«ئۆرکێسترا فلارمونیک» لە هەرێمی کوردستان کۆنسێرت دەکات

0
169
بەرپرسی ئۆرکێسترا فلارمونیکی کوردستان ڕایگەیاند ئەو گرووپە  لە ئایندەدا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و کۆنسێرتیان دەبێت.
“مه‌هدی ئه‌حمه‌دی”، بەرپرسی گروپی ئۆرکێسترا فلارمونیکی کوردستان ڕایگەیاند دوای سەرکەوتنمان لە ڤیستیڤاڵی فەجر بڕیاروایە سپۆنسەرێکی بەهێز پشتیوانیمان بکات و لە هەرێمی کوردستان کۆنسێرت دەکەین.
ئه‌حمه‌دی ڕاشیگەیاند موزیسیانی ناسراوی نه‌مسایی، “ڕێناڵد دێپه‌”، له‌ داهاتوویه‌کی نزیکدا دێتە ناو ئۆرکێسترا فیلارمونیکی کوردستانەوە بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌ردانی سنه‌ی کردووه.‌
بەرپرسی گروپەکە ئاماژەی بەوەش دا ئێمه‌ ئه‌م کاره‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌رز کردنه‌وه‌ی کوالێتی کاره‌کانمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین و ڕه‌نگه‌ هونه‌رمه‌ندی دیکه‌ش بۆ هاوکاری بانگهێشت بکه‌ین.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت