چەند ئەندامی سپای پاسداان لە ناو حاجیەکانی ئەمساڵدا دەستبەسەر کران

0
755

ڕۆژی کورد:  بەپێی هەواڵی تەلەفزیۆنی “ئەلتەغییر”، بەشێک لە ئەندامانی حیزبووڵای لوبنان و سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ڕژیمی ئێران کە بە پاسپۆرتی ساختەوە لە ناو کاروانی حاجیەکانی عێراقدا بوون، دەست بەسەر کراون.

تەلەفزیۆنی ئەلتەغیر، ڕۆژی چوارشەممە 17ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی ئەو هەواڵەی ڕاگەیاند و گوتی: “سەرچاوە ئاسایشیەکانی عێراق ئاشکرایان کردووە کە ناوەندە ئاسایشیەکان لە بەغدا هەندێک ئەندامی حیزبووڵای لوبنان و سپای پاسدارانی ڕژیمی ئێرانیان دەستبەسەر کردووە کە بە بیانووی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی حەج لە عێراقەوە بە پاسپۆرتی ساختەوە بەرەو سعوودیە دەچوون “.

ئەو سەرچاوە ئاسایشیانەی عێراق لە لایەکی تریشەوە بە شەرقولئەوسەتیان ڕاگەیاندووە کە لە مەودای لێکۆڵینەوە لەو کەسانە کە کەسی لوبنانیشیان لە ناودایە، بۆمان دەرکەوتووە و کەسەکانیش پشتڕاستییان کردۆتەوە کە لە لایەن تاران و بە مەبەستی نانەوەی پشێوی لە کاتی حەج دا و بە مەبەستی نانەوەی دووبەرەکی لە نێوان بەغدا و ڕیاز، ڕەوانەی ڕێوڕەسمی حەج کراون.

عەلی خامنەیی لە پەیامی خۆیدا بە بۆنەی دەست پێکردنی ڕێوڕەسمی حەجی ئەمساڵ، بەرپرسانی سعوودیە بە “ڕێگا لێ ونبووی ڕووڕەش” پێناسە کردووە و داوا لە مسوڵمانان و وڵاتانی ئیسلامی دەکات تا بە هۆی ئەو جینایەتانەی کە دەسەڵاتدارانی سعوودیە لە هەمبەر جیهانی ئیسلام ئەنجامیان داوە، بەرۆکیان بگرن”.

خامنەیی لەو پەیامەیدا هەروەها داوای لە وڵاتانی ئیسلامی کردووە کە “بیرێکی بنەڕەتی بۆ بەڕێوەبردنی حەرەمەینی شەریفەین و پرسی حەج بکەنەوە”، ئەو لێدوانەی خامنەیی دەکرێ بەواتای باس کردن لە گۆڕینی سیستەمی دەسەڵات لە عەڕەبستانی سعوودی ئەژمار بکرێت.

عەلی خامنەیی بە هێنانە بەر باسی حەرەمەینی شەریفەین، واتا مەسجیدولحەرام لە مەککە و مەسجیدوننەبی لە مەدینە و پرسی حەج، مسوڵمانانی جیهان بۆ گۆڕینی دەسەڵات لەو وڵاتە و بەرنگاربوونەوە لەگەڵ دەسەڵاتی سعوودیە هان داوە کە ئەوە دەتوانێ بە واتای ڕاگەیاندنی شەڕ بێت.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت