گیلانی ڕۆژئاوا: چەند بەرپرسی ڕژیم کەوتنە بەر هێرش و ٢ کەسیان لێ کوژرا

0
684

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی ناوەندی ڕۆژی کورد، ئەمڕۆ بەشێک لە بەرپرسانی حکومەتیی گێلانی ڕۆژئاوا کەوتنە بەر هێرشی ٤ کەسی نەناسراو.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی چەند کەسی چەکداری نەناسراو لە ناوچەی “رێژاو”ـی گێڵان گەرب، هێرشیان کردۆتە سەر چەند بەرپرسێکی ڕژیم لە گێڵانی ڕۆژئاوا.

فەرهاد تەجەری، نوێنەری مەجلیسی رژیم لە گێڵانی ڕۆژئاوا لەمبارەوە گوتی: “ئێکیپێک لە بەرپرسانی پارێزگای کرماشان و حیشمەت فەلاحەت پێشە، نوێنەری ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا (ئیسلام ئابادی غەرب)، فەرماندار و بەرپرسی شیلاتی داڵاهۆ .

دەگوترێ ئەو ٤ کەسە چەکدارە نەناسراوە، ترۆمبیلی ئەو بەرپرسانەی ڕژیمیان داوەتە بەر دەستڕێژ و دواتر ترۆمبیلەکەیان ئاگر داوە.

تا ئێستا ٢ کەس لەو بەرپرسانەی ڕژیم کوژراون و فەلاحەت پێشە و فەرمانداری داڵاهۆ بە تووندی بریندارن و برینیان قووڵە و ئێستا فەرماندار لە ژووری نەشتەرگەریی تایبەتی دایە.

کوژراوەکانی ئەو هێرشە دوکتور نیک عەزم، بەررپسی دامپزشکیی پارێزگای کرماشان و شۆفیری فەرمانداری داڵاهۆ راگەیەندراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت