کۆنسێرتی گرووپی ژێ له‌ مه‌هاباد به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

0
787

کۆنسێرتی گرووپی “ژێ” لە شاری مەهاباد بە بەشداری هونەرمەندانی کورد بەرێوە دەچێت.

ڕۆژی کورد:  ئەم کۆنسێرتە بە سەرپەرەشتی و ئاهەنگسازی “شەهباز شاهین پوور” بەڕێوە دەچێت.هەروەها گۆرانی بێژ “سەلاح خزری” گۆرانییەکانی ئەم کۆنسێرتە پێشکەش دەکات.

کۆنسێرتی گرووپی ژێ بە بەشداری هونەرمەندان “هاشم ڕشادەت” (که‌مانچه)‌، “ساسان سەمەدی” (که‌مانچه)‌، “فەرەیدون وەیسی” (عود)، “ئەمیر ڕەحمەتی” (عود)، “موحسن کەرامەت” ( تار)، “پەرەستو داودی” (به‌م تار)، “ئۆمید ئیبراهیمیان” (ده‌ف و دائیره‌)، “هاوڕێ شاهین پوور” (تۆنبه‌ک) و “تریفە ئەمیری” بەشداری دەکەن.

ئەم کۆنسێرتە لە ڕۆژانی ۲٤ و ۲٥ خاکەلێوە، لە هۆڵی “وەحدەت”ی شاری مەهاباد بەڕێوە دەچێت.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.