ئاڵمان و ئەورووپا چاوپۆشی لە شیرکەتی ماهان بۆ ڕاگواستنی چەک و تیرۆریست دەکەن

0
829

ڕۆژی کورد: سەرەرای ئەوەی کە ڕۆژنامەی “بیلد”ی ئاڵمان هەواڵی ڕاگواستنی هێزی چەکداری لەلایەن شیرکەتی فڕۆکەوانیی ماهان لە ئێران، عێراق و لوبنانەوە هێزی چەکدار بەرەو سووریا بڵاو کردەوە، هەتا ئێستاش بەشێوەی بەردەوام فڕۆکەکانی ئەو شیرکەتە ئێرانییە سەردانی شارەکانی “مینوشن (مونیخ) و دۆسلدۆرف”ی ئاڵمان دەکەن.

ئەو رۆژنامەیە نووسیویەتی: شیرکەتی فڕۆکەوانیی ماهان ٥٦ فڕۆکەی هەیە و سوپای پاسداران لە رێگەی ئەم شیرکەتە فڕۆکەوانییەوە لە مانگی ئووتی ٢٠١٥ی زایینی‌یەوە چەک و چۆڵ و هێزی چەکدار بەمەبەستی پشتیوانی لە دەوڵەتی ئەسەد، بەرەو سووریا بەڕێ دەکات.

ئامانوئیل ئوتلنگی کارناسی کاروباری فڕۆکەوانیی رێکخراوی آمریکایی ” فاوندشن فور دیونس ئاف دێمۆکراسیس” رایگەیاندووە: شیرکەوتی فرۆکەوانیی ماهان گەورەترین پاڵپشت بۆ پشتیوانی کردن لە ئەسەد دێتە ئەژمار.

پشتیوانیی ئەم شیرکەتە فڕۆکەوانییە لە سوپای ئەسەد لە کاتێکدایە کە بەردەوام سەردانی چەند شارێکی ئەورووپایی دەکات و ڕۆژانە چەندین فڕۆکەی لەو شارانە دەنیشنەوە.

هەواڵدەریی ئەلعەرەبییە بڵاوی کردۆتەوە، ئەو فرۆکانەی کە دەچنە سووریا بەشێوەی نهێنی ئەنجام ئەدرێت و کاتی فرینەکانیشیان لە سەر مانیتۆری فرۆکەخانەکان دەستنیشان ناکرێ.

شیرکەتی فڕۆکەوانیی ماهان کە رۆژانە فرۆکەکانی روو لە چەندین وڵاتی رۆژهەڵاتی ناڤین دەکەن، خاڵی جێگەی سەرنج ئەوەیە کە لەسەر ماڵپەڕی ئەو شیرکەتە فڕۆکەوانییەش فڕینەکان بەرەو وڵاتانی سووریا و لوبنان تۆمار ناکرێن.

10c25e8e-7c72-4865-8392-9511c49b1485

ماڵپەڕی Fligehtradar24 کە کاتی فڕینی فڕۆکەکان لە هەموو وڵاتانی جیهاندا تۆمار دەکات، زانیارییەکی جیاواز و جێگەی سەرنجی لەسەر شیرکەتی فڕۆکەوانیی ماهانی بڵاو کردۆتەوە.

ئەو ماڵپەڕە دەری دەخات کە شیرکەتی فڕۆکەوانیی ماهان بەشێوەی بەردەوام لە شەو و ڕۆژدا فڕۆکەکانی بەرەو وڵاتی سووریا دەفڕن.

ئەو ماڵپەڕە دەری خستووە کە شیرکەوتی فڕۆکەوانیی ماهان جگە لە فڕین بەرەو وڵاتی سووریا، ڕۆژانە فڕۆکەکانیشی بەرەو شاری عەبدان کە ناوەندی سەرەکیی گروپی حیزبوڵلای ئێراقە، دەفڕن. شاری عەبدان لە مەودای چەند کیلۆمیتریی شاری بەسرەی عێراق هەڵکەوتووە.

چەکدارانی حیزبوڵڵای عێراق لە دەوروبەری شاری حەڵەب و لەژێر فەرماندەیی فەرماندەکانی سوپای پاسداراندا دژی ئۆپۆزیسیۆنی رژیمی ئەسەد لەشەڕدان و زۆر جار وێنە چەکدارانی ئەو گروپە لەگەڵ فەرماندە ئێرانییەکان لە ماڵپەڕەکەیاندا بڵاو دەبێتەوە.

ئەو ماڵپەڕە ئاڵمانییە لە درێژەدا نووسیویەتی: زۆربەی کاتەکان فڕۆکەوانەکانی شیرکەتی ماهان بە مەبەستی شوێنە گومکێ، دەزگای کۆنتڕۆلی ڕادارەکان دەکوژێننەوە.

ماڵپەڕی fligheradar24 وێڕای بڵاو کردنەوەی چەند وێنەیەک، باسی لەوە کردووە کە رێکەوتی ٩ی دیسامبری ٢٠١٥ فڕۆکەیەکی ماهان لە لوبنانەوە بەرەو تاران کەوتە ڕێ و لە بەرزایی ١٠ کیلۆمیتریی زەوی ڕێگەی بەرەو حەڵەب گۆڕی و دواتر ڕادارەکەی کووژاندۆتەوە کە وێنەکانی لەو ماڵپەڕەدا بڵاو بۆتەوە.

ئەو ماڵپەڕە دەیان گرتە ڤیدیۆیی و وێنەی لەمەڕ کوژاندنەوەی ڕاداری فڕۆکەکانی ماهان و سەردانیان بۆ سووریا بڵاو کردۆتەوە کە زۆربەی فرینەکان لە تارانەو ەبەرەو دیمەشق، حەڵەب و بەیرووت ئەنجام دراون.

ئامانوئیل ئیتلۆنگی ڕایگەیاندووە: ئەرووپاییەکان دەڵێن بەڵگەی پێویستمان لەبەر دەست نییە کە ئەو شیرکەتە فرۆکەوانییە چەک و تیرۆریستی ڕاگواستبێ، بەم هۆیەوە گەمارۆکانی ئەمریکا بەدژی ماهان لەبەر چاو ناگرن.

ئەو کارناسە ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە ئەمریکاییەکان نیگەرانیی خۆیان لەمەڕ فرۆشتنی فڕۆکە بە شیرکەتی ماهان دەربڕیوە، بەتایبەت کە فرۆشتنی فرۆکە بەو شیرکەتە پێشیل کردنی گەمارۆکانی ئەمریکایە.

هەروەها ڕەخنەی لە باراک ئۆباما گرتووە کە لەمەڕ بڕیاری جیبەجێ کردنی گەمارۆکاندا شیلگیر نەبووە، بۆیە ئەرووپاییەکان بەو پەری متمانە بەخۆییەوە گەمارۆکانی ئەمریکا پێشێل بکەن.

ڕۆژنامەی بیلد لە کۆتاییدا ئەم پرسیارەی خستۆتەڕوو: کە ئاخۆ دەوڵەتی ئاڵمان و یەکیەتیی ئەورووپا چ دژکردەوەیەک لەمەڕ بەشداریی چالاکانەی شیرکەتی ماهان بۆ راگواستنی چەک و تیرۆریست بۆ سووریا، لە خۆیان نیشان ئەدەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.