داعش دەڵێ 1400 منداڵی کوردی ئێزیدیم بۆ خۆتەقاندنەوە ئامادە کردووە

0
854

ڕۆژی کورد: ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ڕێگای بڵاو کردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی، باس لەوە دەکا کە سەدان منداڵی کوردی ئێزیدی بۆ خۆتەقاندنەوە و هێرشی خۆکوژی ئامادە کردووە و ڕاهێنانی بۆ کردوون.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییە ئەو منداڵە کوردە ئێزیدییانە لە ئوردوگایەکی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بە ناوی “تێشکە شێرەکان” ڕاهێنانیان بۆ دەکرێ.

بە سەرنجدان بەوەی کە بە پێی ئامارەکان، 1400 منداڵی کوردی ئێزیدی لە بن دەستی داعش ئێخسیر کراون، پێدەچێ ڕێژەی ئەو منداڵانە کە بۆ خۆتەقاندنەوە و هێرشی خۆکوژی ئامادە کراون، ١٤٠٠ کەس بێت.

پێشتر فەرمانگەی کاروباری ئێزیدیە ڕفێندراوەکان لە شاری دهۆک ڕایگەیاندبو کە 3770هەنووکە  کوردی ئێزیدی لە دەست داعشدا ئێخسیر و دیلن ، ئەوەش لە حاڵێکدایە کە هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان تا ئێستا توانیویانە 2640 کوردی ئێزیدی لە دەست داعش بستێننەوە و ئازادیان بکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت