داعش خۆکوژیی بە دوو منداڵی کوردی ئیزەدی ئەنجام دا+وێنە

0
2233
کودکان داعشی

دوو مێرمندالی ئیزەدی کە لەلایەن داعشەوە بە دیل گیرابوون و رەوانەی مووسڵ کرابوون، لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە هێرشی خۆکوژییان بە دژی تیرۆریستانی حەشدی شەحبی پێ ئەنجام درا.

تیرۆریستانی داعش ڤیدیۆیەکیان لە کردەوەی خۆکوژیی ئەو دوو مێرمنداڵە ئیزەدیە بڵاو کردۆتەوە کە کردەوەی خۆکوژی ئەنجام ئەدەن.

لایەنگرانی داعس لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەو دوو برا کوردەیان بە “نەوەی ئیزەدیە شەیتان پەرەستەکان” ناو بردووە، لە کاتێکدا کوردانی ئیزەدی تۆمەتی ئیسلامییەکان لەمەڕ شەیتان پەرستی رەت دەکەنەوە.

تیرۆریستانی داعش ناوی ئەو دوو برا کوردە ئیزەدیەیان “ئەمجەد ئەبوو یووسف سەنجاری” و “ئەسعەد ئەبووخەتاب سنجاری” راگەیاندووە کە بۆ کردەوەی خۆکوژی بەدژی حەشدی شەعبی هان دراون.

ئەو دوو برایە خەڵکی گوندی “تەل قەسبە”ی سەربە شاری شنەگال بوون، کە پاش هێرشی داعش بۆسەر ئیزەدییەکان لەگەڵ ژمارەیەکی دیکە لە کچان و ژنانی ئیزەدی بەدیل گیرابوون و رەوانەی مووسڵ کرابوون.

رێکخراوە تیرۆریستییە توندڕەوەکانی وەکوو سپای پاسدارانی رژیمی ئێران، حووسییەکانی یەمەن و رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بەردەوام لە شەڕەکاندا بە شێوەیەکی بەرچاو کەڵک لە منداڵان وەردەگرن.

بپێی ئەو راپۆرتانەی کە بڵاو بوونەتەوە، سوپای پاسدارانی ئیران زیاتر لە ٢٠ هەزار منداڵی تەمەن ژێر ١٨ ساڵی لە بنکەکانی بارهیةانی تیرۆریسم کە رۆژی رابردوو لە واشنگتن بڵاو بوویەوە، بۆ جیهاد بە دژی وڵاتانی دیکە بار هێناوە.

داعش لەو گرتە ڤیدیۆیەدا کە بڵاوی کردۆتەوە، هاوشێوەی سوپای تیرۆریستیی پاسدارانی ئێران زیاتر لە ٢٠٠ منداڵی بۆ کردەوەی خۆکوژی راهێناوە.

رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە زۆربەی شەڕەکان‌دا کەڵک لە شێوە و تاکتیکەکانی سوپای تیرۆریستیی پاسدارانی ئێران وەردەگرێ.

"ئەمجەد ئەبوو یووسف سەنجاری" و "ئەسعەد ئەبووخەتاب سنجاری"
“ئەمجەد ئەبوو یووسف سەنجاری” و “ئەسعەد ئەبووخەتاب سنجاری”

dasch77e dasch77ee

DASCHHHE

راهێنانی تیرۆریستیی منداڵان لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە

020.0

راهێنانی تیرۆریستیی منداڵان لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی سوپای پاسدارانەوە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت