گەنجێکی کورد وەک خوێندکاری نموونەی ئێران هەڵبژێردرا

0
682

ڕۆژی کورد: گەنجێکی کوردی خەڵکی شاری ڕوانسەر و خوێندکاری قۆناغی دوکتورای زانکۆی ئیسفەهان، وەک خوێندکاری نموونەی ئێران هەڵبژێردرا.

داوود جەمینی، خوێندکاری قۆناغی دوکتورای بواری جوغرافیا و پلانداڕێژیی گوندیی زانکۆی ئیسفەهان، لە ٢٤ـەمین خولی فیستیڤاڵی خوێندکارانی ئێراندا وەک خوێندکاری نموونەی ئێران هڵبژێردرا.

داوود جەمینی، کوڕی کاکەلاو و لە دایک بووی ١٣٦٥ی هەتاوی، خەڵکی گوندی بەوراوا ـی سەر بە شاری ڕوانسەرە.

خوێندکاری نموونەی ئێران بەپێی پێوەرگەلێکی وەک دوو پێوەری زاڵ بوون بەسەر زمانی بیانی (پسپۆڕی لەسەر زمانە بیانییەکان) و هەبوونی لێکۆڵینەوە و بابەتی زانستی، هەڵدەبژێردرێت کە داوود لە هەر دووکیاندا کەسێکی بەرچاو و تایبەتە.

لەناو لێکۆڵینەوە زانستییەکانی داوود جەمینی، دەتوانین ئاماژە بەم دوو بابەتە بکەین:

یەک: شیکاریی هۆکارگەلی کاریگەر بەسەر جۆریی ژیانی گوندەکانی دەوروبەری باژێر. بابەتی لێکۆڵینەوە دێهستنای بەدر (سەر بە باژێڕی ڕوانسەر)

دوو: شرۆڤەی ژینگەیی پەرەی فاکتەرە ساخڵەمی-دەرمانی یەکان لە پارێزگای ورمێ.

بۆ بینین و خوێندنەوەی لێکۆڵینەوەکانی ئەو خوێندکارە کوردە لێرە کرتە بکە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت