منداڵێکی بریتانیایی‌ بەشداریی شەهید کردنی شەرڤانانی کورد بوو

0
194

رۆژی کورد: دوابەدوای تێکشکانی بەردەوامی تیرۆریستانی داعش لەلایەن ‌هێزە کوردییەکانەوە لە سووریا، رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بە کەڵک وەرگرتن لە منداڵان ٥ شەرڤانی کوردی شەهید کرد.

شەوی رابردوو، ماڵپەڕی ئەعماقی داعش لە “ویلایەتی رەقە” لە گرتەیەک ڤیدیۆیی‌دا کە لەژێر ناوی “تصفیە ملاحده جنود الکراد”دا بڵاوی کردەوە، ٥ منداڵی توونسی، میسری، بریتانیایی، کورد و ئۆزبەکی ٥ شەڕڤانی کوردیان شەهید کرد.

 لەو گرتە ڤیدیۆییەدا کە منداڵێکی توونسی قسە دەکات، هەڕەشە لە وڵاتانی ئەمریکا، فەڕانسە، بریتانیا و ئاڵمان دەکات.

هەتا ئێستا هێزەکانی یەپەگە هیچ دژکردەوەیەکیان بەو گرتە ڤیدیۆیە نیشان نەداوە.

هاوکات لەو گرتە ڤیدیۆیی‌ەدا کە رۆژی رابردوو بڵاو کرایەوە، ٤ دیلی دیکە سەر دەبڕدرێن و ٥ دیلی دیکەش بە دەمانچە دکوژرێن.

دەوڵەتی تیرۆریستیی ئیسلامیی ئێرانیش لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا نزیک بە ١٠٠ کەسی لە ئێراندا لەسێدارە داوە کە نزیک بە نیوەی ئەو کەسانە هاووڵاتییانی کورد بوون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت