ده‌رهێنه‌رێکی کورد له‌ فستیڤاڵی فیلمی ئامریکا خه‌ڵات کرا.

0
11

“سامان حسەین‌پوور” توانی خه‌ڵاتی یه‌که‌مین فستیڤاڵی جیهانی فیلمی ۵۷۳ی ئه‌مریکا مسۆگه‌ر بکات.

ڕۆژی کورد: یه‌که‌مین فستیڤاڵی جیهانی فیلمی ۵۷۳ی ئه‌مریکا به‌ ئامانجی پشتیوانی له‌ فیلمسازانی سه‌ربه‌خۆ ۶ تا ۸ی ئەپریل به‌ڕێوه‌ چوو کە تێیدا به‌رهه‌می ده‌رهێنه‌رێکی کورد خه‌ڵات کرد.

خه‌ڵاتی باشترین کورته‌ فیلمی فێستیڤاڵه‌که‌ به فیلمی‌ “ماسی” به‌خشرا که‌ له‌ لایه‌ن سامان حسه‌ین پووره‌وه‌ دروست کراوه‌. ئەم کورتە فیلمه‌ باس له‌ ژن و مێردێکی به‌ ساڵاچوو دەکات که‌ تووشی کێشه‌ی نه‌بوونی ئاو بوون و ده‌بێ ڕێگه‌ چارەیەک بدۆزنه‌وه‌.

ماسی، سێهه‌مین فیلمی دروست‌کراوی سامان حسەین‌پووره‌ که‌ پێشتر هه‌ندێک خه‌ڵاتی دیکەی وه‌ک باشترین فیلمی “گات مینۆتی” کانادا و باشترین فیلمی فستیڤاڵی ته‌له‌فزیۆنی سلۆڤینیای وه‌رگرتووە.

 

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌