دەیڤید کامێرۆن، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لە پۆستەکەی خۆی کشاوە

0
595

ڕۆژی کورد: ئەمڕۆ هەینی ٤ی پووشپەڕ و دوای ئەوەی کە زۆرینەی خەڵکی بریتانیا دەنگیان دا بە هاتنە دەری بریتانیا لە یەکگرتووی ئوروپا، دەیڤید کامێرۆن، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا ڕایگەیاند، لە پۆستەکەی خۆی کشاوەتەوە و وازی هێناوە.

 کامێرۆن لە وتووێژێک لەگەڵ هەواڵنێرەکان و لە هەمبەر داونیگ سترین، ئەو هەواڵەی ڕاگەیاند و گوتیشی پێشتر لەمەڕ ئەو پرسە لەگەڵ شاژنی بریتانیاش دواوە.

 کامێرۆن هەروەها ڕایگەیاند، لە کۆنفرانسی داهاتووی حیزبی موحافزەکاردا کە مانگی ئۆکتۆبر بەڕێوە دەچێ، ڕێبەری داهاتووی ئەو حیزبە هەڵدەبژێردرێ و ئەو کات، ئەو لە پۆستەکەی خۆی دەکشێتەوە.

 شایانی ئاماژەیە کە کامێرۆن لایەنگری چڕوپڕی مانەوەی بریتانیا لە یەکگرتووی ئوروپا بوو بەڵام بەو حاڵەشەوە رایگەیاند، دەبێ ڕێز لە دەنگ و ڕای خەڵک بگرین.

سەرۆک وەزیرانی بریتانیا هەروەها گوتیشی: “من وا بیر دەکەمەوە کە بۆ داهاتووی ئەو وڵاتە ڕێبەر و پێشڕەوێکی باش نیم.”

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت