ئێران: دەبێ تورکیە خۆی لەگەڵ سووریە هاوئاهەنگ بکات

0
802

ڕۆژی کورد: هێرشی تورکیە بۆ سەر باژێڕی جەرابلۆس و کۆنترۆڵ کردنی ئەو باژێرە بە هاوکاریی ئەرتەشی ئازاد، پێدەچێ دڵەخورپەی خستبێتە ئێران و لە پێشەڕۆژی ئەو ڕووداوانە نیگەران بێت.

بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕێگای ڕاگەیێندراوێکەوە، باسی لە هێرشی تورکیە بۆ سەر باژێڕی جەرابلوس کرد و تێیدا ئاماژە بەوە دەکا کە پێویستە تورکیە لەگەڕ دەوڵەتی سووریە هاوئاهەنگ بێت.

لە بەشێک لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: “ئەو ئۆپێراسیۆنیە سەربازییانەی کە لە ناو خاکی سووریە پێکدێن دەبێ هاوئاهەنگیی تەواوی دیمەشقی لەگەڵ بێت و لە ژێر چاوەدێریی دیمەشق دابێ”.

لەو ڕاگەیێندراوەدا هەروەها باس لە پێویستیی ڕێزگرتن لە سەروەریی خاکی سووریە دەکا و دەڵێ: “هەوڵدان بە دژی تیرۆریزم یەکێک لە سەرەکترین مافە ناونەتەوەییەکانە بەڵام دەبێ ڕێز لە دەسەڵاتی ئەو وڵاتە بگیردرێت و دەبێ ئەو ئۆپێراسیۆنانە بەهاوکاری و لەگەڵ ناوەن، پێک بهێندرێن”.

قاسمی لە درێژەی پەیامەکەی خۆیدا هەروەها دەڵێ: “ئێمە وەک دەوڵەتی ئێران، شەڕ کردن بە دژی تیرۆریزم بە مافێکی ڕەوای ناونەتەوەیی دەزانین دەبێ سەرجەم دەوڵەتانی هەرێم بە دژی ئەو کردەوە و ڕووداوە قێزەونە، یەکگرتوو بن، بەڵام دەبێ سەروەریی خاکی سووریە بپارێزرێت و هەوڵەکان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی سووریە، ئەنجام بدرێت”.

 

 

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت