وەزیری بەرگریی ئێران: درێژە بە پشتیوانییەکانمان لە سوریە دەدەین

0
568

بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکانی ناوخۆی ئێران، حوسێن دێهقان، وەزیری بەرگریی ئێران، ئەمڕۆ هەینی ٢١ی جۆزەردان و لە کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری بەرگریی ڕووسیە لە تاران، وێڕای پێداگری کردن لە پشتیوانی لە ڕژیمی سووریە گووتوویەتی: “هەنگاوی بەبڕشت و کۆتایی پێهێنەر بە دژی تیرۆریزم و جێگیرکردنی ئاشتی و جێگیری لە ماوچە و جیهان، سیاستی ڕاگەیاندن و ڕاگەیێندراوی ئێرانن”.

شایانی ئاماژەیە کە ڕۆژی پێنج شەممە دانیشتنێکی سێ قۆڵی بە بەشداریی وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕووسیە و سووریە لە تاران، بەڕێوەچوو.

دەوڵەتی ڕووسیە و ڕژیمی تاران، دوو پشتیوانی سەرەکیی ڕەژیم ئەسەد لە ماوەی شەڕی ناوخۆیی چەند ساڵەی سووریەن و لە ڕووی دارایی و چەک و چۆڵ و سەربازییەوە پشتیوانیی ئەو ڕژیمەیان کردووە.

شەڕی نزیک بە ٥ ساڵەی سووریە تا ئێستا کوژران و بیرندار بوون و ئیفلیجی و ئاوارەیی بەشێکی هەرە زۆری ئەو وڵاتەی لێکەوتۆتەوە و ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە داوای لاچوونی ئەسەد دەکات و ئێران و ڕووسیەش هارکاری مانەوەی ئەسەدن.

هەروەها لە ماوەی شەڕی چەند ساڵەی سووریەدا، سەدان سەرباز و کادری پلەبەرزی سەربازیی ئێران لە سووریە کوژراون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت