چارەنووسی سەحەر فەیزی پاش 20 ڕۆژ هەروا ناڕوونە

0
784

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە شاری سەقز، دوای تێپەڕبوونی ٢٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی کچە خوێندکاری کورد، سەحەر فەیزی، ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، بۆ یەکەم جار لە ئیدارەی ئیتلاعاتەوە پەیوەندی بە بنەماڵەکەیەوە کراوە.

کەسێکی نزیک لە بنەماڵەی فەیزی لە لێدوانێکی تایبەتدا بە هەواڵنێری ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند: “مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعات دوای تێەڕبوونی ٢٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی سەحەر، ئەمڕۆ بە بە بنەماڵەکەیان ڕاگەیێندراوە کە سەحەر لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەرە.”

لە ماوەی ئەو ٢٠ ڕۆژەدا سەحەر تا ئێستا لە ئیزنی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و هەروەها گرتنی پارێزر بێبەشە و هەروا لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەرە و دادگایی نەکراوە.

سەحەر فەیزی، کچە کوردی خوێندکاری بواری بەڕێوبەربەریی بازرگانیی زانکۆی تەورێز، کچی مستەفا و تەمەن ٢٤ ساڵان، ڕۆژی چوارشەممە 23ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، لەلایەن مەئموورە جل شەخسییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم لە باژێڕی سەقز و بە هۆی بەشداریی چالاکانە لە مانگرتنی ٢٢ی پووشپەڕی ئەمساڵ، دەستبەسەر کراوە و تا ئەمڕۆ هیچ زانیارییەک لەمەڕ شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نەبوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت