چالاکوانانی فەرهەنگیی کرماشان، داوای پشتگیری دەکەن

0
1116

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، چالاکوانانی فەرهەنگیی کرماشان وێڕای سازدانی کەمپەینێک بۆ پەرەپێدان بە خوێندن و نووسین بە زمانی کوردی، داوای پشتگیری و بەشداریی سەرجەم خەڵکی پارێزگای کرماشان لەو کەمپەینە دەکەن.

کەمپەینی “بەڵێ بۆ فێرکاری بە زمانی کوردی” بڕیارە بە زوویی دەست بە کار بکات و مەبەستی سەرەکیشی داواکردنی مافی خوێندن بە زمانی زگماکی لە پارێزگای کرماشانە.

چالاکێکی فەرهەنگیی کرماشانی لەمبارەوە لە لێدوانێکی تایبەت بۆ ناوەندی ڕۆژی کورد گوی: “مخابن کۆماری ئیسلامی بە گشت شێوازێک هەوڵ دەدا، ڕوخساری کورد بوون لە پارێزگای کرماشان و ئیلام بسڕێتەوە و وا ئەنوێنێت کە کورد تەنیا پارێزگای سنەیە، هەر بۆیەش ڕێگە بە سەرجەم چالاکییەکانمان لەبارەی زمانی داڵگیمان دەگرن، بەڵام کرماشان کوردستانە و مەشهورە کە ئوشن “من کرماشانی فارسی نیەزانم، وەزوانی کوردی قەزات لە گیانم”.

ئەو چالاکە فەرهەنگییەی کرماشان هەروەها گوتیشی: “لە پارێزگای کرماشان، چالاکی بۆ زمان و کەلتووری کوردی هەمیشە بووە بەڵام ئێستا توایم ئەو چالاکیەلە لە قالبی کرداریدا بکەیمن و بە ئاشکرا و ڕێکخراو داوای مافەیلی ڕەوا و یاسایی خۆمان بکەین، ئەو کەمپەینە هەوڵێکی ڕێکخراوە بۆ ئەو ئامانجە و هیوادارین گشت کەسێ لەم پارێزگایە هاوکارمان بێت”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت