داعش وێنەو فیلمی ئاگرتێبەردانی سەربازێکی کورد و تورکی بڵاو کردەوە+وێنە

0
1612

پاش بەرینتربوونەوەی هێرشی تورکیا بۆ سەر رێکخراوی داعش، دوو سەربازی بە دیلگیراوی خەڵکی تورکیا لەلایەن داعشەوە بە زیندوویی سووتێندران.

سووتاندنی ئەو دوو سەربازەی ئەرتەشی توریا دوای ئەوە دێت کە پاش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ، ئەبووبەکر بەغدادی لە فایلێکی دەنگیدا داوای لە هێزەکانی داعش کرد، هێرشی خۆکوژی بۆسەر وڵاتانی عەرەبستان و تورکیا زیاتر بکەن.

پەیجەکانی داعش رایانگەیاندووە، ئەو دوو سەربازەی تورکیا، ساڵێک لەمەوبەر لەلایەن داعشەوە بەدیل گیراون.

ژمارەیەک لە بەکارهینەرە کوردەکانی سەربە داعش لە کۆمێنتی ئەو پەیجانەدا لە فەیسبووک، نووسویانە کە یەکێک لەو سەربازانە کوردی خەڵکی تورکیا بووە.

ئەو سەربازە کوردە ناوی Sefter Tas و خەڵکی Iğdırی باکووری کوردستانە، کە چەند رۆژ پێش ئێستا لەلایەن چەکدارانی داعشەوە بە زیندوویی لە نزیک گوندی “ئەلدانا”ی سەربە “شاری “ئەلباب” سووتێندراوە.

سووتاندنی ئەو دوو سەربازەی ئیستخبارات و ئەرتەشی تورکیا لەلایەن داعشەوە لە کاتێکدایە کە زۆرێک لە چاوەدێران لەو باوەڕەدان کە داعش لەلایەن تورکیاوە پشتیوانی دەکرێت.

هاوکات موختار هۆشمەند چاوەدێری ئیسلامی سیاسی پێشتر لە لێدوانێکدا بۆ رۆژی کورد رایگەیاندبوو: بەهۆی ئەوەیکە تورکیا نوێنەرایەتی رەوتی ئیخوان ئەلموسلیمین دەکات و هاوکات داعشیش نوێنەرایەتیی سەلەفەیەتی جیهادی دەکات، لە کردەوەدا ئەم دوو رەوتە یەکتر وەکوو دژبەر و دوژمنی هەڕەشەی خۆیان سەیر دەکەن.

15697709_1180216215425508_9112902359783404352_n 15621754_1180216562092140_6456124698662974459_n15697709_1180216215425508_9112902359783404352_n

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت