە خۆی دەتوانێ لە ڕاستی گرووپە دەمارگرژەکان بێ تەحەممولی بنوێنێ و هاوکاتیش پەرە دەری تەحەممول لە نێو گرووپە دەمارگرژەکان بێ بۆ وەیکە هەلومەرجە بەرتەسکبووەی تاکە سەربەخۆیەکان قەبوول بکەن . دەبێ دەئەوتۆ دەرفەتێکدا چ بکرێ؟ ئەگەر کەمایەتییەکی دەمارگرژ حەول بدا کە زەخت بخاتە سەر گرووپێکی تر،ئەوکاتە کە زۆربەی لیبرالەکان لە سەر ئەوەیکە خۆتێهەڵقووتاندن بە مەبەستی خۆپاراستن ڕەوایە .بۆیە زۆربەی سێکولارەکانی ئیسرائیل خۆیان بۆ دژە کردەوەیەک ئەخلاقی کە بتوانێ لە ئوتوریتەی مەزهەبی ئۆرتۆدۆکسی کەم بکاتەوە بە بەرحەق دەزانن .باشە چ دەقەومێ ئەگەر گرووپەکە هەڵگری خواستێک نین کە بێهەوێ زاڵبێ بە سەر ئەوەی تر دا یان دەست بە سەر پێداویستییەکانیاندا دابگرێ ،و لە جیاتیان بیانەوێ دە بەڕێوەبردنی کۆمەلگاکەیاندا بەگویرەی نەریتەکانی سوننەتی خۆیان کە وەک پرەنسیپ نالیبرالین سەربە خۆ بن؟دە دەرفەتی ئاوادا هێندیک لە لیبرالەکان پێیانوایە تەحەممول وەپێش سەربەستی دەکەوێ، تا ئەو جێگایە کە دەکردەوەدا دژایەتی دەگەڵ قانوون نییە .

ئەگەر ئەو کەمایەتییەک نەیەوێ باوەڕی خۆی بە سەریەکی تردا داسەپێنێ  ئەرێ نابێ ئیزن بدرێ کە کۆمەڵگای خۆیان بەگویڕەی فەرهەنگی خۆیان بە خۆگونجاندن  دەگەڵ ئەو قانوونە کە کۆمەڵگای گشتی بەڕێوە دەبا ، تەنانەت ئەگەر بە بەرتەسک کردنەوەی ئازادی ئەندامانیشی تەواو بێ ؟

باسێکی لە نێو لیبرالەکاندا خەریکە پەرە دەستێنێ لەمەڕ سەربەخۆیی یان تەحەممول بەردی بناخەی بنەماکانی تێئۆری لیبرالین . ئەوانەی دیفاع لە تەحەممول دەکەن باس لەوە دەکەن کە زۆر گرووپ لە نێو سنووری وڵاتە لیبرالەکاندا هەن کە هیچ بایخێک بۆ خودموختاری دانانێن، وەک ئەوەیکە توانایی ئەندامانی بۆ ورووژاندنی پرسیار لە هەمبەر جیاواز بیران و نەریتە کۆنەکان بەرتەسک دەکاتەوە .بنەمای تێئۆری لیبرالی لە مەڕ خودموختاری هەڕەشەی دەکا کە ئەوگرووپانە بتارێنێ وەک بێگانە، و بێ باوەری ئەوان لە ڕاستی پێکهاتەکانی لیبرالی دەستەبەر بکا ،دەحالێکدا تەحەموول لە سەر بنەمای لیبرالیسم دەتوانی  بەستێنێكی جێی مەتمانەترو بەرینتر بۆ پێناسەی دەوڵەت بڕەخسێنێ .

بە گوێرەی بنەمای بیرۆکەی تەحەموول ،لیبرالەکان واباشە گرووپە دەمارگرژەکانیش وەخۆ بگرن ، تا ئەو جێگایە لەلایەن کۆمەلگایەکی گەورەوە پشتیوانیان لێنەکراوە  و حەولی داسەپاندن باوەڕی خۆیان بە سەر ئەوانی تر نەداوە .ئەوانەی کە دیفاع لە تێگەی لە سەر بنەمای تەحەممول دەکەن ئەغڵەب دەڵێن کە لیبرالیسم لە سەر بنەمای تەحەممولی مەزهەبی دامەزراوە.تەحەممولی مەزهەبی لە ڕۆژاوا پەرەی پێدرا کاتێک هەرتک کاتولیکەکان وپرۆتستانەکان بەوە گەییشتن کە نەزمێکی سەقامگیری قانوونی دەتوانێ لە سەر باوەڕێکی هاوبەشی مەزهەبی دابمەزرێ .لیبرالەکان دە ڕاستیدا بەردەوامن لە تەحەموول وەک پرەنسیپ لە هەمبەر پرسیاری باس وروژێنەری تر لەمەڕ “مانا .بەها و مەبەست لە ژیانی ئینسان . هیندێک ڕاستی  دەو ئیدیعایە کەلیبرالیسم لە سەر پەرەپێدانی تەحەممولی مەزهەبیی هاتۆتە دێ هەیە ،کە ئەو پێکەوە گرێدانە دژبەیەکە بە پێچەوانەوە تەنیا لەو بەشە کە تەحەموول دەگرێتەوە  پشتیوانی دەکا .چونکو وئەو سێوە تەحەموولە مەزهەبییە کە لە ڕۆژاوا بوو و دوایەش گشتێندرا “بە گشتی کردن” خۆی جۆرێک لە خود موختاری لە سەر بنەمای بیرۆکەی تەحەموول بوو.

تەحەممولی مەزهەبی لە ڕۆژاوا لە سەر بنەمای ویژدانی ئازادی تاک وەدی هاتووە .ئەو تەحەموولەش لە ڕێگای بوونی ماف بۆ هەموو تاکێک دە هەلبژاردنی دینی خۆی ،گۆڕینی دین ،یان بەتەواوی دین وەلابنێ  ،دەستی وێڕاگەییشتووە.دە ڕاستیدا بەرگری لە کەلک وەرگرتن لەو ئازادییانە لەلایەن تاکەکانەوە وەک پێشێلکارییەکی بنەماکانی مافەکانی مرۆڤ سەیر دەکرێ .

شێوەیەکی تری تەحەممولی مەزهەبی هەیە کە لە سەر بنەمای ئازادی تاک و خود موختاری وەدی نەهاتووە،بەڵکوو لە سەر بنمای ئەو بیرۆکە کە هەموو دینێک دەتوانێ هەر جۆرێک کە بە گونجاوی دەزانێ کۆمەلگای خۆیان ڕێکبخەن ،ئەگەر بە دوور لە ڕەوتی لیبڕالیش بووە.دە “سیستیمی هەرزن”ی(سیسته‌می میلله‌ت سەر دەمی ئیمپراتوری عوسمانیدا ،بۆ نموونە دامەزراوەکانی سەربەخۆ بۆ موسڵمانەکان ،مەسیحییەکان و جوولەکان بە فەرمی ناسرابوون.”یان  نەتەوەکان ،کە دەتوانن هێندێک قانوونگەلەی دیاریکراوی مەزهەبی بۆ ئەندامانی خۆیان دابین بکەن .ئەوەش خۆی شێوەیەک لە تەحەمموله‌ کە لە سەر بنەمای گرووپی بوو،کە هیچ بنەمایەکی ویژدانی ئازادی تاکی بە فەرمی نەدەناسی.دەئاکامدا لیبرالەکان پرەنسیپی لەمەڕ تەحەممولی مەزهەبیان دە بوارەکانی تریشدا پەرە پێدا ،ئەوان ئازادی تاکەکانیان لەسەر بنەمای تەحەممولی مەزهەبی بەرینتر کردەوە .بۆیەشە باوەڕێکی ڕاستەقینەی لیبرالی دەگەڵ بە ڕەوادانانی هەر جۆرە بەرتەسککردنەوەیەکی ناوخۆیی کەبەرتەسکی مافی تاکەکانی دەو گرووپانەدا کە ببتە هۆی خۆ داسەپاندن خۆیان بە سەر لایەنی ئەرێنی بە فەرمی ناناسێ .وەک نموونە لیبرالیسم دژایەتی دەگەڵ ئەو قانوونە دەکا کە بەر بە لە دین وەرگەڕان یان پرۆپاندەگەی مەزهەبی بکای،یان بەر بە منداڵەکانیان بگرێ کە شێوەیەکی تری ژیان هەلبژێرن . ئیزن بدەن با لە سەر دوو نموونە لەوتەنگژانە ورد بینەوە. هەووەڵی لەمەڕ هۆفر (Hofer)لە کانادا ،هۆفر کەلە سامانی کلیسای هووتیرت زیاتر لە ئەندامەکانی تری درابوویە. ئەوانەی سەر بەکلیسای هووتیرتن دە کۆمەلگایەکی کشتوکاڵیدا دەژین کە بە “کۆلۆنی” ناسراوە بێ هیچ سەروەتێکی شەخسی.

ئەندامی بنەمالەی هۆفر کە لەئەندامانی کۆنی ئەو کۆڵٶنییە بوون سەبارەت بەوەیکە لەدین وەڕگەڕابوون دەریانکردن . داوای ئەو بەشە لە کۆڵٶنی خۆیان وەک پووڵ  وکاری بەدەنی کەئەو کۆلٶنییەیان پێساز کرد بوو. کاتێک کۆڵۆنییەکە خۆی لێدزییەوە ئەو دوو ئەندامە لە دادگایە شکایەتیان کرد.بە پروتستۆی ئەوەیکە تا ماون ناتوانن ئە وکۆڵۆنییەی کە لێیدەژین بەجێ بهێڵن ،مادام لە هەر شتێکی کە هەیانە دەست هەڵگرن تەنانەت لەو جل وبەرگەی کە دەبەریشیاندایە .ئەندامانی کلیسای هووتیربە کردەوە لەو هەڵوێستە دادکۆکیان دەکرد،سەبارەت بە ئازادی مەزهەبی کە توانایی کۆمەلگا دە هەڵبژاردنی شێوە ژیان بە گوێرەی ڕێنمایییەکانی مەزهەبی خۆیان ،تەنانەت ئەگەر ئازادی تاکەکانیش بەرتەسک بکاتەوە.

دادگای عالی کانادایە دە نێو شەش ئیدیعای هووتیرێت دا یەکیانی پەسەند کرد.بۆچوونی زۆرینەی وەک ( کارترایت .مارتلاند ،جوودسۆن ،ڕیچای،هال وسپێنج ج ج) ئەوە وەک شتێک نابینن کە دادگا بتوانێ قەرار  لە سەر نکۆڵیکارێک،بەگوێرەی ئەو خاڵانە کە ئەندامانی هووتێرت واژۆیان کردووە بدا کە دەڵێ ،ناڕازییەکان قەت مافی خاوەندارییەتی هیچ سامانێکی کۆڵۆنیان نییە .کارتڕایت س،ج،س پێداگری لەسەر ئەوە دەکا و دەڵێ : پرەنسیپی ئازادی مەزهەبی لە تاکێکەوە ناستێندرێتەوە کە ساغبۆتەوە و دەیەوێ لە کلیسایەک بچێتە دەر و دەبێ دەست لە هێندیک لە سامانەکانیشی هەڵگرێ .قازی لوئیس فیلیپ پیێگوئێن ئەوە بە شتێکی بە پێچەوانەی پرەنسیپی لێبرالی لە تێگەی ئازادی مەزهەب دەزانێ کە دەڵێ: مافی گۆڕینی دین بەگوێرەی پێویست بۆ هەر تاکێک بە فەرمی دەناسێ .بۆیە کلیساکان ناتوانن ئەندامانی خۆیان لەو مافە بنەمایانەی ئازادی بێ بەری بکەن .ئاستی بەرحەقی دەستەڵاتی مەزهەبێ بۆیە بەرتەسک دەکرێتەوە بەوەیکە پێیدەڵێن گونجاوی دەگەڵ ئازادی مەزهەبی کە ئەگەر لێیحاڵی بن ، ئازادی تاک نەک تەنیا بە مانای هەڵبژاردنی دینیکە بەڵكوو بە گوێڕەی پێویست ،دەست لە دین هەڵگرتن یش دەگرێتەوە . پیگئۆن پێیوابوو ” تاڕادەیەک ئەوە شتێکی نەلواو”بوو کە بۆئینسانەکان دە کۆمەلگای هووتێریت دا سەبارەت بە خۆبواردن لە دەرسی مەزهەبی، گران تا ئاستی گۆڕێنی دین و بێ بەری کردنیان لە هەلبژاردنی دین تەواو بێ .

دژایەتی قازی پیگئۆن دەگەڵ هەڵوێستی لیبرالی شتێکی گونجاوە،پیگئۆن بەو بۆچوونەی لیبرالییە دەست پێدەکا  کە دەڵی: ئینسانەکان لەبنەڕەتەوە توانایی پێداچوونەوەیان بە سەر پێکهاتەکان و تێگەکانی خۆیاندا بۆ چاکسازی هەیە. هەر بۆیەشە ئەو بەو دەرەئەنجامە دەگا کە،دەستەڵاتی کۆمەلگاکانی مەزهەبی بە سەر ئەندامانییەوە دەبێ بە شێوەیەک بێ کە تاک سەربەخۆ و کاریگەرانە بتوانێ ئەوتواناییانەی خۆی دەکار بکا .ئەگەر ئێمە ئەو بیرۆکەیە دەسەلمێنین  دەبێ ئێمە ئازادی مەزهەبی  دە بیرۆکەی توانایی تاک دا کە دەتوانێ باوەری خۆی هەبێ و بیگۆڕێ لێکبدەینەوە. نموونەی دووهەم مەوریدی ویسکۆنسی یۆدر لە ئەمریکا کە دەپژێتە سەر دەستەڵاتی لە ڕادە بە دەری ئامیش بە سەر ئەندامانییەوە. ئامیش دەیەوێ مندالەکانی خۆیان لە مەدرەسەکانی دەوڵەتی بەر لەوەیکە شازدە ساڵ تەواو بکەن بکێشێتەوە بە پاساوە کە  ڕەوتی فەرمی خوێندن دوای کلاسی هەشتووم دەگەڵ باوەری ئەوان دژایەتی هەیە ،نە تەنیا هەر سەبارەت بەوەیکە ئامیش مندالەکانیان دەنێرنە شوێنێک کە دەگەڵ باوەڕێ ئەوان دوژمنایەتی هەیە ،بەڵكوو ئەوان لەو هابەشییە بەکردەوەیییە و بە پەرۆشییە دوولایەنەش دەو تەمەنە هەستیار و چارنووس سازەی  ژیانیان  دادەبڕێ.

بێ شک ئەوە بەرتەسک کردنەوەی ئەوشتانەن کە منداڵان لە دەرەوەی دونیای خۆیاندا فێری دەبەن .ئامیش یش وەک هووتیریت دیفاع لەوە دەکا و دەڵێ : کە ئازادی مەزهەب ئازادی ئە وگرووپانە کە دەیانەوەی بەگوێرەی گریمانەی خۆیان ،تەنانەت ئەگەر بێتوو ئازادی منداڵەکانیشیانی بەرتەسک کردبێتەوە بژین .دادگای عالی ئەمریکایە لەلەیەن بورگر سی جی یەوە بەڕێوە دەچوو ئیدعاکانی ئامیشی قەبووڵ کرد ،بەڵام لێر سەرلەنوێ ئە وئیدیعایە دەگەڵ پرەنسیپە بنەماییەکانی لیبرالی دژایەتییان هەیە. ئیمە باشترە بڵێین کە ئێعترازی ئیمە دژ بە بریارەکە وەک دەرەنجام نییە، بەڵكوو بە پێچەوانەوە بە تێگە و بۆچوونێکە کە دادگا داوێتی بە مافی ئازادانە هەڵبژاردنی مەزهەب .دادگا بەر لە هەموو شت ئازادی مەزهەبی بە توانایی کۆمەلگایە کە دەتوانێ بە گوێرەی بۆچوونی خۆیان ،ژیانیان دابڕێژن تاریف دەکا،لە جیاتی توانایی تاک دە پێكهێنان و گۆڕێنی ئیمانی مەزهەبی  ئەو یان ئەم دا.ئەوە وا نییە کە بڵێین ئامیش بە گویرەی پێویست نکۆڵی لەو ئازادییەی تاکەکان بکا کە لەو دواییەدا باسی لێکراوە.تێبینی ئیمە ئەوە نەبووە کە دادگاە  قەت بەو پرسیارە سیستیماتیکە ئەوجۆرەی کە دەبێ پێڕانەگییشتووە .چونکوو ئە وتاریفە لە ئازادی مەزهەبی دە گرووپێکی نا لیبرالی دا بووە .

ئێمە ناڵێین کە ئەو گرووپەی کەبەرتەسک کردنەوەی لە مەڕ ڕاهێنان بەرێوەی بردووە حەتمەن دەگەڵ ئازادی هەڵبژاردنی تاک نەگونجاوی هەیە ، بەڵام بە گویرەی لێکدانەوەی لیبرالێ لە مەڕ ئازدای مەزهەب ،ئەوە شتێکە کە پێویستی بە توێژینەوە هەیە . خواستی دە گرووپێکدا دەبێ دەگەڵ واقیعییەت و تواناییەک کە بۆ هەلبژارد لەلایەن تاکەکانەوە لە گۆڕێیە بگونجێ .بۆیە دڵەکورەی ئیمە دەگەڵ هی ئامیش کەمترە، وەک ئەزموونی بە گوێرەی هەڵسەنگاندن دادگا لەسەر هەلومەرجی ئامیش بکا. ئامیش واباشە لەتێگەی هاسایی لێبرالەکان لە مەڕ ئازادی مەزهەب مه‌عاف بکرێ، هه‌روه‌کوو چۆن پۆئێبلۆ وەستۆ گرتنی به‌رپرسیاریه‌تی مه‌نشووری مافه‌کان نایگرێتە .وەبەڵام ئەوە نەک هەر ئەو پاساوە نەبوو کە ئامیش هێنایەوە ،بگرە بنەمایەکیش بۆ بریاری دادگا نەبوو. تا کاتێک ئازادی بە سەرداچوونەوە لەمەڕ ئازادی دە قانوونی بنەڕەتیدا بۆ ئامیش گارانتی کراوە،ئەو دەوڵەتە لیبراڵانە واباشە لەو مافە کە تاکەکان توانایی پێکهێنان و گۆڕینی باوەڕی مەزهەبی خۆیانیان هەیە ،دیفاعیان لێبکا  وبیانپارێزێ.  بە کورتی دادگاکان پشتیوانی خۆیان بۆ ئیدیعاکانی هەرتک واتە هووتێریت و ئامیش دژ بە گرووپە دەمارگرژان لە ژێر نێوی “تەحەممول ” و ئازادی مەزهەبی” دا کرد. بەڵام دادگاکان ئەوەیان بە  بۆچوونی نالیبرالییانە لێکدایەوە ،نە بە لێکدانەوەیەکی ناسیاوی تایبەت لە تەحەمووڵ و ئازادی .بۆیە وادیارە بە سەرداچوونەوەی لە مەڕ پرسی “تەحەممول ” تەنگژەی نێوان پرەنسیپە لیبرالییەکان و کەمە دەمارگرژەکان چارە سەر ناکا .بۆیە تەحەممولی لیبرال لە سەر بنەمای ئازادی تاک دانراوە نەک لە سەر گرووپ ،ئەوەش ناتوانێ ببێتە پاساویک بۆ بەرتەسک کردنەوەکانی ناوخۆییەکانی کە ئازادی کۆمەڵایەتی تاکەکان سنووردار دەکا.

سنووری ده‌ستێوه‌ردان

تەوەری ناساندنی تێئۆرییەکی لیبرالی پارێزەری مافەکانی کەمایەتییەکان کە دیفاع هەڵگربێ جوێ لە تێئۆری لیبراڵییە. بەرتەسککردنەوەکانی ناوخۆیی دەتوانن دەگەڵ پرەنسیپەکانی لیبرالی نەگونجاوبن،بەڵام هێشتا ئه‌وه‌ رێگه‌ به‌ لیبڕاڵه‌کان نادا‌ کە ڕوانگەی خۆیان بە سەر کەمایەتییانەی کە هێندیک یان سەرجەم لە پرەنسیپەکانی لیبرالیان قەبوول نییە بە سەریاندا داسەپێنن .لەمەڕ پرسی کۆچبەران کە دێنە وڵاتیک و دەبێ بەو قانوونانە بزانن، ئیمە هیچ دژایەتییەک دە بەڕێوەبردنی پرەنسیپەکانی لیبرالی دا نابینین . ئەوەش دەتوانێ وەک یەکێک لە مەرجەکانی وەرگرتنیان دە وڵاتێکدا کە خاوەن سیستیمێکی لیبرالییە ڕەچاو بکرێ ، کۆچبەر دەتوانێ وەک بنەوان بۆ نکۆڵی لەڕەوایی ئوتوریتەی دەوڵەت بە سەر خۆیانەوە بکا.  بەڵام هەلەمەرجەکە لەو ئالٶزترە کاتیک کەمە نەتەوەیییەکان دەگرێتەوە،بە تایبەت ئه‌گه‌ر “ئا” ئه‌وان بەنادڵی دە دەوڵەتێکی گەورەتردا گونجێندراون وەک(فلەستینییەکان دەڵێن دە پەیوەندی دەگەڵ گونجاندنیان دە دەوڵەتیكی یەهوودیدا) و “ب” ئەوانەی کە دەوڵەتی فەرمی خۆیان بە میکانیسمی تایبەت بە خۆیەوە بۆ چارەسەری تەنگژەکانیان هەیە .

دە هەلومەرجێکی وەهادا ئاستی مەشرووعییەتی تێوەگلانی دەولەت دەتوانێ سنووردار بێ. هێندیک لە کۆمەلگاکانی سوور پیستەکانی پۆئێبلۆ لە ئەمریکامان وەبیر دێنێتەوە ،کە بەڕێوەبرایەتی هۆزەکانیان مافی ئەندامانی خۆیان بە بەرتەسک کردنی ئازادی وێژدان و کەلک وەرگرتن بە سووکایەتی قانوونەکانی ئەندامێتی ڕەگەزی پێشێل دەکەن . پرەنسیپەکانی لیبرالی دەڵێن:کە دەوڵەتی بەڕێوەبەرایەتی پۆئێبلۆ ناعادڵانە هەڵسوکەوت دەکا،چونکوو تاکەکان خواستگەڵێکی وەک ئازادی کۆمەڵایەتی تاکەکانیان هەیە، کە دەوڵەتەکەیان دەبێ ڕەچاوی بکا ،بەڵام  ئەگەر دەوڵەتی پۆئێبلۆ خواستەکانیان لەبەر چاوناگرێ ، دەوڵەتی فیدڕالی ئەمریکا ئیزنی تیوەگلانی هەیە کە مەجبوور بە لەبەر چاوگرتنی بکا  ؟زۆربەی لیبرالەکان وایان داناوه‌ کە سەرجەم دەوڵەتەکان دە وڵاتێکدا باشبوو ببنە ئاوێنەی ئەو مافانه‌ کە لەلایەن دادگای عالییەوە بڕیاری لە سەر دەدرێ و بەڕێوە دەچن.

بۆیە زۆریەک لە لیبرالەکانی ئەمریکایە پەسند کردنی ئەو قانوونەی کە ئاوێنەی مافەکان مرۆڤ بکرێتە پرسی دەوڵەتی هۆزەکانیش ،تەنانەت ئەو سوور پێستانەش کە بە درێژایی مێژوو لە رەچاو کردنی ئەو ئاوێنە مافە مرۆڤییەش سەر بەخۆ بوون و بریارەکانی ناوخۆیی ئەوان قەت تەوەرێک بۆ بە سەرداچوونەوەی دادگای عالی نەبووە. پەسەنکردنی ئەو قانوونە بە گشتی کەوتە بەر ڕەخنەی گرووپە سوور پێستەکان،بۆ تێگەییشتنیان لە ناوەرۆکەکی.بە وهیوایە کە ئاوێنەی مافەکانی مرۆڤ هەموو دەوڵەتەکانی یەک وڵات وەخۆ بگرێ و لەلایەن دادگای عالی یشەوە بەڕێوە بچێ ،بەڵام بە لای پێئۆبلۆ و گرووپە کەمە نەتەوەییەکانی گونجێندراوی تر بە نەگونجاو دادەنرێ.

یەک شت، لەڕوانگەی کەمەنەتەوەییە بە نادڵگونجێندراوەکاندا لەو تەشکیلاتە فیدڕالییە و دادگاکان هیچ مەشرووعییەتیەکیان نابێ ،کاتێک هەموو ئەو دادگا عالییانەی خاوەن مەشرووعییەت لە ئەمریکایە دەست بە سەر هەموو ئەو بەڵگانە دادەگرن کە لە داپلۆسینی دەستەڵات وسامانی پێئۆبلۆدەدوێن. پۆئێبلۆ  قەت هیچ نوێنەرێکی لە داگادی عالی نەبوو ه‌. بۆچی پۆئێبلۆ دەبێ ڕازی بێ کە تەشکیلاتێک بە سەر بریاڕی ناوخۆییه‌کانیاندا بچێتەوە، له‌ حاڵێک دا ئه‌و دادگایه‌ له‌ لایه‌ن داگیرکه‌ره‌کانیانه‌وه‌ به‌رێوه‌ ده‌چێ ؟

بیجگە لەوە گرینگە ئەوەیکە پۆئێبلۆ خاوەن قانوونی بنەڕەتی و دادگاگەلی ناوخۆییە وەبیر بهێندرێتەوە،کە بەر بە کەلک وەرگرتن لە دەستەڵاتێکی سەرەڕۆی سیاسی دەکا .

بۆ مەتمانە بوون لەوەیکە قانوونی پۆئێبلۆ لیبرالی نییە ،بەڵام شێوەیەکە لە دەوڵەتی قانوونی ،و واباشە کە دەگەڵ  لۆمپەنیسم یان ئیستیبدادی پێکیان نەگرین. هەر وەک گراهام والکر پێیوایە ،شتێکی هەڵەیە ئەگەر باوەری لیبرالیسم و مەشروتەی تیکەڵ بکەن . شێوەیەکی نالیبرالی لە حکومەتی مەشرووتە هەیە ،کە چاوەدێری بە واتای بە سەردەستەڵاتی سیاسییەوە هەیە و پارێزەری پارامیترە بنەماییەکانی عەداڵەتی سروشتییە،و کە خۆی یارمەتیدەری دەولەتەکانە کە مەشروعییەتی باسەکانیان لەبەر چاوی ئەندامانیان بپارێزن.

ئەو دەوڵەتە مەشرووتە نالیبرالییە لە پۆئێبلۆ جادیارە لە ڕوانگەی پرەنسیپەکانی لیبرالییەوە جێگای ڕەزامەندی نییە.کاتیک لە دادگای پۆئیبلۆ قانوونەکانیان پەسەند کرد ،کە ژنانیان  وەک مەسیحییەکان هەڵاوارد .بەڵام بۆ دادگای فیدڕالی کە قانوونەکانی دادگای پۆئێبلۆیان ڕەت بکاتە و پەرەنسیپەکانی لیبرالی بەڕێوە بەرێ ،هەڵسوکەوتێكە کە جێی مەترسییە .

بەرێوەبردنی لیبرالیسم دە ئەوتۆ کۆمەلگایەکئ نابەدڵگونجێندراو و گرووپێ خۆبەرێوەبەر،پەڵەدار کردنی سیستیمی گرووپەکە و دەوڵەت و دادگاکانێتی،تەنانەت ئەگەر خاوەن پێناسەیەکی بەرزیش بێ لەبەر چاوی ئەندامەکانی . له‌ روانگه‌ی پۆئیبلۆوه‌‌ سیسته‌می دادگا هیچ ره‌وایه‌تییه‌کی(مه‌شرووعیه‌تێکی) نییه‌ تا ئه‌و کاته‌ی که‌ به‌ شیوه‌یه‌کی مێژوویی پاساو بۆ داگیرکاری خۆی ده‌هێنێته‌وه‌(لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌وه‌ ئه‌و خه‌ڵکانه‌ هێشتابە ره‌زامه‌ندی ئه‌و سیسته‌مه‌یان قه‌بووڵ نه‌کردووه‌ و خاکه‌کیان داگیر کراوه‌) و قه‌ت ئه‌وان نوێنه‌ریان له‌ دادگای باڵا دا نه‌بووه‌.ئێمە لێرە ده‌بێ پێداگری بکەین کە ئیمە دەبوێ پاساوێکمان هه‌بێ بۆ ده‌ستێوه‌ردان ئه‌گه‌ر کە پۆئێبلۆ بیهه‌وێ زەرەر بە لەشی ژنان یان ئەندامانی مەزهەبەکانی تر بگەیێنێ .بەو پاساوە،کە بەڕێوەبردنی پرەنسیپەکانی لیبرالی لەمەر خۆبەڕێوەبردنی کەمە نەتەوەکان لە هەمبەر لیبرالیسم دا لە وڵاتانی تر دا فەرقیان نییە  . دە هەرتکیاندا حەول دەدرێ  بەڕێوەبردنی پرەنسیپەکانی لیبرالیسم ئەغڵەب دەگەڵ تووند تیژی ڕوبەڕوو دەبنەوە، چونکوو ئەوان وەک بە شێوەیەکی داگیرکاری باوکسالارانه‌ و دەستدرێژییانەی دەزانن  .

بیرەوەری پۆست کۆلۆنی ئەفریقای نیشانی داوە کە پێکهاتە لیبرالییەکان نەلواوە کە ئەگەر  سەقامگیر بن، کاتێک کە ئەوان بەرهەمی هێندیك دەستتیوەردانی دەرەکین نەک چاکسازییەکی ناوخۆیی . دە کۆتاییدا ،پێکهاتە لیبرالییەکان تەنیاکاتیک دەتوانێ بە کەلک بێ کە بیر وباوەرێ لیبرالی دە ناخی ئەندامانی ئەو کۆمەلگا خۆبەڕێوەبەرانەدا، جا هی وڵاتێكی سەر بەخۆ یان هی کەمە نەتەوەییەکدا جێکەوتبێ.کەوابێ نامەشرووعە کە لیبرالیسم بناسێنی ،کاتی ئاوا دەولەتی لیبرال و کەمەنەتەوە دەمارگرژەکانە کە دەبێ بە جۆرێک بە شێوە ژیانێک بگەن . ئەوە بەو مانایەیە کە زۆرینە ناتوانی بەر بە پێشێلکاری هێندێک لە مافەکانی تاک دە کۆمەلگای کەمایەتییەکاندا .

هاوکات خوێنەر باش نییە کە وەپێش لیبرالەکان بکەون بۆ دەست ڕاگرتن و هیچ نەکردنیان. زۆر شت هەن کە لیبرالەکان دەتوانن بیکەن بۆ وەیکە پەرە بە حورمەتی مافەکانی تاک دە نێو گرووپە کەمایەتییەکانی نالیبرال دا بدەن .  چونکوو وەک کەمە نەتەوەیییەک هەر قانوونێکی دەمارگرژانەی پێی کاردانەوەیەکی ناعادڵانەیە،لیبرالەکان ئەرکێکی گەورەیان وەستۆیە کە لە هەمبەر ئەو ناعەداڵەتییانە دەنگیان بەرز کەنەوە ،وپشتیوانی هەموو گرووپانە بن کە حەول بۆ بە لیبرالی کردنی فەرهەنگی خۆیان دەدەن .

چونکوو زیاتری شێوەی سڕینەوەی لەسەر ساغبووەکان ئاکامی چاکسازئ ناوخۆییەە ، سەرەتای لێوردبوونەوەی لێبراڵەکان لە دەرەوەی گرووپەکە واباشە  ئەوتۆ پشتیوانییەک لە خۆی بنوێنێ . بێجگە لەوەش دەتوانێ نییەتەکە لە ڕێگایەکی پێشنیارانە وناتۆبزییانەوە بۆ ئەو چاکسازییانە بێ.دەو پەیوەندییەدا باسی خەتەنەی ژنانە کە دە نێو هیندیك لە عەشیرەتەکانی بەدەوی لە ئیسڕائیل دا دەکرێ ،کە وەک بۆنەیەکی بچووک بەڕێوە دەچێ.دە زۆربەیاندا “ئەگەر هەمووش نەبن” تاقمێک لە کچانی ئەوعەشیرەتە ئەزموونی تاڵی ئەو خەتەنەیەیان بووە. بۆنەکە دە نێوان تەمەنی ١٢ / ١٧ ساڵانە بەر لە بە مێردانی کچان دەبێ . بە کردەوە لە سەر دایکان ئاسەواری بە “ئالەتی ژنانە” یانەوە دیارە. ژنانی بەدەوییەکان پێیانوایە کە ئەو کارە یارمەتیدەرە کەجوان و خاوێنیان بکا. ئەو ژنانەی کە خەتەنە نەکراون بۆ نانکەر و ئاشپەزی نابن. چونکوو هیچ پڕۆتێستۆک لە گٶڕی نییە ،بە گشتی هیچ شوێنەوارێکیش بە سەریانەوە دیار نییە، زۆربەی زۆری لەو کچانە پێیانوا نییە کە مەجبووریان دەکەن و واباشە کە حەول بدەین کە بەر بەو کارە بگرین .دەوڵەت واباشە کە خۆی تێوەگلێنێ بۆ یارمەتیدانی ئە وکچانە کە نایانەوێ ئەو جەڕاحییە بچووکەیان لە سەر بکرێ کە هەست بکەن کە مەجبوور دەکرێن بیکەن .

بۆوەیکە مەترسی چڵککردن و خوینڕێژی جیددی کەم کرابێتەوە (زۆر کەمجار ڕاگەیەندراوە) ئیمە دەشتوانین حەول بدەین کە پێڕێژنانەی کە ئە وکارانە دەکەن ڕازی بکەین کە چەقۆی ستریلیزە کراو لە جیاتی ئەو کەرەسانە دەکار بکەن کە ئەوڕۆ کەلکیان لێوەردەگرن (کە ئەغڵەب تیغی ڕدێنتاشینی پیاوان ،جاری واشە چەقۆ و تەنانەت شووشە).ئیمە ئەو پێشنیارە وەک نموونەیەک بۆ تێوەگلانێکی بەرتەسک بە هۆی ئەو زانیارییە ئورژانسییانە کە نیشاندەری ئەوەن کە ڕەنگبێ عەیبی گەوەری(گیانی و ڕەوانی) و مەترسی مردن کە کەمە لەدووبێ و ئێمە پێمانوا نییە کە ئەوەش دەبێ بە “ڕەنگبێ”یەک دابنێێن . دەتوانین بڵێین کە ئەوە کارێک نییە کە ڕەتکردنەوەی بە مانای بوونی مەترسی کەمە ،و ئیمە نابی کاتی خۆمان بە ئەنجامدانی ئەوەوە زایە بکەین .خوێنەران دەبێ ئەو هەڵوێستەی ئێمە لە مەر خەتەنەی ژنان لە ڕوانگەی ئەخلاقێکەوە کە دیفاع هەڵگرە سەیر بکەن .ئێمە ئەوکارە لە ڕووی پرەنسیپیێکی هەمانە ناکەین، ئیمە ئەوە بە کردەوەیەکی بێزراوی دژ بە ئەخلاقی دەزانین.

واتە ئێمە بە مەبەستی یارمەتیدان بەو کەسانە کە هەر ئەو هەستەیان هەیە ئامدەین. بەڵام چونکوو دە زۆربەی جاراندا هیچ تۆبزێک لەگۆڕێ نییە ،و چونکوو ئێمە ناتوانین بڵێین کەنرخاندنی ئێمە دەبێ تەیارترلە هێ بەدەوییەکان بێ (واتە ئیمە لیبرالەکان نیشانی بدەین کە خەتەنەی ژنان شتێکی  دژ بە ئەخلاقە و واقعییەتێکی بەرچاوتر لە دەستەڵاتی نەریتییە،وەک دیاریشە ئاستەنگ ساز کردن بەگویڕەی فەرهەنگی بەدەوییەکان زەرەری لە خەتەنەی ژنان بە شێوەیەکی کە ئێستا دەکرێ زیاترە . دەوڵەت دەتوانێ هەنگاوی زیاتریش هەلبگرێ: دەیتوانی یاریدەدەری کۆمەلایەتی بنێرێ بۆ قسە کردن دەگەڵ ژنانی بەدەوی لەمەڕ سڵامەتییان .ئەوەش دەتوانێ لەڕیگای خۆ نیزیک کردنەوە لە سەرۆکەکانی عەشیرەتەکە ،واتە ئەوپیاوانەی کە پرسیان پێدەکرێ بۆ دەست وێڕاگەییشتن بە ژنان دە نێوی عەشیرەتەکەیاندا بۆ باس لە سەر بەردنە سەرێی ڕادەی سڵامەتییان.

 مەبەستیش ئەوەیە کە لە ڕێگای ئەو وتوێژانە ئەو بیرۆکە لای پیاوەکان وەدی بێ کە حەول بۆ سڵامەتی زیاتری ژنان بدەن . دوای وەیکە ئیزن و ودەست وێڕاگەییشتن ،یەک یان چەند دانیشتنێک لە ڕێگای هێندێک نەریتی سوننەتییەوە هۆی ئەو سەدەمانە دیاری بکرێن. دەو پەیوەندییەدایە کە دەتوانرێ پرسی خەتەنە زەق بکرێتەوە، کە جیاوازی نێوان واقیعییەت و دەنگۆ ئاماژەی پێبکرێ بسەلمێةدرێ کە خەتەنەی ژنان شتێکە کە هیچ مانا و پاساوێک هەڵناگرێ ،ئەوە  چاکی و  خەراپی خواردنە کە ئاسەواری نەرێنی بە سەر سڵامەتی ژنانەوە هەیە .وتووێژێکی سادقانە و کراووە دەتوانێ ژنان تێبگەیێنێ کە ئەو بۆنانە دە خزمەت بەرز کردنەوەی پێگەی ژنان دا نین ،بەڵكوو بە پێجەوانەوە ئەوە لەشی خۆیانە کە دەیئەنجنن .  بەرنامەیەکی بە وردی داڕێژراو لەمەڕ ئەو کەسانە کە دیانگرێتەوە دە توانێ دە خۆگنجاندنیاندا بەڕێوە بچێ .ئێمە لێرە لە سەر ئەوە جەخت دەکەینەوە کە بۆ سەرکەوتوویی ئەو بەرنامەیە دەبێ تەوافوقی نێوان هەرتک ژنان و پیاوانی لە پشت بێ . ئەو یارمەتییانە کاتیك دەتوانن دەکار بکرێ کە ئیزنی عەشیرەتەکە بە دەستەوە بێ .هەنگاویكی تری کە دەبێ دەوڵەت بینێتەوە ئەوەیەکە کە پەروەردە و ڕاهێنان بە ژنانی بەدەویی پێشنیار بکا و ئیجازەی فەرمی بۆ ئەو کارە بدا .

فێرکاری ،لەوانە ،نیشاندانی شێوەی ستریلیزەکردنی کەرەسەکان  و مێتۆدی کەمکردنەی ئێش و ژان و خوێن لەبەر ڕۆیشتن .وەک مەبەست ،دەوڵەت دەیتوانی خەرجی ئەوڕاهێنانی ئەو بوارەش وەک خەرجی دایکانە کەچۆن ژنێک لە نەخۆشخانە مندالەکەی دێنێتە دونیایە وەستۆ بگرێ . هەر ئەو یارمەتییە وای کرد کە ئەژماری ژنانی بەدەوی کە دەیانەویست منداڵەکانیان لە نەخۆشخانەکان بێننە دونیایە هەڵکەشانێکی بەرچاویان بە خۆیەوە دیت . دوای ئەوە دەتوانین بەو ئاکامە بگەین کە بەدەوییەکان دەتوانن ئەوتۆ پێشنیارێک بە شتێکی ئەرێنی بزانن.ئەو چارە سەرییە دەکرێ لە هەموو جێگایەکی دونیایەدا لەمەر خەتەنەی ژنان بەڕێوە بچێ .ئەوتۆ پێشنیارێکی نێونجییانە”موعتەدیل” دەتوانێ هەم بەرگری لە کارەساتی بڕینی بەشێک لە لەش بکا و هەم حورمەتی نەریتی عەشیرەیی یش بپارێزێ .

ئەوە پێویستە ،بەڵام بۆ وەیکە توێژینەوە لە مەڕ ئە وپرسە بەردەوام بێ و ئەو پێشبیارەی لەمەڕ تەحەممول دە کاتێكی تر دا گاڕانتی بێ بۆشێوەیەکی هێورانەی خەتەنەی ژنان کە نەک وەک پێشوو بێ به‌زییانە نییە بەلكوو هیچ زەرەرێکی بەرچاویشی لەدوو نابێ نە بواری ڕەوانی و نە بواری لەشییەوە کە دەو کارەدا ئاوێتەن. پرسەکە دەبێ ببتە شتێکی گشتی ڕٶژەو.بە دەست وێڕاگەییشتن بە دەرەنجامێکی باش بۆ خەتەنەی ژنان ئەوەیە کە تێوەگلانی دەوڵەتی تیدا ببێ (چونکوو نموونەی سکالا لەوەیکە ئەغڵەب بە تۆبزی پێیانکراوە هەیە)،ئەو خواستە باشترە وەک بەڵگەیەکی سەرکەتوو بۆوەیکە بکرێ ئەو نەریت و فەرهەنگە بۆ وەلانانی بەسەرداچوونەوەیەکی بۆ بکرێ .زۆربەی تێڕوانینی هەنووکەیی ئەوەمان پێدەڵێن کە وادیارە بە بێ لەبەرچاوگرتنی تێوەگلان باشتیری ویستی کچانی تیدا وەدی هاتووە.بەر لەوەیکە قسەی دواییمان لە مەڕ ئەو ویستە کردبێ ڕادەسپێرین کە لیبرالەکان ئەو میکانیسمە هەریمی یان نێو نەتەوەییە بۆ پاراستنی مافەکان ئینسانەکان پەرە پێدەن . زۆر لە کەمە نەتەوەییەکان خوازیاری بەڕێوەبردنی جاڕنامەی نێو نەتەوەیی مافەکان لەمەڕ مافی مرۆڤی ،و وەرگرتنەوەی وڵام داداگای نێو نەتەوەییەوە بۆ سکالای خۆیان لەمەڕ پێشێلکاری مافەکان لە کۆمەلگاکەیاندا بوون. بەکردەوە ئەغڵەب کەمایەتییەکان زیاتر لە گرووپە زۆرینەکان خواستیان لەمەڕ توێژینەوەی نێو نەتەوەییان لە خۆ نیشان داوە ، کە بەرچاوتەنگانە چاوەدێریان بە سەر دەستەڵاتی یەکلایەنویان دە کارو باری ناوخۆییان دا کردووە . زۆر بواری بۆ بە هێز کردنی ئەومیکانیسمە بە مەبەستی ڕاگرتنی حورمەتی مافی تاکەکان وەک پێکهاتننامە لەبەر دەستان هەن ، بێوەیکە لەبنەڕەتەوە هیچ بەهایەکی لیبرالی لە مەڕ کەمە نەتەوەییەکان بەڕێوە بچێ. ئەوەش شتێک نییە کە بڵێن: تێوەگلانێکی تۆبزییانەیە لە مەڕ کار وباری ناوخۆیی کەمە نەتەوەییەک قەت بۆ پاساو هێنانەوە نابێ .تێوەگلانەکە سەبارەت بە پرسێکی بێبەزیی و بە ڕەوتکراو”سیتیماتیک”ی لە مەڕ پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ بووە ، وەک کۆیلەداری یان قەتڵ یان بوو بە هۆی زەرەری گیان بۆ هێندیک تاک یان وەردەرنانی ئینسانەکان . هێندێک بەڵگەی دەپەیوەندیدار دیاریکەرەوەن بۆ مەبەستی تێوەگلان،لەوانە پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە مەڕ کۆمەلگای کەمایەتییەکان,چ ڕادە لە میکانیسمی لەگۆڕێی لە کۆمەلگا دا بۆ چارە سەری تەنگژەکان کەلکیان لێوەردەگیرێ ،تا چ ڕادەیەک لەو میکانیسمانە بە ڕەوا دادەنرێ لای ئەندامانی ئە وگرووپەم کەمایەتییانە، توانایی لێلادانی ئەو ئەندامانەی گرووپ بۆ بەجێهێشتنی کۆمەلگا ئەگەر بیانهەوێ ،بوونی گرێبەستێکی مێژوویی کە لە سەر بنەمای خواستی نەتەوەیی کەمەم نەتەوەییەکان، وەک سەربەخۆییەک ،بۆ نموونە پاساوی تێوەگلان لەمەڕ بەرتەسک کردنەوەی ئازادی کۆمەڵایەتی لە ڕاست عەشیرەی سوور پێسەتەکان ،بێ شک بەڕێوەبەرایەتییەکی دیکتاتۆرێکی زاڵم کە لە پشتیوانی بەرینی جەماوەر بە بەرییە وبەرهەلستکارە  کە دەست لە دەستەلات بە سەر کۆمەلگاوە هەلگرێ ،یان دەولەتی عەشیرەییەک ئەگەر خاوەن پشتیوانییەکی بەرینی جیاوازبیرانی مەزهەبی بۆ وەلانانی بێ دەگرێتەوە.

کورتە

لیبرال دێموکڕاسییەکان بە درێژایی مێژوو حەولیان بۆ دەخۆدا جێکردنەوەی ئێتنیکە جیاوازەکان بووە. ئێمە لە سەر دوو لایەنی تایبەت مێژوویی ، تا ئەو جێگایە دەگەڕێتەوە کەمە نەتەوەکان ،لیبرالدیموکڕاسییەکان وەک نەریت لە ڕاستی ئێوە ئەوگرووپانە ڕادەیەک لە سیاسەتی هەرێمی وەک خۆبەڕێوەبری ،کە دەتوانێ خۆی وەک بەڕێوەبەرایەتییەکی بە جوێی،فەرهەنگی وزمانە جیاوازەکان ،کۆمەڵگایی ،ورد بووینەوە . ئەوەیکە کۆچبەرانیش دەگرێتەوە ،لیبرالدیموکڕاسییەکان بە شێوەیەکی نۆرمال چاوەڕوانی لەو گرووپانە دەکری کە دە پێکهاتە گەشتییەکاندا بگونجێندرێن ،بەڵام تەحەموولێکی زیاتر لە هەمبەر هێنانە گۆڕێی باسی پێناسەی کۆچبەران لەو پێکهاتانەدا دە کردەوەدا وه‌دی هاتووە. لیبرالدیموکڕاسییەکان دەئاکامی ئەو نموونەگشتییانە باوەڕپێنەکراوانە خۆگونجاندی پێوەدیار بووە .هیشتاش بە ڕادی جێی سرنج ئەوجیاوازییانەی نێوان گرووپە کۆچبەرەکان و کەمەنەتەوەکاندا بە گوێرەی ئاستی نەریتی باوی لیبرالدیموکراسییەکان لێکۆڵینەوەیان لە سەر نەکراوە.

 ده‌ستنیشانکردنی بیرمه‌ندێکی سیاسی لیبرال یان فەیلەسوفێک کە لێکۆڵینەوە یان هەلسەنگاندنێکی جیددی لە سەر بوونی جیاوازییەکانی نێوان کۆچبەران و کەمەنەتەوەکان کە بە درێژایی مێژوو لەلایەن دەوڵەتە لیبرال دیموکڕاسییەکانەوە هه‌ڵسووکه‌وتیان له‌گه‌ڵدا کراوه‌ ، دژوارە. وەک دەرەنجامێک ئێمە هێشتاش تێئۆرییەک تەیار بۆ پاساوی ئەخلاقی یان  بەتەرسککرنەوەیەکی ئەخلاقی لە مافەکانی ئێتنییەکە فەرهەنگییەکانمان دە دەستدا نییە .بۆ پەرەپیدانی بە وئەوتۆ تێئۆرییەکی لیبرالی لە مەڕ مافەکانی کەمایەتییەکان لە بارتەقاییەکی گەورە بۆ دوارۆژی لیبرالدێموکڕاسییەکانە، بەتایبەت بۆ ئەو دەوڵەتە دیموکڕاتە نوێیانەی ڕۆژهەلاتی ئوروپا، ئاسیا و ئافریقا ،بۆ چارەنووسی ئێتنییەکان و گرووپە نەتەوەییەکانی لێر و لەوێێ دونیا دە دەست ناسیونالیستە دژبە بێگانە ،تووندئاژووەکانی مەزهەبی ، و دیکتاتۆرەکانی نیزامی دا . ئەگەر لیبرالیسم بەخت یار بێ دەستی بەو ولاتانە ڕابگا ،دەبێ پێداویستی و پێگەی ئێتنیکییەکان و کەمە نەتەوەکان دابین بکا .

بابەتەکانی پێشتر:

هومانیزم , مرۆڤ گرایى , مرۆڤایەتییەت

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت