هاووڵاتییەکی تری باژێڕی سەردەشت دەستبەسەر کرا

0
385

دەستبەسەرکردنی “کاسبکارانی سنووریی شاری سەردەشت” درێژەی هەیە و ئەمجارەیش سێ کەسی دیکە دەستبەسەر کراون.

ڕۆژی کورد: بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕٶژی کورد، لە درێژەی گوشار خستنە سەر کۆڵبەر و کاسبکارانی سەر سنوور،  کۆڵبەرێکی تری باژێڕی سەردەشت دەستبەسەر کرا.

ڕۆژی سێ شەممە 2ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کۆڵبەری تری باژێڕی سەردەشت بە ناوی “ئەبووبەکر مەولان نیا”، لە ڕێگای باژێڕی خۆی دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەمەڕ شوێنی ڕاگیران و دۆخی جەستەیی و دەروونیی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نیە.

تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە کوردەی باژێڕی سەردەشت، ناڕوونە.

پێشتریش کاتژمێر 11ی ڕۆژی یەکشەممە، 1ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی، سێ کەس لە کاسبکارانی سنووریی خەڵکی گوندی “گولان”ی سەر بە شاری “سەردەشت” لە لایەن ” هێزەکانی ئاسایشی باژێڕی سەردەشت”ـەوە دەستبەسەر کراون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ناوەندی ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند، “عەلی مەولان نیا”، “ئەحمەد مەولان نیا” و “عەلی عەلیزادە” لە سنووری ناوچەی “ئالان” لە لایەن هێزەکانی “ئاسایشی باژێڕی سەردەشت”ـەوە دەستبەسەر کراون.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها بە ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند: “هێزەکانی ئاسایش”،  ئەم سێ کەسەیان لە حاڵێکدا دەستبەسەر کردووە کە ناوبراوان بە مەبەستی نوێکردنەوەی مۆڵەتی بەڵگەی سنووریان، سەردانی یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەتییەکانیان کردووە و هەنووکە لە “بەندیخانەی کاتیی ئیدارەی ئاسایشی سەردەشت”دان.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت