ئەفسەری ڕاکردووی تورکیە: ئەردۆغان ڕێبەری فکریی داعش ـە

0
657

لە شەوی کودەتا بێ ئەنجامەکەی تورکیە، چەند کەسێک لە ئەفسەرانی تورک توانیان ڕاکەن و خۆیان و گیانیان دەرباز بکەن، ئێستا یەکێک لەو ئەفسەرانە بەناوی ئەحمەد قەهوەچی کە فەرماندەی پێشووی پادگانی دیاربەکر بووە و ئێستا بە خۆی و سەدان بەڵگەوە لەبەر دەستی ئەمنیەتی ئاڵمانە، دەستی کردووە بە درکاندنی نەهێنی بە دژی ئەردۆغان و دەڵێ ئەردۆغان ڕێبەری فکریی داعش ـە و گوتووشیەتی: “هێزەکانی داعش بەر لە دەست پێکردنی شەڕی سووریە و عێراق لە ناو پادگانە نەهێنییەکانی ئەرتەشی تورکیە لە نزیک سنوورکانی عێراق و سووریە ڕاهێنانیان بۆ کراوە و پەروەردەی پێویستیان بینیوە و خودی ئەردۆغان بۆخۆی چەندین جار هاتۆتە ئەو پایەگایانە و لە نزیکەوە چۆنیەتیی ڕاهێنانەکانیانی بینیوە”.

ئەو ئەفسەرە دەڵێ: ڕاهێنانی هێزەکانی داعش لە لایەن ڕاهێنەرە ئەمریکاییەکانی کۆمپانیای بلەک ئەند ووایتی ئەمریکا (بریکاری پێنتاگۆن) ئەنجام دەدران کە لەگەڵ عەڕەبستانی سەعوودی گرێبەستیان هەبوو.

تورکیە و عەرەبستان هاوکات و پێکەوە، سیخوڕگەلێکیان لە هەر هەموو جیهان و بەتایبەتی لە ناو مسوڵمانانی چین، ئوزبەکستان، چێچێن و ئینگوش، داغستان و تەنانەت لە وڵاتانی خۆرهەڵاتی دوور (فیلیپین، تایلەند، ئەندوونیزی، سریلانکا، بەنگلادیش و کشمیر) و مسوڵمانانی حەنەفی مەزهەبی لیبی و سۆمالی و وڵاتانی تری عەڕەبیان گرتە خزمەتی خۆیان و لە سنوورەکانی تورکیەوە ناردیانە ناو سووریە و عێراقەوە.

تێچووی ڕاهێنان و بەکارهێنانی ئەو سیخوڕانە و فێرکردنی چەک لەسەر چەکە پێشکەوتووەکان، لە لایەن سعوودیەوە دابین دەکرا و کاروباری فرۆشتنی چەکیش لە لایەن کوڕەکانی ئەردۆغانەوە ئەنجام دەدرا کە لەو ڕێگایەوە چەندین میلیارد دۆلاریان بۆخۆیان وەسەریەک نا.

هەروەها بە ئەمری خودی ئەردۆغان، لە سنوورەکانی تورکیە، بازاڕچەی سنوورییان بۆ داعش ساز کرد و نەوتی دزێتیی داعش لە بیرە نەوتەکانی سووریە و عێراقیش لە لایەن کۆمپانیاکانی سەر بە زاوا و کوڕەکانی ئەردۆغان، دەکڕدرا.

ئەحمەد قەهوەچیش ڕێک وەک ماڵپەڕی ویکیلیکس کە نەهێنییەکان دەزڕێنێ، دەڵێ ئەبووبەکر ئەلبەغدادی بە نێوبژیوانیی ئەردۆغان لە بەندیخانەی ئەمریکا ئازاد بووە و دەستبەجێ هاتۆتە تورکیە تا لە ژێر دەستور و ڕێسا و ئامۆژگارییەکانی ئەردۆغان، بە هاوکاریی عیزەت ئیبرهیم ئەلدووری، ڕێکخراوی داعش پێکبێنن.

ئەحمەد قەهوەچی هەروەها دەشڵێ کە ئەردوغان  ڕێ نیشاندەری فکریی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشە و بڕیار وابوو داعش دوای سەرکەوتن لە عێراق و سووریە هاوپەیمانێیی خۆی لەگەڵ تورکیە ڕابگەیەنێ و دواتر ئەو دوو وڵاتە بخاتە ژێر ئاڵای تورکیە.

لە یەکێک لەو نەوار (کاسێت)ـانەی کە ئەحمەد قەهوەچی پێیەتی، ئەردوغان داوا لە ڕێبەری داعش دەکات،  تیرۆریستەکانی داعش بخزێننە ناو ئەوروپا و ئەندامانی داعش لەوێ زەماوەند لەگەڵ کچە ئەوروپاییەکاندا بکەن و بەو شێوەیە تای تەرازووی حەشیمەتی زەوی بەرەو زێدەتر بوونی مسوڵمانان بگۆڕن.

لێدوانی توند تیژی ئەو دواییانەی ئانگێلا مێرکل بە دژی تورکیە لەژێر کارتێکەریی ئەو بەڵگانەدا بووە کە ئێستا کەوتوونەتە بەردەست دەوڵەتی ئاڵمان.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت