به پێی هه‌ندێ به‌ڵگه و دێكۆمێنتی بڵاو كراوه ، ئاك پارتی واته حیزبه‌كه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان یارمهتێكی زۆری داعشی داوه تا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا به باشی په‌ره بستێنێ
ده‌وڵه‌تی حیزبی داد و گه‌شه پێدان به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ردۆغان له ناو خاكی توركیه دا نوێنه‌رایه‌تی و كۆنسوولگه‌ری بۆ داعش كردۆته‌وه و به ده‌یان كه‌س وه‌ك پاسه‌وان پارێزگاری له كۆنسوولی داعش له توركیه ده‌كه‌ن ، هه‌روه‌ها فرۆكهخانهیهكی تایبه‌تی له لایه‌ن حیزب و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغانه‌وه كراوه‌ته‌وه و تایبه‌ت كراوه به‌و جیهادیانه‌ی داعش كه له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و قه‌فقازه‌وه كه‌به نیازی چوون بۆ لیبی و هه‌ندێ ناوچه‌ی دیكه‌ن ، هه‌روه‌ها كه‌ره‌سته‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی له خزمه‌ت داعش داناوه تا باشتر بتوانن له رێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كانیانه‌وه خه‌ڵك چاوترسێن بكه‌ن و ره‌وشێكی تۆقێنه‌ر بخوڵقێنن و هه‌واڵده‌ریی ئاناتۆلی یه‌ك له‌وانه ، ده‌وڵه‌تی توركیه له رێگه‌ی زه‌مینیه‌وه ڕێگه‌ی به داعش دا تا هێرش بكه‌نه سه‌ر كورده‌كان به تایبه‌تی له سووریه و به گشتی سنووری بۆ داعش ئاوه‌ڵا كردووه ، توركیه له سه‌ر سنووره‌كان شوێنی تایبه‌تی بۆ شه‌ڕكه‌رانی داعش ئاماده كردووه تا له كاتی ماندوویه‌تی و خۆ رێكخستنه‌وه كه‌ڵكی لێوه‌ربگرن ، توركیه بازاری فرۆشی نه‌وتی بۆ داعش كردۆته‌وه و داعش له رێگه‌ی توركیه‌وه نه‌وته‌كه‌ی ده‌فرۆشێ و به‌م شێوه‌ش ده‌ره‌تانی ئه‌وه‌ی بۆ خوڵقاندوون تا پووڵ و چه‌ك بۆ رێكخراوه تیرۆریستیه‌كه‌یان كۆ بكه‌نه‌وه ، سه‌ره‌ڕای زۆر به‌ڵگه ، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌موو ئه‌و شتانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و وه‌ك تۆمه‌ت ناویان ده‌با
له شاری مووسڵ داعش ٤٩ كارمه‌ندی كۆنسوولگه‌ریی توركیه‌ی به بارمته گرت ، ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ پاش دانوستان له گه‌ڵ داعش رایگه‌یاند كه داعش بارمته‌كان ئازاد ده‌كا و ئێمه هیچ دوژمنایهتێكمان له گه‌ڵ داعش نییه ، سه‌ره‌ڕای نیگه‌رانیی خه‌ڵك و به‌شێك له ڕاگه‌یاندنه‌كانی توركیه ، حكوومه‌ت هیچ ترس و نیگه‌رانیه‌كی نه‌بوو و پاش ماوه‌یه‌ك هه‌موو بارمته‌كان ئازاد كران و كونسوولخانه‌ی توركیه له مووسڵ كرا به كونسوولخانه‌ی داعش له موسڵ .
چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ، پووڵ و پاره ، خواردن و جلوبه‌رگ ، راگه‌یاندن و كه‌ره‌سته‌كانی پڕوپاگه‌نده ، فێركاری و ئامووزشی نیزامی و … هه‌ر هه‌موویان له لایه‌ن ، ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغانه‌وه بۆ داعش دابین ده‌كرێن
هه‌روه‌ها دوبه‌دوای هێرشه تیرۆریستیه‌كه‌ی سه‌ر پاریس ئه‌ندامانی داعش به ئاشكرا له ناو شاره‌كانی توركیه خۆشحاڵیی خۆیان ده‌ربڕی
ڕۆژی كورد بۆ ڕوون بوونه‌وه‌ی زیاتر له پێوه‌ندی به هاوكاریی داعش و توركیه ئه‌و فیلمه‌ی ئاماده كردووه