دەنگۆی پێدانی مۆڵەت بە ئێران لە لایەن ئەمریکاوە بۆ دەورلێدانەوەی گەمارۆکان

0
848
Chinese Foreign Minister Wang Yi, French Foreign Minister Laurent Fabius, German Foreign Minister Frank Walter Steinmeier, High Representative of the European Union for Foreign Affairs and Security Policy Federica Mogherini, Iranian Foreign Minister Mohammad Javad Zarif, British Foreign Secretary Philip Hammond and U.S. Secretary of State John Kerry (L-R) arrive for a family picture after the last plenary session at the United Nations building in Vienna, Austria July 14, 2015. Iran and six major world powers reached a nuclear deal on Tuesday, capping more than a decade of on-off negotiations with an agreement that could potentially transform the Middle East, and which Israel called an "historic surrender". REUTERS/Leonhard Foeger

ڕۆژی کورد: بەپێی ڕاپۆرتێک کە ئەم دواییانە بڵاو بۆتەوە، ئەمریکا و شەریکەکانی، لە کاتی دان و ستانە ناوکییەکان، بە نەهینی و شاراوەیی ئیزنیان داوە بە ئێران تا بەشێک لە کۆسپەکانی ناو ڕێککەوتننامەی ناوکی، دەور لێداتەوە.

ئەو دەنگۆیە لەلایەن هەواڵدەریی ڕۆیتێرزەوە بڵاو بۆتەوە، لە هەمان کاتدا ڕۆیتێرز دەڵێ ناتوانێ ڕاستی و دروستیی ڕاپۆرتەکە پشتڕاست بکاتەوە و تەنیا ڕایگواستوە.

بەپێی قسەکانی دەیڤید ئولبرایت، سەرۆکی ناوەندی زانست و ئاسایشی نەتەوەیی کە بنکەکەی لە واشنگتۆنە و پێشتریش بازڕەسی مادە کیماییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بووە، بڕیار وایە ئەمڕۆ پێنج شەممە 11ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی، ئەم ڕاپۆرتە بڵاو ببێتەوە.

ئولبرایت لە داڕشتن و نووسینی ئەو ڕاپۆرتەدا بەشدار بووە.

ئۆلبرایت لەمەڕ ئیزندانی ئەمریکا و شەریکەکانی بە ئێران بۆ دەورلێدانەوەی کۆسپەکانی ناو ڕێککەوتننامەکە دەڵێ: “ئەو لێبوردن و ئیزن پێدان و چاونووقاندنانە بە نەهێنی کراوە و پێدەچێ زۆرتر لە بەرژەوەندیی ئێران دابووە، یەکێک لەو چاونووقاندنانە بریتییە لە پێدانی مۆڵەت بە ئێران بۆ ئەوەی ئاستەنگی و سنووردارکردنەکانی ڕادەی ڕاگرتنی یورانیۆمی کەمتر پیتێندرا لە بنکە ناوکیەکانی خۆیدا لەسەر نەمێنێ.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی کە ئولبرایت باسی دەکا، ئەو چاوپۆشین و داشکاندنانە لە لایەن کۆمسیۆنی هاوبەشی چاوەدێری بەسەر ڕێککەوتننامەی ناوکییەوە، چەسپێندراون.

لەو ڕاپۆرتەدا لە زاری یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانەوە کە ئاگاداری کارەکەیە گوتراوە، ئەگەر کۆمسیۆنی هاوبەش بۆ پێدانی ئەو لێبووردن و چاوپۆشینانەدا نەکەوتبا کار، ڕێککەوتننامەی 16ی ژابویە و مۆڵەتی بەپەلە (زەربولعەجەل)ی دیاری کراو بۆ دەستپێکردنی هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان، هەندێک بنکەی ناوکیی ئێرانی نەدەگرتەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت