لە مزگەوتی گووندی سەرچناری ناوچەی چۆمی مەجیدخان سروودی نەتەوەیی بیسترا

0
674

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد لە ناوچەی چۆمی مەجیدخان و گووندی سەرچنار، شەوی هەینی ڕابردوو، چەند کەسێکی نەناسراو چونە مزگەوتی ئاوایی و سروودی شۆڕشگێڕیان وەسەر خستووە و دواتر دەرگای مزگەوتیان گاڵە داوە و ڕۆیشتوون.

لە هەمان کاتدا باس لەوە دەکرێ لە دەنگی دوو تەقە لە هەمان کاتدا بیستراوە.

شایانی ئاماژەیە کە بە پێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی ڕۆژهەڵات تایمزی نزیک لە حیزبی دێموکراتی کوردستان بلاو بۆتەوە، پاریزەرانی ڕۆژەەڵات ڕایانگەیاندووە کە ئەو چالاکییە لە لایەن ئەوانەوە بەڕێوە چووە.

لە هەمان کاتدا پارێزەرانی ڕۆژهەڵات رایانگەیاندووە کە هێرشیان کردۆتە سەر پایەگای بەسیجی ئەو ئاواییە، بەڵام بە هۆی ئەوەی کە تا ئیستا هێچ سەرچاوەیەک لە ناوخۆ ئەو هەواڵەی پشتڕاست نەکردۆتەوە، ڕۆژی کورد ناتوانێ پشتڕاستی بکاتەوە.

شایانی ئاماژەیە کە ڕۆژی کورد لەو بارەوە پەیوەندی بە چەند سەرچاوەی جێگای متمانەوە کردووە کە هیچیان ئەو هەواڵەیان پشتڕاست نەکردۆتەوە و تەنیا دەنگی دوو تەقە لە کاتی بلاو بوونەوەی سروودەکەدا پشتڕاست کراوەتەوە.

پاریزەرانی ڕۆژهەڵات گرووپێکی شێوەسەربازیین کە تا ئێستا ئەنجامدانی چەندین چالاکی چەکدارییان لە ناوخۆی کوردستانی ڕۆژهەڵات، وەئەستۆ گرتووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.