چالاک تر بوونى تورکیا لە هاوکێشەکانى ناوچەدا

0
1101
ئەلبورز ڕووئین تەن
ئەلبورز ڕووئین تەن

ئەلبورز ڕووئین تەن

شەڕى موسل زۆر زیاتر لە ئۆپەراسیۆنێکى لەشکریە ئەو چەندەش لە بەشدارى و درێژى دانوستاندنەکانى لایەنەکان بۆ دەستپیکردنى ئەو ئۆپەراسیۆنە بە باشی دەرکەوت. لە هەمان کات دا موسل شوێنى بەرکەوتنى ئاراستەى بەرژەوەندییەکانى ولاتانى ناوچەو زلهیزەکانە کە بۆتە هۆى ئەوە هەموو لایەک سەرنج و تێڕامان و ئەجینداى خۆى هەبێت. زیاتر لەوەش لەوانەیە بە هۆى هاتنەناوەوەى شەرى بە وەکالەت لە دونیاى بەرکەوتنى هێزەکانى ئەمڕۆدایە کە هەموو ڕۆژیک زەق و زەقتر دەبێتەوە .

ئەوەى لە گۆشە نیگاى منەوە زیاتر بە زەقى دەردەکەوێ ڕۆڵى ئێران لە هەمووى ئەو گوڕانکاریانە یا باشتر بڵێم ئەو شەڕو پێکدادانانەى ناوچەىە کە وەک ئەگەرى سەرەکى نائارام بوون تێکچوونى دۆخى ناوچە دەزانم. هەر بۆیەش لە هەموو گۆرەپانیکى ململانێى ناوچە کە ئێران هەبوونى ڕاستەخۆى هەیە هێزەکانى بەرانبەرى ئێران چۆن دەجوڵێنەوە گرنگە.

ئەو گرنگیە خۆى لە چەند خاڵێکدا دەبینێتەوە لە لایەک کاتێک ئاراستەى بەرژەوەندیەکان بەرانبەر بە ئێران ڕادەوستێ هێزى مانۆڕى دوژمنى کوردان واتە ئێران کەمتر دەبێتەوە لە لایەکى تر هاوکێشەىەکى دژى ئێران دروست دەبێت کە سنور بۆ ئەو هەموو دەست تێوەردانانەى ئێران دادەنێت لە لایەکى تر دەستى دوژمنێکى ڕاستەوخۆى سەربەخۆى کورد کورت دەبێت.

لەوانەیە ئەو دژایەتی کردنەى ئێران ئەوەندە گەورە نەبێت کە هیوایەکى گەورەى لە سەر دروست بکەین بەلام دیسانی زۆر گرنگە هەتا ئەگەر وەکو ڕاوەستانیکى کورتىیش بێت بۆ کورد، ئەو وڵاتانە لە ئستراتیژیەتى دژایەتى کورد بە هۆى دژبەربونى بەرژەوەندیەکانى خۆیان دور بکەونەوە بە سودە.

ئەو چەندە بۆ کورد گرنگە چونکو دوژمنەکانى ئێمە بە دوژمن بوون لە ناوخۆمان دا گەورەترین کەڵک وەردەگرن کە واتە پێچەوانەکەشی دروستە کە کەلک وەرگرتنى کورد لە دوژمنایەتى ئەو وڵاتانەیە. ئەو چەندە وەکو ڕوویەکى دونیاى سیاسەتى ئەوڕۆ کە جیهان پەیڕەوى دەکات دەردەکەوێ. چەند دروست و ئەخلاقیە ئەوە باسیکى تر بەلام ڕئالیتەى سیاسەتى ئەمڕۆ ئەوەىە کە دەبێ سیاسەتەکانى ئێوە بەشێوەیەک بێت کە بەردەوام بەرژەوەندى خۆتى تێدا ببینیەوە هەر چەند من لایەنگری ئەوەم لە سیاسیەتى کورد دا چوارچێوەى ئەو بەرژەوەندیە دەبێ نەتەوە بێت نەک حیزب.

موسڵ نمونەى هەرە بەرجەستەى ئەوباسەى سەرەوەیە لە لایەک ئێران و حەشدى شەعبى و دەوڵەتى عێراق و لە لایەکى تر تورکیە و سونەکانى کە ماندوو بوون لە هەژمونى شیعە. لە بەرانبەر یەک ڕاوەستاون. کوردیش بە ژیریەوە لەو نێوەراستە لە کەنار بەرژەوەندى خۆى ڕاوەستاوە .

ئەو بەرانبەر یەک ڕاوەستانە لە وتەکانى ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە جوانى خۆى نیشان دا کە بە توندى بە دژى ملیشایاکانى شیعە و حەشدى شەعبى دەوستیتەوە دەلێت هاتنى ئەوان بۆ ناوچەیەک کە بە زۆرى سونەن دەبیتە هۆى دروست بونى شەڕ و ناکۆکى ئایینى زیاتر کە ئیمە نامانهەویت.

لە لایەکر تر بە هەموو شیوەیەک هەولدەدات کە بەشدار بیت لەو ئۆپەراسیۆنەو تەنانەت بە ئاشکراى هەرەشە دەکات ئەگەر ئیمە تیدا نەبین نابێ و مەحکومە بە سکت هێنان.

بەشی کردنەوەى ئەو وتانە دەردەکەوێ تورکیا ئیتر دەیهەوی تەنیا ئێران لە ناوچە دا دەستى بالاى نەبێت و بەلکو ئەویش کە زیاتر لە هەموو کەسێک کە خۆى بە خاوەنى موسل و ناوچە بە هۆى مێژووى عوسمانیە وە دەزانێ دەستى هەبێتو تەنانەت بۆ ئەوکارەش هەڕەشەى زۆر جیدى دەکات و دەڵێت ئەگەر بێت و بەشدار نەبین یا پەراوێز بخرێێن ئەوا خاوەن پلانى ترین کە دەکەونە بوارى جیبەجێ کردنەوە.

کەواتە زۆر بە ڕوونى دژبەربوونى ئەو دوو ئاراستەیە دەردەکەوێ و نیشان دەدات کە ئیتر ئێران تەنیا نیە لە دەست تێوەردان تا هەمووى گوڕەپان بۆ خۆى خالى ببینێت و هەموو کاریک بکات.

کەواتە سودی هاتنە ناوەوەى توکیا بۆ ناو هاوکێشەکانى ناوچە بەرانبەر ڕاوەستانى بە ئاراستەى بەرژەوەندیەکانى ئێران ئەوەىە ئیتر ئەو گوڕەپانە بۆ ئێران چول ناکرێت تا بە هەموو شیوەیەک تێیدا تەراتێن بکات و ئامانجەکانى خۆى کە سەرەکى ترینیان هەبوونى شەرو ئالۆزیە بە تەواوى بپێکێ. هەروەها دەبیتە هۆى ئەوەى کورد بتوانێ سود لە لایەک بە دژى لایەکەى تر ببینێت. ئەنجام نەدانى تا ئێستاى سەفەرى بەڕێز مەسعود بارزانى بۆ ئێران دەردەکەوێ کە کورد تا ئێستا ئەو ڕادەیە بە هێز نەبوو کە بتوانێ مەرج بۆ سەردانى کردنى وڵاتێکى وەک ئێران دابنێت. ئەوەش سودى دژبەر بوونى ئێران و تورکیا لە بابەتى موسلە بۆ کورد.

وێراى هەبوونى زیانەکانى هاتنە ناوەوى هێزێکى تر وەکو تورکیا بۆ ناو کێشەکانى ناوچە بە مەرجێک کە کوردیش تەنیا بە لاى بەرژەوەندییەکانى خۆى دا بشکیتەوە بە هەنگاویکى باش بۆ سنوردانان بۆ دەست تیوەردانى ئێرانى بە باش دەزانم.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت