دەستبەسەرکردنی کەسانی بواری “مۆدێلینگ” لە ئێران بەردەوامە

0
820

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی ئیرنا، ناسر عەتباتی، دادستانی گشتی و شۆڕشی ئەردەبێل، ڕۆژی دووشەممە 8ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی باسی لە بانگ کران و دەستبەسەر کرانی چالاکانی بواری مۆدێلینگ لەو پارێزگایە کرد”.

عەتباتی لەمبارەوە بە هەواڵنێرەکانی گوت: “دەزگای دادوەری بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەخلاق لە ژینگەی مەجازی دا، هەستیارە و لەو بارەوە لەگەڵ ڕاپۆرتی ئەو دواییانەی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پارێزگای ئەردەبێڵ لە بارەی ئەوەی کە هەندێک چالاکیی مۆدیلینگی دوور لە ئەخلاق لە ژینگەی مەجازیدا دەکرێ، دادستانی دەستی بە چالاکی و هەوڵ و بەدواداچووندا کرد”

دادستانی گشتی و شۆڕشی ئەردەبێل، هەروەها گوتووشیەتی: “چەند ئافرەت کە وەک مۆدێل و بە هاوکاریی چەند ئارایشگەری ژنان و چەند شوێنی وێنەگری، چەند وێنەیەکی بێ داپۆشە و جلی ئیسلامییان گرتبوو کە لەگەڵ ئایینی ئیسلامدا نەیدەخوێندەوە و ناکۆک بوو، هەر بۆیەش بە پێی حوکمی دادستانی، دەستبەسەرمان کردوون”.

لەمەڕ ڕێژەی دەستبەسەرکراوەکان، ناوبراو گوتی: “زیاتر لە 20 کەس لەمبارەوە گیراون و بانگ کراون کە لە ناویاندا 4 کەس لە چالاکانی ژینگەی مەجازی کە ئەو لاپەڕانەیان بەڕێوە دەبرد و پرۆپاگەندای نائەخلاقی و بابەتی دژە باوەڕیان دەکرد، دەستبەسەر بوون و هەموو کەرستەکانیان دەستی بەسەردا گیراوە”.

هەروەها گوتیشی: “6 کەس لەو کەسانەی کە خۆیان کردبوو بە مۆدێل، دەستبەسەر کراون کە هەندێک لەوان پێشتریش پێشینەی تاوانبارییان هەبووە، هەروەها ٦ شوێنی وێنەگری، شناسایی کراون و کاردانەوە لەگەڵ بەرپرسەکانیان کراوە و پلۆمپ کراون”.

چەند ڕۆژ لەوەی پێش لە باژێڕی مەشهەدیش 6 کەس لە مۆدێلەکان گیران و دەستبەسەر کران.

سپای پاسداران لە چەند مانگی ڕابردوودا پرۆژەیەکی بەناوی “پرۆژەی جاڵجاڵۆکەی 2” ڕاگەیاند کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەتایبەتی لە ئینستاگرامدا چالاکە و تا ئێستا 170 کەس لە بەڕێوەبەرانی لاپەڕەکانی مۆدێلینگیان شناسایی کردووە و تا ئێستا دۆسیەیان بۆ 29 کەسیان ساز کردووە و 8 کەس دەستبەسەر و ئەوانی تریش بانگ کراون.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت