۲۹ی سه‌رماوه‌ز، گرووپی موسیقای شاەخوشین له هۆڵی نیاوه‌ران کۆنسێرتی موسیقای مه‌قامی و کوردی پێشکه‌ش دەکات.
هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌م گرووپه ته‌مووڕ ژه‌نن و مه‌قامه کۆنه‌کانی یارسانه‌کان، له تاران له دوو به‌شی نیو کاتژمێری‌دا ده‌ژه‌نن.
کۆنسێرته‌که تایبه‌ته بۆ موسیقای مه‌قامی ته‌موور و هه‌روه‌ها چه‌ند به‌سته له‌سه‌ر بناغه‌ی موسیقای کوردی و مه‌قامی ئاراسته‌ی هۆگرانی موزیک ده‌کرێت.زۆربه‌ی میلۆدییه‌کان له لایه‌ن مامۆستا “عەلی ئەکبەرمورادی”ه‌وه دانراوه و چه‌ندین میلۆدی ئه‌ندامانی خۆدی گرووپه‌که‌ش پێشکه‌ش ده‌کرێت، هه‌موو میلۆدییه‌کان به پێی تایبه‌تمه‌ندی ئامێری ته‌موور داڕژاون.
موزیسیه‌نه‌کانی گرووپی ته‌مووره‌ژه‌نانی شاه‌خوشین له‌م کۆنسێرته‌دا بریتین له؛ خه‌شایار ڕه‌شیدی سه‌رپه‌ره‌شتی گرووپه، فه‌رشاد ڕۆسته‌می، ئه‌هوورا ڕه‌شیدی، سیاوه‌ش پوورغوڵامی، مه‌ریه‌م خانه‌ساز، سارا ئه‌حمه‌دیان، سارا گوڵمورادی، سامان سووفی، مه‌سعوود ئه‌سیویس، شروین عه‌باسی، کاوه شوجاعی فه‌ڕ، مه‌هدی عه‌زیزی.