داعش بێڕێزی بە تەرمی ٥٠ کوڕ و کچە شەڕڤانی کورد دەکات

0
2415

ڕۆژی کورد: پەیجەکانی داعش وێنەی شەڕ و تێکهەڵچوونێکی سەختیان لە نێوان هیزەکانی یەپەگە و چەکدارانی داعشدا بڵاو کردۆتەوە کە تێیدا دوو زرێپۆشی یەپەگەیان تێکشکاندووە.

پەیجەکانی داعش ئاماژەیان بە ژمارەی کوژراوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش نەکردووە، بەڵام تەرمی نزیک بە ٥٠ کوڕ و کچە شەرڤانی یەپەگەیان بڵاو کردەۆتەوە، کە لە شەڕەکانی دەوروبەری شاری حەلەبدا لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستیی داعشدا شەهید بوون.

15027909_876664885803294_100135494008791517_nیەکێک لە پەیجەکانی داعش، کە ژمارەیەک لە کارتی پێناسەی ئەو شەرڤانانەی بڵاو کردۆتەوە، نووسیویەتی: “هەوڵێكی پێشڕەوی كردنی موڕتەدانی pkk بۆ سەر گوندی (أم العمد) لە ڕۆژهەڵاتی شاری پیشەسازی لە دێهاتەكانی حەلەب پووچەڵ کرایەوە”.

لەو وێنانەدا کە بڵاو کرانەتەوە، نزیک به ٥٠ شەڕڤانی یەپەگە دەبیندرێن کە ژمارەیەک لەو شەرڤانانە کچ بوون و لەو تێکهەڵچوونانەدا شەهید بوون.

وەک لە وێنەکاندا دەبیندرێ، چەکدارانی تیرۆریستیی داعش وێڕای بێڕێزیی زۆری بە تەرمی ئەو کوڕ و کچە شەرڤانە کوردانە، تەرمەکانیشیان شێواندوون.

ناوەڕاستی مانگی رەزبەری ئەمساڵی هەتاوی، ژمارەیەک گریلای پەکەکە، کە لە دەوروبەری شاری سەلاسی باوەجانی شەهید بوون، تەرمەکانیان لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بێڕێزی پێکرا.

رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و سوپای پاسداران بە مەبەستی دروست کردنی شەڕی رەوانی لەگەڵ هێزە کوردییەکان، تەرمی پێشمەرگە و شەرڤانە کوردەکان دەشێوێنن و بێڕێزیان پێدەکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت