دەست نیشان کرانی دوو مامۆستای کورد وەک مامۆستای لەخۆبووردوو

0
1058

دووهەمین فسیتڤالی “جیلوەکانی مامۆستایان” بە ناساندنی ١٣ مامۆستای لەخۆبوردووی ئێران، بەڕێوەچو و لەو فیستڤاڵەدا ١٠ مامۆستا لە لایەن وەزیری پەروەردەی ئێرانەوە، خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێ بەخشرا کە دوان لەو مامۆستایانی کورد بوون کە یەکیان خەڵاتی یەکەم و ئەوەی تریان خەڵاتی دوازدەهەمی وەدەست هێنا.

مامۆستا سورەییا موتەهەر نیا لە بیجار و شەوبۆ یۆسفی لە پاریزگای سنە، ئەو دوو مامۆستا کوردەن کە بوونە براوەی خەڵاتی مامۆستای لەخۆبوردوو لە ئێراندا.

مامۆستا سورەییا موتەهەر نیا ئەو مامۆستایەیە کە لە ساڵی ١٣٩٤ی هەتاویدا، ٩٠ قوتابی خاوەن پیداویستی ناساندووە و هەروەها بۆ دانین کردنی تێچووی دەرمان یارمەتی داون و لە لایەکی تریشەوە ٢٢٠ قوتابی دەست کورتی ناساندووە و بۆ شەست کەس لەو قوتابیانە یارمەتی ماڵی داوە و بەدواداچوونی بۆ ٤٢ نەشتەرگەری ئەوپەڕپسپۆڕی تا کۆتایی خولی دەرمان، کردووە و ئەو قوتابیانەی کە خاوەن پێویستی نەشتەرگەری چاککردنەوە بوون، بەدواداچوونی بۆ کردوونو خەڵاتی یەکەمی پێدرا.

مامۆستا شەوبۆ یۆسفی مامۆستای پارێزگای سنە بە هۆی ڕزگار کردنی گیانی قوتابیان لە ئاگر و سووتان، ئامادە کردنی پەرتووک، کەرستەی قوتابخانە، جل و بەرگ ، چاویلکە و خواردنی بەیانیی قوتابیانی بێ دەرەتان و دەست کورت، یارمەتی دان بۆ درێژەدان بە خوێندنی قوتابیگەلی هەڵگری نەخۆشی تایبەت، دانی یارمەتی ماددی بە خەوتنگەی قوتابخانە ڕاکێشانی قوتابیانی گوندەکانی دەوروبەر بۆ درێژەدان بە خوێن و لەژێر چاوەدیری و یارمەتی گرتنی قوتابی بێ دایک و باوک (هەتیو)، خەڵاتی دوازدەهەمی پێ بەخشرا.

هەروەک سەرەتا ئاماژە پێکرا، کۆی ئەو مامۆستا لەخۆبووردوویە کە خەلات کراون سێزە کەس بوون کە یازدە کەسەکە لە پارێزگاکانی تر ب

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت