چالاکێکی مەدەنی کوردی خه‌ڵكی شاری نەغەدە دەست بەسەر کرا

0
195

گرتن و دەست بەسەر کردنی چالاکانی کورد لە کوردستانی خۆرهەڵات بەردەوامە.

بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، ڕۆژی دووشەممە، ٦ی بانەمەڕی ١٣٩٥ هەتاوی هێزە ئەمنیەکانی ڕەژیم چالاکێکی مدەنیی کوردی شاری نەغەدەیان دەست بەسەر کرد.

هیزە ئەمنیەکانی رژیم لە شاری نەغەدەی کوردستانی خۆرهەڵات دوای هەڵیانکوتانە سەر چالاکی مەدەنی کورد، شەهاب ئەحمەدی ئازەر، خەڵکی شاری نەغەدە ، ناوبراویان دەست بەسەریان کردووە.

تا کاتی داڕشتنیئەو هەواڵە، هۆکاری دەست بەسەر کرانی ئەو چالاکە مەدەنییە کوردە نادیارە. هەروەها نازاندرێ بۆ کوێ راگواستراوە و هیچ زانیارییەک لە مەڕ دۆخی جەستەیی و دەروونیی ناوبراو لەبەر دەست دا نیە.

شەهاب خوێندکاری دەورەی دوکتورا، یەکێک لە بەربژێرەکانی هەڵبژاردنی مانگی ڕەشەممەی ٩٤بووە کە لە لایەن شوورای نیگابانەوە ڕەدی سەلاحییەت کرابووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌