لە درێژەی میلیتاریزە کردنی کوردستان، چەکی قورس جێگر دەکرێ

0
706

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێرانی ڕۆژی کورد لە شارەکانی مهاباد، سەردەشت و پیرانشار، دۆینی پێنج شەممە ١٠ی پووشپەڕ دەیان ماشێنی هەڵگری تانک و تۆپ لە شاری ورمێ ـوە لە ڕێگای مهاباد و نەغەدەوە بەرەو شارەکانی سەردەشت و پیرانشار ڕاگوازراوە.

هەواڵنێرانی ڕۆژی کورد پشتڕاستی دەکەنەوە کە ٤ تانک بەرەو شاری سەردەشت و ٤ تانکی تریش بەرەو شاری پیرانشار ڕاگواستراون و ئەو تانکانە لە ناو شارەکانی پیرانشار و سەردەشتیش بینراون.

لە هەمان کاتدا ٦ ماشێنی هەڵگری تۆپ کە دەگوترێ تۆپی ١٠٦ بوون لە شاری ورمێ ـوە بەرەو شارەکانی سەردەشت وپیرانشار ڕاگواستراون.

٣ لەو شەش تانکە بەرەو سەردەشت و ٣ی تر بەرەو پیرانشار ڕۆیشتوون.

لە لایەکی ترەوە لە پارێزگای سنەوە هەواڵەکان باس لە میلیتاریزە کرانی زۆرتری سەرجەم شار و شارۆچکەکانی ئەو پارێزگایە دەکەن.

لە هەمان کاتدا ئێستا مۆڵەتی سەردان و ئیزنی جاشەکان کە پێشتر حەوتوویەک ئامادەباشی و حەوتوویەک ئیزن بووە بۆتە دوو حەوتوو جارێک و هەر جار ٢ تا ٣ ڕۆژ پشوو کە دەگوترێ لە داهاتووی نزیکدا و بە چڕتر بوونەوەی حزووری پێشمەرگە ئەو ماوەیەش کورتتر دەکرێتەوە.

لە ناوچەی مەڕگەوەری سەر بە باژێری ورمێ ـش هەواڵەکان باس لە دامەزراندن و ئاوەدان کردنەوەی پایەگایەکی کۆن لە ناو دارستانەکانی پشت گوندی باوان دەکەن کە بە  (رێلێ باوا) بەناو بانگە و شوێنیکی چڕە و دارستانی گوێزی خۆڕسکە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت