داگیرکردنی زەوی و مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتیان لە لایەن هێزەکانی سپاسی پاسدارانەوە

0
1160

ڕۆژی کورد: چەند رۆژ پێش، چەند چەکدارێکی نەناسراو کە خۆیان بە سەر بە یەکێک لە حیزبە کوردییەکان ناساندوە، دەڕۆنە گوندی ئیسحاق‌ئاوا و ڕانەمەڕی ئەو گوندە وەک باجی ساڵانە لەگەڵ خۆیان دەبەن.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لەو باریەوە ڕایگەیاندووە، لە ناوچەی مەریوان لە بەستام چەند چەکدارێکی نەناسراو چوونە گوندی ئیسحاق‌ئاوا و ڕانەمەڕی ئەو گوندەیان وەک باجی ساڵانە لەگەڵ خۆیان بردووە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە ئەو چەکدارە نەناسراونە بە خەڵکی ئەو گوندەیان گوتووە چونکە ئەمساڵ باجتان نەداوە ئەو ڕانەمەڕە لەگەڵ خۆمان دەبەین.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لەو باریەوە ڕایگەیاندووە کە دوای ئەو ڕووداوە، خەڵکی گوندی ئیسحاق‌ئاوا چوونە بەر دەم پایەگای ڕژیمی ئێران لەو ناوچەکه و سکاڵایان لەو چەکدارە نەناسراوانە کردووە بەڵام بەرپرسانی ڕژیمی ئێران لەو ناوچەیە لە وڵامی ئەو داواکارییە بە خەڵکی گوندەکەیان گوتووە کە بڕۆن پارەکەیان بدەنێ تا ڕانەمەڕەکەتان وەڕگرنەوە.

دوای ئەو وڵامەی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران بە خەڵکی گوندەکە، دانیشتوانی ئەو گوندەش دەڵێن بۆچی هێلیکۆپتێر بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هەڵدەستێنن بەڵام لەو بارەیەوە هیچ کارێک ناکەن.

دوای ئەو مشت‌ومڕییەی نێوان خەڵک و بەرپرسانی ڕژیمی ئێران، هێزەکانی ڕێژیم هێرشیان کردۆتە سەر خەڵک و بێ‌حورمەتیان پێکردوون و خەڵکیان لە شوێنەکە دەرکردووە.

لەلایەکی ترەوە، بەپێی هەندێ زانیاری له‌م دواییانه‌دا سپای پاسدرانی ڕژیم، زه‌وی کشتوکاڵیی ٣ بنه‌ماڵه‌ی دانیشتووی ئاوایی “كاشتێر”ی سه‌ر به‌ شارستانی كامیارانیان داگیر کردووە و له‌م زه‌وییانه‌دا پایه‌گایان داناوه‌.

داگیركردنی زه‌وی‌ کشتوکاڵیی خه‌ڵكی ئەو گوندە، شه‌پۆلێك له‌ ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی ئه‌م ئاواییه‌ی به‌ دواوه‌ بووه‌. سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تیی و سه‌ردانی یه‌ك له‌ دوای یه‌كی ئه‌م بنه‌ماڵانه‌، كاربه‌ده‌ستانی سپای پاسدارانی رژیم پێیان ڕاگه‌یاندوون كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری به‌دواداچوون به‌م بابه‌ته‌، به‌ تاوانی ” دژایه‌تیی له‌ گه‌ڵ نیزام” ده‌ستبه‌سه‌ر و سزا ده‌درێن.

هەر وەک پێشتریش لە هەواڵەکانی ناوەندی ڕۆژی کورددا هاتبوو، هەر لەو ماوەیەدا لە سەر داوای محەمەد خوداكەریمییان بەرپرسی جاش و بەسیجەکانی گوندی “کەڵەکان”ـی سەر بە باژێڕی دیواندەرە، بڕیارە بنكەیەكی سەربازی لەو گوندە بكرێتەوە.

بۆ ئەو مەبەستەش زەوییەك دیاریكردووە كە دەگوترێ پێشتر لە لایەن میراسی فەرهەنگی دراوە بە كەسێك بە ناوی “ئەمین نووری”.

هاوکات سەرۆک جاشی ئەو ناوچەیە، هەڕەشەی لە خەڵكی گوندەكە كردووە و رایگەیاندووە كە ناوچەكە تەواو ئەمنیەتی دەكاتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.