دەزگای هونەری ڕۆشنبیریی شوان‌پەروەر لەسەر ١٠٠ساڵەی سایکس-پیکۆ کۆڕێکی بەڕێوە برد

0
142

دەزگای هونەری ڕۆشنبیریی شوان‌پەروەر بەبۆنەی ١٠٠ ساڵەی ڕێککەوتنامەی سایکس – پیکۆ کۆڕێکی پێکهێنا.
ڕۆژی کورد: دەزگای هونەری ڕۆشنبیریی شوان‌پەروەر، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ ی بانەمەڕ لە ژێر ناوی “١٠٠ ساڵ دەرباز بوون، بەسە بێ دەوڵەت بوون “ لە شاری هەولیری پێتەختی هەرێمی کوردستانی باشووو کۆڕێکی ساز دا و تێیدا  کۆمەڵێک باس‌و وتارێک پێشکێش‌کرا.

سەرەتا نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر وتارێکی لە سەر چەندوچۆنیی پەیمانی سایکس-پیکۆ لە ساڵی ١٩١٦ پێشکەش کرد کە چۆن وڵاتانی وەک بریتانیا، فەڕانسەو ڕووسیە کوردستانی ژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆری عوسمانی‌ وبە بێ لەبەرچاوگرتنی ویست‌و داوای کوردەکان لە نێوان خۆیان‌دا، دابەش کرد.
لە بەشێکی تری کۆڕەکەدا، ئەدیب چەلکی باسێکی لە سەر ڕۆڵی شێخ عەبدوسەلام بارزانی لەسەر دەسپێکی جووڵانەوەی سەربەخۆییخوازی لە  کوردستانی باشوور کرد.

لە درێژەی بەرنامەی کۆڕەکەدا، دوکتۆر هۆگر تاهیر، مامۆستای زانکۆ باسێکی لەسەر هۆکاری نەبوونی کورد بە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆ کرد و ئاماژەی بە فاکتەر نێوخۆییەکان، هەڵکەوتەی جوغرافیایی‌و فاکتەری دەرەکی لە نێوانیاندا و هەروەها دەوری وڵاتانی زلهێزی جیهانی وەک بریتانیا، فرانسە و ڕووسیەی کرد.

لە بڕگەکانی تری ئەو کۆڕەدا کۆمەڵێک بابەتی ئەدەبی‌و سروود‌و گۆرانیی نیشتمانی پێشکێش کران.

شایانی ئاماژەیە کە لەو کۆڕەدا  کۆنسۆل‌و نوێنەرایەتی وڵاتان‌و و  نوێنەرایەتی حیزبەکانی پارچەکانی تری کوردستان بەشدار بوون‌.

Related Post

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌