٤ هەزار حاڵەتی تەڵاق لە کوردستان هەتا هاوسەرگیریی ٦ منداڵی تەمەن ژێر١٠ ساڵ

0
617

رۆژی کورد: ناوەندی تۆمار کردنی بار کەسیەتیی پارێزگەی کوردستان ئاماری بە شوودانی ٦ منداڵی تەمەن ژێر ١٠ساڵی لەو پارێزگەیەدا بڵاو کردەوەو چالاکانی ژنان لە کوردستان ئەو ئامارە بە بەشێکی بچووک لە ئاماری ئەو دیاردەیە لە قەڵەم ئەدەن.

بەرپرسی گشتیی ئیدارەی تۆمار کردنی باری کەسیەتی لە کوردستان لە دانیشتنی شۆرای بەرێوەبەریی پارێگەی کوردستان‌دا رایگەیادووە لە کۆی ١٦ هەزار و ٧٣٣ هاوسەرگیری لە کوردستان، ٦ حاڵەتی ئەو هاوسەرگیرییانە منداڵانی تەمەن ژێر ١٠ ساڵان بوون.

موحسین ئاغایی گوتووشیەتی، لە کۆی رێژەیە لە هاوسەرگیری، ١٦٤ ژن لە کوردستان شوویان بە پیاوانی ٢٠ ساڵ گەورەتر لە خۆیان کردووە.

ئەو بەرپرسە حکوومییە ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە لە بەرامبەر هەر چوار حاڵەتی هاوسەرگیریدا حساڵەتێکی تەڵاق و جیابوونەوەی ژن و مێر لە کوردستاندا تۆمار کراوە.

ئەو بەرپرسە، لە کاتێکدا ئاماژەی بە دابەزینی لەسەدا 13|5 لەسەدی ئاماری تەڵاقی لە ئوستانی کوردستاندا کردووە، کە بەپێی گوتەی خۆی ٤ هەزار و ١٨٣ حاڵەتی تەڵاق لە ماوەی ساڵی ٩٤دا تۆمار کراوە.

چالاکانی ژنان رایانگەیاندووە کە لێپرسراوان و ناوەند و لایەنە پەیوەندیدارەکان حکوومەتی ئێران بەشێکی بچووک لە دیاردەکانی کۆمەڵگە دەخەنە ڕوو، بۆیەش لەو باوەڕەدان ئەگەر لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانی و بێ لایەن لەو بارەیەوە ئەنجام بدرێت، ئامارەکان زۆر لەو رێژە بلاو کراوانە زیاترن.

خاڵی جێگەی سەرنج ئەوەیە کە لە سەرەتای ساڵی ٩٥ی هەتاوییەوە ئاماری خۆکوژی، تەڵاق، بێکاری، مردن بەهۆی ماددەی هۆشبەر و رووداوەکانی هاتووچۆ لەلایەن ناوەندەکانی سەربە دەسەڵاتی رژیمی ئیسلامیی ئیرانەوە بڵاو کراونەتەوە، کە سەرجەمی ئەو ناوەندانە ئیدیعای دابەزینی ئامارەکانیان کردووە، بەڵام بە سەرنجدان بە دۆخی کۆمەڵگەی هەنووکەیی ئێران رۆژ لە دوای رۆژ ئەو ئامارانە بەهۆی ناکارامەیی سیستم و دەسەڵات بەرەو زیاتر بوون و خراپی دەچن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.